Accessibility links

Breaking News

بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکانی ساڵی 2020 لەسەر وڵاتان سەبارەت بە تیرۆریزم


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاپۆرتەکانی بۆ ساڵی 2020 لەسەر وڵاتان لە بارەی تیرۆریزمەوە بڵاوکردووەتەوە، کە تیایاندا تێروانینێکی گشتی دەخاتەڕوو سەبارەت بە سەرکەوتنەکان دژ بە تیرۆریزم و هەروەها دژ بە هەڕەشەی نوێ و بەردەوامەکان، ئەوانەی ڕێکخراوە تیرۆرستیەکان دەیخولقێنن .

بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکانی ساڵی 2020 لەسەر وڵاتان سەبارەت بە تیرۆریزم
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:15 0:00

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاپۆرتەکانی بۆ ساڵی 2020 لەسەر وڵاتان لە بارەی تیرۆریزمەوە بڵاوکردووەتەوە، کە تیایاندا تێروانینێکی گشتی دەخاتەڕوو سەبارەت بە سەرکەوتنەکان دژ بە تیرۆریزم و هەروەها دژ بە هەڕەشەی نوێ و بەردەوامەکان، ئەوانەی ڕێکخراوە تیرۆرستیەکان دەیخولقێنن .

پاشکۆی ئاماری زانیاریـیەکانی ڕاپۆرتەکە ئەوە پیشاندەدات کە ژمارەی هێرشە تێرۆرستییەکان و کۆی گشتی ژمارەی کۆژراوەکانی ئاکامی هێرشەکان بە ڕێژەی زیاتر لە سەدا 10 لە ساڵی 2020 دا زیادیکرد بە بەراورد بە ساڵی 2019 .

بە درێژایی ساڵی ڕابردوو هەڕەشەی تێرۆرستی زیاتر لە ڕووی جوگرافییەوە بەربڵاوبوو لە هەرێمەکان لە سەرانسەری جیهان . ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەڵامی سەرهەڵدانی هەڕەشەکەی دایەوە ، لەوانە لە ڕێی فراوانکردنی هاوبەندی جیهانی بۆ شکستدان بە داعش ، ئەو هاوبەندییەی لە ئێستادا 84 ئەندام لەخۆدەگرێت .

هاوبەندی بۆ شکستدان بە داعش کاریکرد بۆ پتەوکردنی دەستکەوتەکان لە عێراق و لە سوریا، هاوکات کاردەکات بۆ فراوانکردنی هەوڵەکان بۆ بەگژداچوونەوەی هەڕەشەی ڕوو لە زیادبووی داعش لە ڕۆژئاوای ئەفریکا و لە هەرێمی ساحیل.

لە ساڵی 2020 دا ، نۆ وڵات لە ڕۆژئاوای نیوەی گۆی زەوی و لە ئەوروپا هەنگاوی بەرچاویان نا بۆ دەستنیشانکردن و قەدەغەکردنی حزبوڵڵا یان بەربەستکردنی بە هەر شێوەیەکی دیکە . لە کاردانەوەی بەرامبەر هەڕەشەی ڕوو لە زیادبوو بە هۆی هاندەری ڕەگەزی یان ئیتنی توندڕەوی شەڕەنگێزەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2020 دا سپیپێستانی نەژادپەرستی بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشانکرد و گەمارۆی بەسەر بزوتنەوەی ئیمپراتۆریی ڕووسی و سێ لە ئەندامەکانیدا سەپاند.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هاوبەشانی لە ساڵی 2020 دا لە شەڕکردن دژ بە قاعیدە و ئەوانەشی گرێدراوی بوون بەردەوامبوون . قاعیدە پێگەی خۆی لە دەرەوە زیاتر پتەوکرد بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ئەفریکا .

ئێران لە ماوەی ساڵی 2020 دا و لەسەر ئاستی هەرێمی بەردەوامبوو لە پشتیوانیکردن لە کاری تیرۆریزم .

لەسەر ئاستی هەرێمی ئێران پشتیوانی لە وەکیلەکانی و گروپە هاوبەشەکانی لە بەحرەین و عێراق و لوبنان و سوریا و لە یەمەن کرد ، لە نێویاندا حزبوڵڵا و حەماس .

لەسەر ئاستی جیهانی فەیلەقی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێشتا هەر گەماکاری سەرەکی ئێرانیە کە بەشداری لە پشتیوانیکردن بۆ ئامادەکردنی تێرۆریستان کردووە هەروەها لە دابینکردنی دارایی و پیلانگێڕی لە سەرانسەری ئەوروپا و ئەفریکا و ئاسیا و هەروەها لە هەردوو ئەمەریکای باکور و باشور.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوامە لە کۆکردنەوە و ڕێکخستنی هەوڵەکانی نێودەوڵەتی بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆریزمی جیهانی . لە ساڵی 2020 دا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێشەنگی هەوڵەکانی کۆمیتەی گەمارۆکانی 1267 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ دەستنیشانکردنی گروپەکانی گرێدراوی داعش لە ڕۆژئاوای ئەفریکا و بیابانی مەزن و لە لیبیا و یەمەن و هەروەها لە ئەندەنوسیا.

هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەشداری بە ژمارەیەکی زۆر لە هاوبەشانی نێودەوڵەتی کرد بۆ رێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی شەڕەنگێز لە ڕێگەی ئنتەرنێت و شێوازی دیکەوە .

ڕاپۆرتی ئەمساڵ لەسەر ڕاپۆرتەکانی وڵاتان پەیوەست بە تێرۆریزم پابەندبوونی نەگۆڕی ئەمەریکا بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیانی ئەمەریکای و هاوپەیمانەکانی لە هەڕەشەی بەردەوامی تیرۆریزم دەخاتە ڕوو.

XS
SM
MD
LG