Accessibility links

Breaking News

یادکردنەوەی جینۆسایدی ئێزدییەکان و هەوڵی بەدیهێنانی دادپەروەری


ژمارەیەک ژنی ئێزیدی کە ئاوارەی شاری دهۆک بوون
ژمارەیەک ژنی ئێزیدی کە ئاوارەی شاری دهۆک بوون

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

خاتوو زییا وتی "جگە لە دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ قوربانییەکان، کاتی ئەوە هاتووە پێشکەوتنی کۆنکرێتی لە چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی ڕزگاربووان پیشان بدرێت" وتیشی، "ئاواتەخوازین ڕزگاربووان و سەرجەم ئاوارەکان بە سەلامەتی و بە خواستی خۆیان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان بۆ ئەوەی پێکهاتەی کۆمەڵگەی عێراقی پێکەوە گرێبدەینەوە."

یادکردنەوەی جینۆسایدی ئێزدییەکان و هەوڵی بەدیهێنانی دادپەروەری
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:49 0:00

لە سەردانێکی ئەم دواییەیدا بۆ عێراق، خاتو عەزرا زییا، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، یادی دەیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان و کۆمەڵگەکانی ئیتنی و ئایینییەکانی دیکەی کردەوە. ناوبراو گوتی" باشترین ڕێگە بۆ ڕێزلێنان لە قوربانیانی جینۆسایدەکە ، یەکەم ئەوەیە کە هەرگیز لە یادیان نەکەین، "بەڵام ناتوانین بە سادەیی تەنها ناوی ئەو کەسانە یادبکەینەوە کە لەدەستمان دان، بەڵکو دەبێت گرنگی بە ڕزگاربووانیش بدەین - ئەوانەی بە دەیان هەزاریان ئاوارە بوون و تامەزرۆی گەڕانەوەن بۆ زێدی خۆیان - و ئەو کەسانەشی کە بەرپرسیارن لەم کارەساتە ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە."

عەزرا زییا، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەغداوە سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرکردەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دوا بۆ چارەسەرکردنی پرسی دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ قوربانیان.

هەنگاوەکان بەرەو دەستەبەرکردنی دادپەروەری گیراونەتە بەر، بەڵام هێشتا کاری زۆر ماوە. ئەرکی تیمی لێکۆڵینەوە بۆ بەرەوپێشبردنی لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش کە بە یونیتاد ناسراوە، لە مانگی نۆدا کۆتایی دێت. ئەمەریکا کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەو بەڵگانەی کۆیکردوەتەوە و پرۆسەکراوە، بە شێوەیەکی دروست بپارێزێن بۆ بەکارهێنانی لە ئایندەدا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بتوانن لە لێکۆڵینەوەکان بەردەوام بن دوای ڕۆیشتنی ئەرکی تیمی لێکۆڵینەوە بۆ بەرەوپێشبردنی لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش .

خاتوو زییا وتی "جگە لە دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ قوربانییەکان، کاتی ئەوە هاتووە پێشکەوتنی کۆنکرێتی لە چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی ڕزگاربووان پیشان بدرێت" وتیشی، "ئاواتەخوازین ڕزگاربووان و سەرجەم ئاوارەکان بە سەلامەتی و بە خواستی خۆیان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان بۆ ئەوەی پێکهاتەی کۆمەڵگەی عێراقی پێکەوە گرێبدەینەوە."

ئەمەریکا هانی حکومەتی عێراقی داوە پێشکەوتن بەدەستبهێنێت لە دانانی سەرۆکی شارەوانی لە شەنگال و بەردەوام بێت لە دامەزراندنی هێزێکی پۆلیسی ناوخۆیی لەوێ، هەروەها زیادکردنی بودجە بۆ ئاوەدانکردنەوە و جێگیرکردنی کارمەندانی وەزارەتی خزمەتگوزاری.

هاوکات ئەمەریکا هانی حکومەتی داوە بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی پەیوەست بە ڕۆڵی میلیشیاکان لە ناوچە ڕزگارکراوەکان لە دەستی داعش وەک شنگال و دەشتی نەینەوا و زێدی بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگەی عێراقی. کاریگەری نەرێنی گروپە میلیشیاییەکان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری کۆمەڵگەکان ڕێگری دەکات لە گەڕانەوەی کەسانی ئاوارەی ناوخۆ و ڕێگری لە گەشەکردنی ئابووری کۆمەڵگەکانی ناوخۆیی دەکات.
تاکی عێراقییەکان دەتوانن زۆر شت بکەن بۆ هێنانەدی سارێژبوون و گشتگیریی.

داعش ئەندامانی هۆز و کۆمەڵگە جیاوازەکانی بەیەکدادا بۆ ئەوەی تۆوی دابەشبوون و بێمتمانەیی و ڕق و کینە بچێنێت . دەرئەنجام تەواوی کۆمەڵگەکان تۆمەتبار بوون بەو تاوانانەی کە تاکەکان ئەنجامیان داوە . حکومەتی ئەمەریکا سەرکردایەتی گفتوگۆی لە نێوان سەرکردەکانی کۆمەڵگە و هۆزەکاندا کردووە بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژی و دابەشبوونە کۆمەڵایەتییەکان.

خاتو " عەزرا زییا" جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وتی "ئەم کۆمەڵگایانە بەر لە جینۆسایدەکە پێکەوە بە ئاشتیانە دەژیان و دەتوانن جارێکی دیکە بە ئاشتی پێکەوە بژین."

XS
SM
MD
LG