Accessibility links

Breaking News

ڕووسیا بە نایاسایی چەک لە کۆریای باکور و ئێران دەکڕێت


بەکرێگیراوانی گروپی واگنەری ڕووسیایی لە مالی
بەکرێگیراوانی گروپی واگنەری ڕووسیایی لە مالی

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ڕووسیای فیدراڵ ، ئەوەی ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە ، بە زەقی پێشێلی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بە کڕینی چەک لە کۆماری کۆریای میلـلی دیموکرات و ئێران.

ڕووسیا بە نایاسایی چەک لە کۆریای باکور و ئێران دەکڕێت
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:55 0:00

ڕووسیای فیدراڵ ، ئەوەی ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە ، بە زەقی پێشێلی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بە کڕینی چەک لە کۆماری کۆریای میلـلی دیموکرات و ئێران بۆ جەنگە شەڕەنگێزییەکەی دژ بە ئۆکرانیا . لیندا تۆمس گرینفیڵد ، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم ڕەفتارانەی ڕووسیای بە " قێزەون " ناودێرکرد.

باڵیۆز لیندا گرینفێڵد لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی " ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەتوانێت ئەوە پشتڕاستبکات کە کۆماری کۆریای میلـلی دیموکرات گەیاندنی بەرایی چەکی تەواوکردوە بۆ کۆمپانیاییەکی لەشکری تایبەتی ڕووسی ئەوەی بە واگنەر دەناسرێت و کۆمپانیاکە پارەی کەلوپەلەکانی داوە و لە ئێستادا بە هەزاران سەربازی لە ئۆکرانیا جێگیرکردووە ."

لە مانگی یازدەی ساڵی رابردوودا ، کۆماری کۆریای میللی دیموکرات موشەکی بۆ هێزی پیادە گەیاندە رووسیا بۆ ئەوەی هێزەکانی سەر بە کۆمپانیای واگنەر بەکاریان بهێنێت . ئەوەش بەشێکی بەهۆی گەمارۆکانی ئەمەریکا و هەروەها کۆنترۆڵکردنی هەناردە ، واگنەر بەدوای دابینکارانی چەکدا لە سەرانسەری جیهان دەگەڕێت بۆ ئەوەی پشتیوانی لە هەڵمەتە لەشکرییەکانی خۆی لە ئۆکرانیا بکات. باڵیۆز لیندا تۆمس گرینفێڵد گوتی" ئێمە مەزەندە دەکەین کە بڕی ئەو کەلوپەلانەی گەیەندراونەتە واگنەر لە دینامێکی گۆڕەپانەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا ناگۆڕێت ،" گوتیشی " بەڵام ئێمە نیگەرانین لەوەی کە کۆماری کۆریای میلـلی دیموکرات بەنیازبێت کەرەستەی زیاتری لەشکری بگەیەنێتە گروپی واگنەر."

بۆ چەندان ساڵە کرێملن گروپی واگنەری بەکارهێناوە بۆ پشتیوانیکردن لە سیاسەتی دەرەکی خۆی کە مەترسیدار و نائارامی خولقێنەرە هاوکات ئەم گروپە هەوڵدەدات درێژە بدات بە نکوڵیکردن لە بوونی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریکا و هەروەها لە ئۆکرانیا. کڕینی چەک لەلایەن گروپی واگنەرەوە لە کۆماری کۆریای میلـلی دیموکرات بۆ دروستکردنی کاولکاری لە ئۆکرانیا هاوکات ئەم کارە ڕۆڵیشی لە خولقاندنی ناسەقامگیریی بۆ نیمچە دوورگەی کۆریای دەبێت ئەوەش لە ڕێی پێدانی بودجە بە پیۆنگ یانگ ئەوەی دەتوانێت بەکاری بهێنێت بۆ گەشەدان بە چەکە کۆمەڵکوژە قەدەغەکراوەکانی و هەروەها بۆ پرۆگرامەکانی موشەکی بالیستی .

گەیاندنی ئەم چەکانە لەو دەمەدایە کە پیۆنگ یانگ لە ساڵی 2022 دا ژمارەیەکی بێپێشینە شێوازی موشەکی تەقاندووە – کە هەر یەکەیان پێشێلی چەندان لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی کرد و دەبێت بۆ ئەو رەفتارانەی، ئەنجومەنی ئاسایش کۆماری کۆریا میلـلی دیموکرات بەرپرسیابکات. باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لیندا تۆمس گرینفێڵد ڕایگەیاند کە " ڕووسیا نەک هەر تەنها داکۆکی لە کۆریای باکور دەکات بەوەی لە ڕەفتارە نایاسایی و هەروەها کە مایەی هەڕەشەن تێوەگلاوە، بەڵکو ڕووسیا ئێستا هاوبەشێکی ئەم رەفتارەیە ."

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بابەتی پێشێلکاریـيەکانی کۆماری کۆریای میلـلی دیموکرات و ڕووسیا لەمەڕ بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەکانی ئایندەی ئەنجومەنی ئاسایش دێنێتە ئاراوە .

دەبێت ڕووسیا لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت بەهۆی کڕینی چەک بە نایاسایی لە کۆماری کۆریای میلـلی دیموکرات و ئێران بۆ درێژەدان بە جەنگەکەی لە ئۆکرانیا .

XS
SM
MD
LG