ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
باڵیۆز جۆن کێڵی دەڵێت، " ڕووسیا چەکی بۆ دەستدرێژییەکانی بۆ سەر ئۆکراین لە ڕێگەی کەناڵەکانەوە بەدەست هێناوە کە بە ڕوونی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایش و بڕیارەکانیەوە قەدەغەکراون."
لە ناوەڕاستی مانگی دوازدەی ئەمساڵدا ، نوێنەرانی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشیان کرد بۆ سکاڵاکردن سەبارەت بە گواستنەوەی چەک بۆ ئۆکراین لەو دەمەی ئۆکراین دژ بە دەستدرێژی ڕووسیا بەرگری لە خۆی دەکات. ئەمە سێیەم جارە لە ماوەی چەند مانگێکدا کە ڕووسیا ئەو کارەی ئەنجامداوە، دوای چەندین کۆبوونەوەی هاوشێوە لە ماوەی 18 مانگی ڕابردوودا و هەروەها لەلایەن ڕووسیاشەوە هاندرابوو.
باڵیۆز جۆن کێڵی ڕاوێژکاری وەزیری کاروباری سیاسی لە نوێنەرایەتی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، ڕووسیا داوای کۆبوونەوەی دووبارە لەسەر ئەم بابەتە دەکات، لەبەر ئەوەی رووسیا نەیتوانیوە ئامانجەکانی لە ئۆکراین بەدیبهێنێت گوتیشی" ڕووسیا هەوڵی داوە گومان لەسەر هاندەرەکانی دەیان وڵات دروستبکات کە یارمەتیان بۆ ئۆکراین دابینکردووە، هەروەها لەسەر ئۆکراین بۆ مافی بەرگری لەخۆکردنی" گوتیشی ڕووسیا دەتوانێت هەر ئەمڕۆ کۆتایی بەم جەنگە بهێنێت. باڵیۆز جۆن کێڵی گوتی رووسیا دەتوانێت کۆتایی بە تاوانەکانی جەنگ و دڕندەییەکانی دژ بە خەڵکی ئۆکراین بهێنێت. گوتی رووسیا دەتوانێت هێرشەکانی بۆ سەر شارەکانی ئۆکراین و ژێرخانی سیڤیل ڕاگرێت. رووسیا دەتوانێت ڕاگواستنی بە زۆرملێی منداڵانی ئۆکراین ڕاگرێت و بیانگەڕێنێتەوە بۆ ناو خێزانەکانیان. دەتوانێت هێزەکانی بکشێنێتەوە و دەست بکات بە بەجێگەیاندنی بەرپرسیارێتییەکانی وەک ئەندامێکی هەمیشەیی ئەم ئەنجومەنە."
باڵیۆز کێڵی گوتی لەبری ئەوە ڕووسیا ڕەخنە لەو یارمەتیە دەگرێت کە ئۆکراین پێویستی پێیەتی بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە بەرامبەر هێرشە نایاساییەکانی ڕووسیا. گوتیشی "لە هەمان کاتدا ئەوە ڕاستییەکە کە ڕووسیا چەکی بۆ دەستدرێژییەکانی بۆ سەر ئۆکراین لە ڕێگەی کەناڵەکانەوە بەدەست هێناوە کە بە ڕوونی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایش و بڕیارەکانیەوە قەدەغەکراون."
باڵیۆز کێڵی گوتیشی " کۆریای باکوور پتر لە هەزار کۆنتێنەری کەرەستەی سەربازی و تەقەمەنی بۆ ڕووسیا دابینکردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی زیانی گیانی مرۆیی لە شەڕی نایاساییەکەی ڕووسیا لە ئۆکراین". " لە بەرامبەر پشتگیرییەکەیدا، کۆریای باکوور بە دوای بەدەستهێنانی تەکنەلۆژیا و هاوکاری سەربازیی ڕووسیادا دەگەڕێت بۆ پێشخستنی توانا و ئامانجە سەربازییەکانی."
باڵیۆز کێڵی گوتی کریملین کەرەستەی سەربازییشی لە ئێران وەرگرتووە:
ئاماژەی بەوەشکرد کە " تاران بۆمبی لە ئاسمانەوە ئاڕاستەکراو و تەقەمەنی بۆ تۆپخانە – کەلوپەلی سەربازی کوشندە بۆ کۆتایهێنان بە ژیانی ئۆکراینەکان بۆ ڕووسیا دابین دەکات. باڵێۆز کێڵی گوتی ئێمە بەڵگەی ڕوونمان لەسەر گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بۆ ڕووسیا خستووەتەڕوو، کە لەو کاتەدا ڕوویدا کۆتوپێوەندەکان بەگوێرەی بڕیاری 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش لە ئارادابوو کە ئەو جۆرە گواستنەوەیانە قەدەغەدکات."
باڵیۆز کێڵی گوتی، " ئەوە لوتکەی دووڕووییە بۆ ڕووسیا کە لەبەردەم ئەم ئەنجومەنەدا ئیدیعا بکات کە پشتیوانی ڕەوا بۆ بەرگریکردنی ئۆکراین لەخۆی ململانێکە درێژدەکاتەوە، هاوکات رووسیا چەندان جار بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی پێشێلکردووە بۆ ئەوەی ئاگری جەنگی دوژمنکاری خۆی خۆش بکات . ناوبراو گوتیشی ئەمانە ئەو بڕیارانەن کە ڕووسیا خۆی پێیڕازیبووە ." باڵیۆز کێڵی گوتی " جارێکی دیکە داوا لە ڕووسیا دەکەین دەستدرێژی خۆی ڕاگرێت و لە خاکی ئۆکراین بکشێتەوە کە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی دانپێدانراوە."