Accessibility links

Breaking News

هەڕەشەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بێ وەڵام نامێنێتەوە


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ڕووسیا 100 هەزار سەربازی لە سنووری خۆرهەڵاتی ئۆکرانیا کۆکردۆتەوە و هەڕەشەی هێرشکردن دەکات. ئەو هەڕەشەیە نابێت بێ وەڵام بمێنێتەوە، وەک وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕایگەیاند.

هەڕەشەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بێ وەڵام نامێنێتەوە
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:01 0:00

ڕووسیا 100 هەزار سەربازی لە سنووری خۆرهەڵاتی ئۆکرانیا کۆکردۆتەوە و هەڕەشەی هێرشکردن دەکات. ئەو هەڕەشەیە نابێت بێ وەڵام بمێنێتەوە، وەک وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕایگەیاند.

ئۆکرانیا مافی هەیە سەربەخۆ بێت، تەواویی خاکەکەی و سەروەرییەکەی پارێزراو بێت." لە ئەمەش زیاتر، " گەلێک پرنسیبی بنچینەیی لە پەیوەندی نێودەوڵەتی هەن کەوتوونەتە بەر مەترسیـیەوە."

وەزیری دەرەوە بلینکن گوتی، "وڵاتێک ناتوانێت هەروا بە ئاسانی سنوورەکانی وڵاتێکی تر بە زۆر بگۆڕێت، وەک ڕووسیا دەرهەق بە ئۆکرانیا کردوویەتی."

ئەگەر ڕێگا بدەین ئەو ڕێسا سەرەتاییانە بە بێ سزادان پێشێل بکرێن، ئەو ا دەرگا بە ڕووی گرفتی گەورە دەکەینەوە کە نەک تەنیا لە ئەوروپا بەڵکوو لە سەرانسەری جیهاندا. ئەوەش ئێمە بۆ سەردەمێکی ناکۆکی و پڕ لە کێشە دەگەڕێنێتەوە و لە ئەوەش خراپتر ئەوەیە گەلێک لە ئێمە بۆ ماوەی چەندین ساڵان هەوڵێکی زۆرمان دا بۆ ئەوەی لەو دۆخە دەرباز بین."

وەزیری دەرەوە بلینکن گوتی، هەر بۆیە مەترسیـیەکان زۆر لە چارەنووسی ئۆکرانیا گەورەترە. تەنانەت لە پەیوەندیـیەکانی نێوان ئەوروپا و ڕووسیا، ئەمەریکا و ڕووسیاش گەورەتریشە.

ئەمەریکا لەگەڵ هاوەپەیمانان و لایەنەکانی هەوڵی داوە ڕێبازی دیپلۆماسی و وتووێژ بۆ ڕووسیا پێشنیار بکات. ئەم هەوڵە چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆ لە ڕێگای وتووێژی ڕێبازی سەقامگیر لە نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا دەگرێتەوە. دووهەمیان لە ڕێگای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناتۆ – ڕووسیا بوو بۆ تاوتوێکردنی بابەتە هاوبەشەکانی جێگای نیگەرانین لەگەڵ ڕووسیادا. سەرئەنجام، لە رێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەورووپا، ئەمەریکا لەگەڵ 56 وڵاتی بەشداری دیکە، لە نێویاندا ئۆکرانیا و ڕووسیا کە مافی هاوبەشیان لە ڕێکخراوەکەدا هەیە، خەریکی چارەسەری پرسیارە بەرفرەوانەکانی ئاسایشی ئەورووپایە.

وەزیری دەرەوە بلینکن گوتی، بەڵام لە هەمان کاتدا، ئەمەریکا و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی ئامادەن بە توندی وەڵامبدەنەوە:

ئێمە بۆ هەر دوو ڕێگا وەک یەک کاتمان تەرخان کردووە و لە نزیکەوە لەگەڵ ئەوروپاییەکان کۆمەڵێک گەمارۆی زۆر جیدیمان ئامادە کردووە. ئەوە مەسەلەیەکە کە نەک هەر ئەمەریکا، بەڵکوو هەموو هاوپەیمانان و هاوبەشەکان بەڵێنیان لەسەرداوە."

هەروەها ئەمەریکا بەردەوامبووە لە بەهێزکردنی توانا بەرگریـیەکانی ئۆکرانیا.

دوو ڕێگا لە پێش ڕووسیادا هەن: ڕێگا بۆ دیپلۆماسی کە دەتوانێت بەرەو ئاشتی و ئاسایش بچێت؛ و هەروەها ڕێگای هێرش کە تەنیا بەرەو شەڕ و سەرئەنجامە سەختەکان و مەحکومکردنی لە لایەن نێودەوڵەتیـیەوە دەچێت. ئەمەریکا و هاوپەیمان و لایەنەکانی هەروا لەگەڵ ئۆکرانیا دەمێننەوە و ئامادەن بە هەر دوو ڕێگا ڕووبەڕووی ڕووسیا ببنەوە.

XS
SM
MD
LG