Accessibility links

Breaking News

سزادانی گەندەڵکاران لە کەرتی وزەی لوبناندا


تانکییەکانی سووتەمەنی لە وێستگەی ئەلزەهرانی لە نزیک شاری سەیدا لە لوبنان
تانکییەکانی سووتەمەنی لە وێستگەی ئەلزەهرانی لە نزیک شاری سەیدا لە لوبنان

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

کۆمپانیایەکی لوبنانی لەبری هاوردەکردنی سووتەمەنی کواڵتی بەرز، سووتەمەنییەکی هەرزان بەها و پیسی هاوردەکردووە کە ڕۆڵی هەبووە لە زیانگەیاندن بە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کاتێکدا لوبنانییەکان زۆر پێویستیان بە کارەبایە.

سزادانی گەندەڵکاران لە کەرتی وزەی لوبناندا
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:07 0:00

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێشتا بە قووڵی نیگەرانە لە گەندەڵی ڕێشەداکوتراو لە لوبنان و چالاکانە هەوڵ دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە لوبنان و لە سەرانسەری جیهاندا.

برایەن نێڵسن، یاریدەدەری وەزیری خەزێنە بۆ کاروباری تیرۆریزم و هەواڵگری دارایی ڕوونیکردەوە، ساڵانێکە دەستەبژێری لوبنانییەکان داواکانی هاووڵاتیانیان بۆ شەفافیەت و چاکسازی پشتگوێ خستووە و لە هەمان کاتدا سامانی خۆیان لە دابەزینی بەهاکەی دەپارێزن ئەوەش بە گواستنەوەی پارەکانی خۆیان بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ژێر دەسەڵاتەکانی دیکە.

وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئەمەریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە لوبنان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە 4 ی مانگی چواردا، گەمارۆی بەسەر ڕەیمۆند و تێدی ڕەحمەدا سەپاند، کە دوو بران و کۆمپانیاکانیان بەکارهێنا بۆ مسۆگەرکردنی بەدەستهێنانی گرێبەستەکانی وزە لە ڕێگەی پرۆسەیەکی زۆر ناڕوونەوە کە دامەزراوە دیموکراسییەکان و سەروەری یاسایان لە لوبنان لاوازکرد.

کۆمپانیای ZR Energy DMCC ی ڕەیمۆند ڕەحمە، گرێبەستێکی حکومەتی لوبنانی لە مانگی دوازدەی ساڵی 2019 بەدەستهێنا بۆ هاوردەکردنی 150 هەزار تەن سووتەمەنی بۆ یارمەتیدان لە ڕێگریکردن لە قەیرانێکی سووتەمەنی لە لوبنان. بەڵام لەبری ئەوەی سووتەمەنی کواڵیتی باش هاوردە بکات، ئەم کۆمپانیایە بەرهەمێکی هەرزانتر و پیسبووی هاوردە کرد، ئەمەش ڕۆڵی هەبووو لە زیانگەیاندن بە وێستگەکانی کارەبا کە ئەوپەڕی پێویست بوون. ئەو دوو برایە لەم پیلانەدا قازانجیان کرد، بەڵام هاووڵاتانی لوبنانی زیاتر نوقمی قەیران بوون.

برایەن نێڵسن، یاریدەدەری وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بۆ کاروباری تیرۆریزم و هەواڵگری دارایی گوتی "لەو دەمەی لە زۆربەی وڵاتان، بەرهەمهێنانی کارەبا داهاتەکانی دەوڵەت زیاد دەکەن، بەڵام لە لوبنان بە پێجەوانەوە بووە و دەڵێت " بەڵام وێڕای خەرجکردنی دەیان ملیار دۆلار لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا، وەزارەتی کارەبا و کارەبای لوبنانÉlectricité du Liban ، لوبنانییە ئاساییەکانیان ڕووبەڕوی ئەوەی پێدەگوترێت 'مافیای موەلیدە' کردووەتەوە هەروەها بەشە پەککەوتووەکانی کارەبا بودجەی دەوڵەتی لەبنهێناوە و ئەو پارانەیان لە هەژمارەکانی بانکە بیانیەکانی بازرگانانی لوبنانیدا کەڵەکە کردووە."

برایەن نێڵسن، یاریدەدەری وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بۆ کاروباری تیرۆریزم و هەواڵگری دارایی گوتی "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەبێ گوێدان بە پەیوەندی سیاسی یان ئایینی، لێپرسینەوە و سەروەری یاسا و نوێبوونەوەی دیموکراسی لە لوبنان دەکاتە سەرتۆپی بایەخەکانی و دەڵێت " ئەمەریکا گوێ لە بانگەوازەکانتان دەگرێت بۆ شەفافیەت و لێپرسینەوە و هەروەها بۆ ئەوانەشی بژاردە لە نێوان بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی گەندەڵی یان دروستکردنی گۆڕانکاری هەڵدەبژێرن، ئەوە بزانە کە ئێمە بەردەوام دەبین لە سزادانی ئەو کەسانەی کە قازانج لە گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە و هەڕەشە لە هاووڵاتیانی لوبنانی دەکەن. داوا لە سیاسەتمەدارانی لوبنانی دەکەین کۆتایی بە کێشەی بنبەستە سیاسییەکان بهێنن و سەرۆکێک هەڵبژێرن و حکومەتێک پێکبهێنن و ئەو چاکسازییانەی کە پێویستن بۆ زەمینە خۆشکردن بۆ بوژانەوەی ئابووری لوبنان ئەنجام بدەن ."

برایەن نێڵسن، یاریدەدەری وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بۆ کاروباری تیرۆریزم و هەواڵگری دارایی گوتیشی " ئەمە یەکەم جار نییە کە ئێمە رێوشوێنمان لە دژی گەندەڵکاران لە لوبنان گرتبێتە بەر، " گوتیشی " ئەگەر چالاکییەکانی گەندەڵی بەردەاوام بێت ، ئەمە دوا سزا نابێت."

XS
SM
MD
LG