Accessibility links

Breaking News

سوریا پەیماننامەی چەکی کیمیایی پێشێل دەکات


شەقامێکی ناوچەی دومای نزیک دیمەشقی پایتەختی سوریا کە گومان دەکرێت لەوێ چەکی کیمیایی بەکارهاتبێت، 16 ی مانگی چواری 2018
شەقامێکی ناوچەی دومای نزیک دیمەشقی پایتەختی سوریا کە گومان دەکرێت لەوێ چەکی کیمیایی بەکارهاتبێت، 16 ی مانگی چواری 2018

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

"سوریا پابەندی پەیماننامەی چەکی کیمیایی خۆی نابێت، ڕژێمی ئەسەد لەم مەڵبەندەدا تۆمەتی نابەجێی لایەنگرانەی ئاڕاستەی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دەکات."

سوریا پەیماننامەی چەکی کیمیایی پێشێل دەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:38 0:00


29 ی مانگی چوار، 25 هەمین ساڵیادی خستنەگەڕی پەیماننامەی چەکی کیمیاییە. چونکە ئەم چەکانە خەڵک دەکوژن و بە شێوەیەکی بێ جیاوازی ئازارێکی سامناکی لێدەکەوێتەوە، لە ساڵی 1997دا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بڕیاری دا بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بە تەواوی قەدەغە بکرێت.

بەم دواییانە باڵیۆز ڕیچارد میلس جێگری نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: "بۆ چارەکی سەدەیەک، ئەمەریکا و وڵاتانی تر کە هەمان پابەندی ئێمەیان هەیە بە جیهانێکی سەلامەتترەوە هەوڵیان داوە جیهان لە چەکی کیمیایی ڕزگار بکەن، و ڕێگە بگرن لە بەکارهێنانیان لە لایەن هەر کەسێکەوە، لە هەرچ کاتێک، له هەر شوێنیک، و بە گوێرەی هەر هەلو مەرجێکدا."

بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا، ئەم پەیمانە ڕووبەڕووی بەرەنگارییەکان بووەتەوە، بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە سوریادا. لەگەڵ ڕووبەڕووبونەوەی ناڕەزایی نێودەوڵەتی ، دوای ئەوەی چەندین جار چەکی کیمیایی دژی خەڵکی خۆی بەکارهێنا، کە خەڵکی سیڤیلی بێتاوانیشی گرتەوە - ڕژێمی سوریا لە ساڵی 2013 دا ڕازی بوو کە بچێتە ناو پەیمانەکەوە، و هەر جۆرە چەکێکی کیمیایی کە هەیبوو ئاشکرای بکات، و لەناویان ببات. باڵیۆز میلس وتی: "ئێمە ئێستا دەزانین، بەداخەوە، کە بەیاننامەی سوریا تەواو نەبوو."

سوریا وەک دەوڵەتێکی لایەن لە پەیماننامەی چەکی کیمیایی، ڕازیبوو کە هەرگیز لەژێر هیچ بارودۆخێکدا چەکی کیمیایی بەکارنەهێنێت. هێشتا، ئێمە بە شێوەیەکی کە جێی مشتومڕ نییە، دەزانین لە ڕێی راپۆرتە سەربەخۆکانەوە کە ڕژێمی ئەسەد لە وەتەی چوونە ناو پەیمانەکەوە بەلایەنی کەمەوە لە هەشت بۆنەدا چەکی کیمیایی دژی خەڵکی خۆی بەکارهێناوە. "

ئەو وێنەیە تەنانەت زۆر دڕندانەترە. ڕووداوی زیاتر لەژێر لێکۆڵینەوەدان و ئەمەریکاش ئەوە دەخەمڵێنێت کە ڕژێمی ئەسەد لەوەتەی شەڕی سوریا دەستی پێکردووە، بەلایەنی کەمەوە 50 جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە .

سوریا پابەندی پەیماننامەی چەکی کیمیایی خۆی نابێت، رژێمی ئەسەد لەم مەڵبەندەدا تۆمەتی نابەجێی لایەنگرانەی ئاڕاستەی شارەزایانی سەربەخۆ و پرۆفیشناڵی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کردووە لە هەوڵێکی شکستخواردوودا بۆ داپۆشینیان و سەرنج لادان لە ڕاستییە سەلمێنراوەکان.

باڵیۆز میلس دەلیت "بۆ ئاڵۆزکردنی کێشەکان، ڕووسیا "بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی درو و دەلەسە لە هەوڵێکدا بۆ کەم نرخاندنی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی ، بە بەردەوامی بەکارهێنانی ڤیتۆی لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ پاراستنی سوریا لە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر کردەوە دڕندەکانی."

کەمێک دوای چەند هێرشێک، بەرپرسانی ڕووسیا و میدیاکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کرێملین هەڵمەتێکی شێواندنی زانیارییەکانیان دەستپێکرد، کە بریتیبوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بۆ لادانی گلەیی لە سەر ڕژێمی سوریا و هەوڵدان بۆ ئاڕاستەکردنی لۆمە لە شوێنێکی تردا.

باڵوێز میلس گوتی "ئەمەریکا جارێکی تر داوا لە سوریا دەکات پابەند بێت بە بەڵێنەکانی بە پێی پەیماننامەی چەکی کیمیایی."

وتیشی: "ئەمەش واتای ڕاگرتنی ڕێگرییەکانێتی لە کاری ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی و ڕاگەیاندنی تەواوی جبەخانەی چەکە کیمیاییەکانی و بەرنامەکانی وێرانکاری لە ژێر چاودێرییەکی نێودەوڵەتیدا. "

هەروەها داوا لە ڕووسیا دەکەین کە بە بەرپرسیارانە مامەڵە بکات و هەوڵەکانی بۆ لاوازکردنی پەیماننامەی چەکی کیمیایی بوەستێنێت بۆ پاراستنی سوریا لە بەرپرسیاریەتی بەکارهێنانی بێمانای چەکی کیمیایی."

XS
SM
MD
LG