ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە ترسناکە تیرۆرستییەی ئەم دوایە راگەیاند ئەوەی لە 21 ی مانگی کانوونی دووەمی 2021 دا لە بەغدا روویدا.
دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە ترسناکە تیرۆرستییەی ئەم دوایە راگەیاند ئەوەی لە 21 ی مانگی کانوونی دووەمی 2021 دا لە بەغدا روویدا. کە تێدا دوو هێرش بەری خۆکوژ هێلەکە بوومبرێژەکانیان لە ناوەندی پایتەخت تەقاندەوە و پتر لە 30 کەس کوژران و بەلای کەم 100 کەسیش برینداربوون لە بازاڕێکی پڕجمووجۆڵ لە گۆڕەپانی تەیران.
هێرشە خۆکوژییەکە بە جۆرێک پلانڕێژی و جێبەجێکرا ، بۆ ئەوەی ئەوپەڕی کوژرا و برینداری لێبکەوێتەوە .
هێڕشێکی کوشندەی لەم جۆرە دژ بە کەسانی سیڤیل لە بەغدا ، بووەتە کارێکی بەدەگمەن لەم ساڵانەی دوایدا . شاری بەغدا هێدی هێدی دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی دوای ئەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەتی ئیسلامی بەسەر رووبەرێکی بەرین لە عێراق وسوریا کۆتایی پێهێنرا لەلایەن هاوبەندی جیهانی بە رابەرایەتی ئەمەریکا بۆ شکستدان بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و لە سوریا . وێڕای ئەوەی ئەم گروپە تێرۆرستییە دواین قەڵای خۆی لە رەققە لە ساڵی 2019 لەدەستدا ، بەڵام پاشماوەکانیان لە ئەنجامدانی هێرش لە هەردوو وڵاتی سوریا وعێراق بەردەوام بوون .
وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا هێزەکانی خۆی لە عیراق کەمکردووەتەوە . وەزیری بەرگری " لۆید ئۆستن " لە میانەی دانیشتنی تاوتوێکردنی ئەم دواییەی بۆ پشتڕاستکردنی پۆستەکەی گوتی ؛ ئەو هێشتا هەر نیگەرانە سەبارەت بەو هەڕەشەیەی کە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شوێنەکانی دیکە دروستی دەکات . وەزیری بەرگری ئەمەریکا " لۆید ئۆستن " بە کۆمیتەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی سینات گوت ؛ من پشتیوانی لە هێشتنەوەی ژمارەیەکی کەم لە هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکەم بۆ ئەنجامدانی ئەرکی سنووردار کە سەنگ بخاتە سەر راوێژکردن و یارمەتیدانی هێزەکانی دژە تێرۆری عێراقی بۆ سەروسەوداکردنیان لەگەڵ هەڕەشەی بەردەوامی دەوڵەتی ئیسلامی .
وتەبێژی هاوبەندی جیهانی بۆ بەزاندنی دەوڵەتی ئیسلامی کۆلۆنێڵ " وەین مرۆتۆ " لە تویتێکدا گوتی ؛ ئەو جووتە تەقینەوەیە خۆکوژیانەی بەغدا نمونەیەکی دیکەی تێرۆستانە ئەوانەی وڵاتیانی عێراقی دەکوژن و زیان بە ئەوانەش دەگەێنن کە هەوڵی ئاشتی دەدەن .
باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هێرشە کەی بە کارێکی شایستەی سەرزەنشتکردن و ترسنوکانە ناوبرد کە مەترسییەکانی تیرۆریزم دەخەنە روو ئەوانەی کە بە ملیۆنەها عێراقی بەردەوام رووبەڕوی دەبنەوە .
لە راگەێندراوێکدا ، بریکاری ئەو کاتەی وەزارەتی دەرەوە " دانیال سمیث " بە تووندترین دەستەواژە هێرشە تیرۆرستییەکانی 21 ی مانگی کانوونی دووەمی لە بەغدا سەرکۆنەکرد . ناوبراو گوتیشی هێرشەکان کاری کۆمەڵکوژی بەدکاری بوون و هەروەها وەبیرهێنەرەوەیەکی هەستپێکراوی تیرۆریزمە کە بەردەوامە لە هەڕەشەکردن بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی عێراقی بێتاوان . گوتیشی ئەوپەڕی سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە خانەوادەی قوربانیەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.