Accessibility links

Breaking News

ئاشکراکردنی سەرچاوەی دارایی داعش لەلایەن نێوەندی بە ئامانج‌گرتنی دارایی تێرۆرستان


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

لە ڕێی نێوەندی بە ئامانج گرتنی دارایی تێرۆریستانەوە کە بە (TFTC) ناسراوە، ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە کەنداو هاوکاری یەکتر دەکەن بۆ ڕێگەگرتن لە دابینکردنی دارایی بۆ ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان.

ئاشکراکردنی سەرچاوەی دارایی داعش لەلایەن نێوەندی بە ئامانج‌گرتنی دارایی تێرۆرستان
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:14 0:00


لە ڕێی نێوەندی بە ئامانج گرتنی دارایی تێرۆریستانەوە کە بە (TFTC) ناسراوە، ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە کەنداو هاوکاری یەکتر دەکەن بۆ ڕێگەگرتن لە دابینکردنی دارایی بۆ ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەهاش لە جیهاندا.

هەر حەوت وڵاتە ئەندامەکە: شانشینی عەرەبستانی سعودیە، بەحرەین، کوەیت، عومان، قەتەر، ئەمریکا، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، ئاڵۆگۆڕی ئەو زانیارییە داراییانە دەکەن بۆ بە ئامانج گرتنی ئەو جموجۆڵانەی دەبنە مایەی مەترسی بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی هەریەکێک لەو وڵاتانە.

لەوەتای پێکهێنانی ئەم نێوەندە لە ساڵی 2017دا، تی ئێف تی سی، لە پێنج گەڕدا زیاتر لە 60 کەس و ڕێکخراوی تێرۆریستییان لە سەرانسەری جیهاندا دەستنیشان کردووە.

ئەو دەستنیشانکردنانە ژمارەیەکی زۆری ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی تیادان، لەوانە دەوڵەتی ئیسلامی و هاوسۆزەکانی، ئەلقاعیدە، سوپایپاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، حزبوڵای لوبنان و هەروەهاش تاڵیبانەکان.

لەم ماوەیەی ڕابردوودا، نێوەندی بە ئامانج گرتنی دارایی تێرۆریستان ناوی شەش کەس و ڕێکخراوی تری ڕاگەیاند کە هاوسۆزی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی داعشن، ئەمەش وەک بەشێک لەو هەوڵانەی دەیدات بۆ نەهێشتنی تواناییەکانی داعش بۆ دابینکردنی دارایی بۆ کردە تێرۆریستییە جیهانییەکانی.

ئەم سزایانە کاریگەریی کردۆتە سەر 3 کارداری دارایی لە سوریادا، بانکی هەرەم، کۆمپانیای تەوەسول و بانکی ئەلخالیدی، هەروەهاش لەگەڵ عەبدولڕەحمان عەلی حوسەین ئەحمەد ئەلڕاوی، کە ڕێکخستنی کاروباری دارایی داعش دەکات. ئەم سزایانە ڕێکخراوی نەجات بۆ خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی و سەرۆکی ئەو ڕێکخراوەش سەید ئەحمەد خانی گرتۆتەوە کە بنکەیان لە ئەفغانستانە.
ئەو ڕێکخراو و کەسانەش پێشتر بە بڕیاری ژمارە 13224 لەلایەن ئەمریکاوە دەستنیشان کرابوون.

هەموو موڵک و ماڵ و بەرژەوەندی ئەوانەی ناویان هێنراوە، جا لەناو ئەمریکادابن یان بەناوی کەسێکی دانیشتوی ئەمریکا بێت ئەوا دەبێت دەستیان بەسەردا بگیرێت یان ڕاپۆرت بدرێت بە ئۆفیسی کۆنترۆڵکردنی سامانە بیانییەکان.

ڕێنوماییەکانی ئۆفیسی کۆنترۆڵکردنی سامانە بیانییەکان، بەگشتی ڕێگەدەگرێت لە هەموو ئەمریکاییەک لەناو وڵاتەکەدا سەروسەودا بکات بەو سامانانەوە، لەوانە گواستنەوەی پارە و ئاڵوگۆڕەکان بۆ هەر یەکێک لە موڵک و ماڵی یان قازانجی ئەوانەی ناویان لە لیستی ناوە قەدەغەکراوەکاندایە.

ستیڤن مەنوچن، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا، تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی نێوەندی بە ئامانج گرتنی دارایی تێرۆریستان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێگەگرتنەکان لە دارایی تێرۆریستان لەسەر ئاستی جیهان.

ئەم نێوەندە، ئەمریکا و هاوبەشەکانی ئەمریکاشی لە کەنداودا زیاتر لەیەک نزیک کردۆتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییە هاوبەشە هەرێمییەکان و هەروەهاش بۆ پێکهێنانی تواناییەکی هەمیشەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تۆڕە داراییەکانی تێرۆریستان جا لەهەر شوێنێکدابن.

دەسنیشانکردنەکان لەلایەن نێوەندی بە ئامانج گرتنی دارایی تێرۆریستان، وەک مایک پەمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت " ئاگاهیدانێکی زیاترە بە تاکە کەسەکان و کاردارییەکانیش، ئەوانەی پشتیوانی دارایی یان کۆمەکی دابینکردنی کەلوپەل دەکەن بۆ ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان."

ئەم وتارەی ئێستا خوێندتەوە، ڕای حکومەتی ئەمریکایە.

XS
SM
MD
LG