Accessibility links

Breaking News

جەژنی سوپاسگوزاری 2022


تابلۆیەک گوزارشت لە جەژنی سوپاسگوزاری دەکات
تابلۆیەک گوزارشت لە جەژنی سوپاسگوزاری دەکات

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

لە چوارهەمین پێنجشەممەی مانگی یازدەدا ، ئەمەریکاییەکان بۆنەی سوپاسگوزاری دەگێڕن.

جەژنی سوپاسگوزاری 2022
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:48 0:00

لە چوارهەمین پێنجشەممەی مانگی یازدەدا ، ئەمەریکاییەکان بۆنەی سوپاسگوزاری دەگێڕن. سەرەتاترینی ئەم پشووانە، ئەوانەی لەلایەن نیشتەجێبوانەوە لە جیهانە نوێیەکەدا ئاهەنگی بۆگێردرا ، زۆر جیاواز نەبوون لە فێستیڤاڵەکانی نەریتی چنینەوەی بەرهەمەکان ئەوەی لە ئەوروپا لەگەڵیدا گەورە بووبوون . بەڵام بە گەیشتنیان بۆ ئەمەریکای باکور لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان ،کەسانی نیشتەجێبووی کۆلۆنیاکە یان کۆچکردووەکان ئامادەی ئەو بارودۆخە سەخت نەبوون. نزیکەی نیوەیان لە یەکەم ساڵدا لەناوچوون . ئەو خۆراکەی لە میانەی یەکەم بۆنەی سوپاسگوزاریدا خواردیان واتای تایبەتی هەبوو ئەوەش لەبەر ئەو ناڕەحەتیەی کە دەبوو بەرگەیبگرن.

بۆنەی پشووی سوپاسگوزاری کە زۆربەی ئەمەریکاییەکان لەمڕۆدا دەگێڕن لەسەر ئاهانگێکی نیمچە ناوازە داڕیژراوە ئەوەی لە ویلایەتی ئێستای ماساچیوستس بەڕێوەچوو ، لە ماوەی نێوان 21 ی مانگی نۆ و11 ی مانگی یازدەی ساڵی 1621. هەروەک چیرۆکەکە دەڵێت ، 53 پیاوی ئینگلیز و ژنان و منداڵان ، 90 پیاوانی خێڵەکی ئەمەریکاییە ڕەسەنەکان بەشدارییان لە خوانێکدا لەگەڵیاندا کرد بۆ ئەوەی سوپاسگوزاری بۆ چنینەوەی یەکەم بەرهەمی خۆیان لە وڵاتە نوێیەکەیاندا پێشکەش بکەن.

زۆر شت هەبوو کە دەبوو سوپاسگوزاری بن. تەنها ساڵێک پێشتر لە ناوەڕاستی مانگی یازدەی ساڵی 1620 دا ، ئەوان بەشێک بوون لە گروپێکی 120 لە نیشتەجێبوانی کۆلۆنیاکە لەگەڵ تاقمێکی 30 کەسی ئەوانەی بە سواری کەشتییەک بە ناوی مەیفلاوەر گەیشتنە کەنارئاوەکانی ئەمەریکای باکور . ئەوانە بریتی بوون لە پیورتانەکان و جوداخوازانی ئاینی کە بەدوای وڵاتێکی نوێدا دەگەڕان بۆ ئەوەی پەیڕەوی بڕوای( ئاینی) خۆیانی تێدا بکەن ئەوەی بەگونجاویان بینی.

بەڵام هەتا هاتنی یەکەمین ئاهەنگی سوپاسگوزاری ، بەهۆی برسێتی و نەخۆشی و دۆخی سەختی کەشوهەواوە نیوەی ئەو ژمارەیەیان مردبوون . بەڵام خۆشبەختانە بۆ نیشتەجێبوان ، هاوسێی ڕەسەنیان بە ناوی وامپانۆگ میهرەبانیان بەرامبەریان پیشاندا. ئەوان درێژەیان بە بەڕێوەچوونی کۆلۆنیاکە دا لە ڕێی بەخشینی خۆراک و هەروەها فێری پیوریتانەکانیان کرد کە چۆن بەخشندەیی سرووشت بۆ پێداویستیەکانی خۆیان بەکاربهێنن . لە ڕاستیدا ئەو یەکەمین فێستیڤاڵە دەربڕینی پێزانین بوو لەلایەن نیشتەجێبوانەوە بۆ مانەوەیان بە زیندویی .

سەرۆک جۆو بایدن گوتی "هەر وەک 400 ساڵ لەمەوبەر ئەوانەی گەیشتنە جیهانە نوێیەکە و توانیان ئاهەنگێکی یەکەم چنینەوە بەرهەمەکانیان بە سەرکەوتووانە بگێڕن ئەوەش لە سایەی بەخشندەیی و پشتیوانی لەلایەن هۆزی وامپانۆگەوە ، ئێـمەش ئەمڕۆ پێزانینی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەوانەی یارمەتی ئێمەیان داوە ئەم ساڵە سەختەی ڕابردوو تێپەڕێنین ."

سەرۆک بایدن گوتیشی" بۆنەی سوپاسگوزاری کاتێکمان پێدەبەخشێت بۆ بیرکردنەوە لە زۆرێک لە خۆشگوزەرانیەکان کە یەزدان پێیداوین، هەروەها ئەم وڵاتە و هەریەک بە ئەوی تری بەخشیوە . ئێمە سوپاسگوزارین بۆ ئەم خۆشگوزەرانیانە ، تەنانەت و بە تایبەت لە میانەی کاتەکانی ناڕەحەتیدا.

XS
SM
MD
LG