Accessibility links

Breaking News

کۆمەڵگای جیهانی دەبێت پشتیوانی لە خەڵکی سوریا بکات


باڵیۆز لیندا تۆماس گرینفیڵد، نوێنەری ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، سەیری ئەو خۆراکانە دەکات کە لە ڕێگەی دەروازەی باب ئەلهەوای نێوان تورکیا و سوریا بۆ خەڵکی سوریا دەبرێن
باڵیۆز لیندا تۆماس گرینفیڵد، نوێنەری ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، سەیری ئەو خۆراکانە دەکات کە لە ڕێگەی دەروازەی باب ئەلهەوای نێوان تورکیا و سوریا بۆ خەڵکی سوریا دەبرێن

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئەمەریکا بو گەیاندنی یارمەتی بە خەڵکی سوریا پشتیوانی لە بەکارهێنانی هەموو شێوازەکان دەکات.

کۆمەڵگای جیهانی دەبێت پشتیوانی لە خەڵکی سوریا بکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:45 0:00

لەو کاتەوە کە ڕژێمی ئەسەد لە بەرانبەر خۆپێشاندانە ئاشتیخوازەکان بۆ چاکسازییەکانی دیموکراتی لە سوریادا بە تۆپخانە، بۆمبی بۆشکەیی و گازی مەرگهێنەر وەڵامی دایەوە، نزیکەی 11 ساڵ تێدەپەڕێت. ئەو وەڵامە خوێناوییە بوو بە هۆی ئەوەی خۆپێشاندانەکانی بە ئاشتی تووشی شەڕێکی نێوخۆیی بێت. لە ئەو کاتەوە تا ئێستا، دەوری 350 هەزار کەس لە ئەو شەڕەدا گیانیان لە دەستداوە. زیاتر لە 12 ملیۆن کەس لە نێوخۆی وڵاتدا یان ئاوارە و یان پەڕێوەی وڵاتانی دراوسێ بوون. ئێستا لە سەدا شەستی دانیشتووانی ، واتا زیاتر لە 14 ملیۆن، بە تایبەتی لە ئەم زستانەدا پێویستیان بە یارمەتی مرۆڤایەتی هەیە.

باڵیۆز لیندا تۆماس گرینفیڵد، نوێنەری ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی" خەڵکی سوریا بەربەرەکانی لەگەڵ سەهۆڵبەندان و سەرمای سەخت دەکەن و بە ملیۆنان کەس پێویستییان بە کەرەستە سەرەکییەکانی زستان هەیە. ئەو خانمە گوتی، دۆخەکە بە هۆی کۆڤید 19، قەیرانی ئابوری و زیادبوونی توندوتیژییەوە زۆرخراپتر بووە. لەوەتای دەستپێکردنی قەیرانەکە، ئەوپەڕی پێویستی بە خواردەمەنی هەیە. ملیۆنان کەس لە باکووری سوریادا دڵنیانین کە دەستیان بە ئاوی پێویست و خاوێن ڕابگات. نەخۆشیـیەکانی لە ئاکامی ئاوی ناپاک بڵاودەبنەوە زۆر زیادیانکردووە.

لەو کاتەدا کە پێویستێکی زۆر بە یارمەتی هەیە، دڵنیابوون لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان زۆر گرنگن. ئەمە بە تایبەت پێداویستییەکانی پزیشکی، لە نێویاندا ڤاکسینی کۆڤید 19 دەگرێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و کارمەندانی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین ساڵە هەواڵی دواخستن، دەستێوەردان و سنووردارکردنی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکانی ڕژێمی ئەسەدیان ڕاگەیاندووە. بە تایبەتی کێشەکە ئەوەیە کە لە هەموو سنوورەکان تەنیا یەکلا کراوەیە بۆ ئەوەی یارمەتی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بگەیەننە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئوپۆزسیۆن. بۆیە دەبێت خاڵی سنووری باب ئەلهەوا لە مانگی حەوت جارێکی دیکە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕێگا بە بەکارهێنانەوەی بدرێتەوە. ڕژێمی ئەسەد و هاوپەیمانە ڕووسیایـیەکەی پـێداگیری دەکەن لەسەر گەیاندنی یارمەتیـیەکان لە ڕێگەی هێڵی نێوان ئۆپۆزسیۆن و ڕژێم: واتە گواستنەوەی شتوومەکان لە ڕێگای دیمەشق و هێڵەکانی پێشەوە.

باڵیۆز تۆماس گرینفیڵد گوتی، ئەمەریکا بو گەیاندنی یارمەتی بە خەڵکی سوریا پشتیوانی لە بەکارهێنانی هەموو شێوازەکان دەکات. بەڵام بە هۆی ئەوەی بۆ ئاژانسە مرۆییەکان سەخت و مەترسیدارە کە لە دەرەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمدا دەستیان بە خەڵک ڕابگات، " گەیاندنی یارمەتی بە ڕێگای سنوور نەک وەک جێگرەوەیەک، بەڵکوو تەواوکەری کارەکەیە."

باڵێۆز تۆماس گرینفیڵد گوتی، کۆمەڵگای وڵاتان "دەبێت پێکەوە کاربکەن نەک تەنیا بۆ ئەوەی باب ئەلهەوا بە کراوەیی بمێنێتەوە، بەڵکو هەموو بژارەکانی لە گۆڕێدان بۆ پەڕێنەوەی سنوور بۆ گەیاندنی پـێداویستیـیە مرۆیـیەکان."

باڵیۆز توماس گرینفیلد گوتی، "ئەگەر سیاسەت وەڵابنێین و بە تەواوی تیشک بخەینە سەر پێداویستییەکانی خەڵکی سوریا، ئەو کارە ساکارە کەرەستەی بنچینەیی.. دابین دەکات بۆ ئەوانەی زۆر پێویستیان بە یارمەتیـیە.
دۆخی مرۆیی لە سوریا هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت بۆ باشکردنی ئەو دۆخە بە ئازارەی مرۆیی ئەوەندەی لە دەستەڵاتماندایە ئەنجامی بدەین وە بنەمای کارەکانمان بۆ دابینکردنی پـێداویستیـیەکانی خەڵکی سوریا بێت.

باڵیۆز لیندا تۆماس گرینفیڵد، نوێنەری ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، سەیری ئەو خۆراکانە دەکات کە لە ڕێگەی دەروازەی باب ئەلهەوای نێوان تورکیا و سوریا بۆ خەڵکی سوریا دەبرێن.

XS
SM
MD
LG