Accessibility links

Breaking News

هێشتا هەڕەشەکان لەسەر ئازادی ئایینی لە سەرانسەری جیهاندا ماونەتەوە


قەشەیەک لە میانەی جەژنی ئێستەردا گوڵاو دەپرژێنێت بەسەر باوەڕداران لە بەردەم باڵەخانەیەک کە بەهۆی موشەکێکی ڕووسیاوە زیانی پێگەیشتووە، کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا، 5 ی مانگی پێنجی 2024.
قەشەیەک لە میانەی جەژنی ئێستەردا گوڵاو دەپرژێنێت بەسەر باوەڕداران لە بەردەم باڵەخانەیەک کە بەهۆی موشەکێکی ڕووسیاوە زیانی پێگەیشتووە، کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا، 5 ی مانگی پێنجی 2024.

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، "ئەمڕۆ حکومەتەکانی جیهان بەردەوامن لە کردنە ئامانجی تاکەکان و شوێنەکانی پەرستن دادەخەن و کۆمەڵگاکان بە زۆرەملێ ڕاگوێز دەکەن و خەڵکی زیندانی دەکەن لەسەر بیرو باوه‌ڕه‌ ئاینیه‌كانیان."

هێشتا هەڕەشەکان لەسەر ئازادی ئایینی لە سەرانسەری جیهاندا ماونەتەوە
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:14 0:00
Direct link

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ناساندنی نوێترین ڕاپۆرتی ئەمەریکا سەبارەت بە دۆخی ئازادی ئایینی لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی دەڵێت، ئامانجەکەی پێشخستنی دیدگای ئەمەریکایە بۆ داهاتوویەک "کە تێیدا هەموو کەسێک بتوانیت بیروباوەڕی خۆی هەڵبژێرێت و پەیڕەوبکات."

"ڕێزگرتن لە ئازادی ئایینی، مافەکانی دیکە بەهێز دەکات، وەک مافی قسەکردن بە ئازادی، کۆبوونەوەی ئاشتیانە، توانای بەشداریکردن لە سیاسەتدا. پاراستنی ئەم مافە گشتگیرە، مرۆڤەکان بەهێز دەکات بۆ دەربڕینی خۆیان، بۆ ئەوەی بە تەواوی تواناکانیان بژین، بۆ ئەوەی بەشدارییەکی تەواو لە کۆمەڵگاکانیاندا بکەن."

وەزیری دەرەوە بلینکن دەڵێت هەتا ئەمڕۆش ئازادی ئایینی ملیۆنان کەس لە ژێر هەڕەشەدایە.

ناوندی توێژینەوەی پیو لەم دواییانەدا بۆی دەرکەوت کۆتوبەندە حکومییەکان لەسەر ئایین لەسەر ئاستی جیهانی گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی لەو کاتەوەی لە ساڵی ٢٠٠٧ بەدواداچوون دەستیپێکردووە. ئەمڕۆ حکومەتەکانی جیهان بەردەوامن لە کردنە ئامانجی تاکەکان و شوێنەکانی پەرستن دادەخەن و کۆمەڵگاکان بە زۆرەملێ ڕاگوێز دەکەن و خەڵکی زیندانی دەکەن لەسەر بیرو باوه‌ڕه‌ ئاینیه‌كانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک وڵات پۆشینی چەند جۆرێکی جل و بەرگی ئایینی سنووردار دەکەن؛ هەندێکیشیان بە زۆرەملێ ناهێڵێت بیپۆشن. هەندێک لە حکومەتەکان زۆر لەوە زیاتر سنووری خۆیان دەبەزێنن و کەسانێک دەکەنە ئامانج لەسەر بیروباوەڕیان و داکۆکیکردنیان لە ئازادی ئاینی.

لە هەموو ناوچەیەکدا خەڵک بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و جیاکاری لەسەر بنەمای ئایین، چ لەلایەن حکومەتەکانەوە و چ لەلایەن هاووڵاتیەکانیانەوە، لەوانەیە لە خوێندگاکان ڕێگایان پێی نەدرێت، لە هەلی کار بێبەش بکرێن، هەراسان بکرێن، لێیان بدرێت، یان لەوەش خراپتریان پێبکرێت.

هەروەها گروپە توندڕەوە توندوتیژەکان بە پشت بەستن بە ئایینەکانیان خەڵک دەکەنە ئامانج. وەزیری دەروە بلینکن ئاماژەی بە هێرشەکەی مانگی شەش کرد بۆ سەر کڵێسا و کەنیشتێکی جووەکان لە ناوچەی داغستانی ڕووسیا کە تێیدا پۆلیس و کەسانی سڤیل و قەشەیەک کوژران. ئاماژەی بەوەشکرد، "لە دوای هێرشە تیرۆریستییە ترسناکەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی مانگی دە و دواتر شەڕ لە غەززە، دژایەتیکردنی جوو و ترس وڕقهەڵگرتن لە موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیانکردووە."

بەڵگەنامەکردنی ئەم جۆرە پێشێلکارییانە، وەستانەوە لە دژی ڕق و دڕندەیی، بەرگریکردن لە مافی ئازادی ئایینی بۆ هەموو کەسێک، بابەتی سەرەکین لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا. وەزیری دەروە بلینکن وتی، " لە کۆتاییدا ئەم کارە سەبارەت بە پاراستنی بەشێکی سەرەکییە لەوەی کە مرۆڤبوون مانای چییە: توانای گەڕانە بە دوای شتێکی گەورەتر لە خۆمانە... مافی هەڵبژاردنی ئەوەی کە باوەڕمان پێیەتی، هەروەها ڕێگەمان پێدەدات فێربین لەو کەسانەی کە لە ئێمە جیاوازن و پاشان پەیڕەوی هەموو ئەو شتانە بکەین کە لە نێوانماندا هاوبەشن."

وەزیری دەروە بلینکن وتەیەکی زانای ئایینی هیوستن سمیس گێڕایەوە کە دەڵێت، "ئەگەر ئایینە لە مێژینەکانی جیهان لە باشترین حاڵەتدا وەربگرین، ئەوا دانایی مرۆڤایەتی دەدۆزینەوە."

XS
SM
MD
LG