Accessibility links

Breaking News

Two Years After Mahsa Amini's Death, Repression Continues in Iran


.برادلی سمیث جێگری کاتیی وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بۆ کاروباری تێرۆریزم و هەواڵگریی دارایی دەڵێت " ئێستا دوو ساڵ بەسەر مەرگە تراژیدیەکەی مەهسا ژینا ئەمینیدا تێپەڕیوە ... و وێڕای داوا ئاشتیخوازانەکانی گەلی ئێران بۆ چاکسازی، کەچی سەرکردەکانی ئێران تاکتیکە تەواو بەسەرچووەکانی توندوتیژی و زۆرەملێی ڕژێمیان کردووەتە دووهێند.

دوای دوو ساڵ لە مردنی مەهسا ئەمینی ، سەرکوتکردنەکان لە ئێران بەردەوامن
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:32 0:00

دوو ساڵ بەسەر مردنی مەهسا ئەمینیدا تێپەڕ دەبێت کە لە ژێر دەستی بەناو "پۆلیسی ئاکار" لە تاران دەستبەسەر بوو، دوای ئەوەی بەهۆی پۆشینێکی نا دروستی حیجابەکەی دەستگیرکرا.

مردنی مەهسا ، یەکێک لە گەورەترین خۆپیشاندانەکانی دژە حکومەتی هێنایە ئاراوە لە ئێراندا، لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ساڵی 1979 ەوە.

بە ڕابەرایەتی ژنان و کچان، بە هەزاران ئێرانی ڕژانە سەر شەقامەکان لە سەرتاسەری وڵات و دەستیان کرد بە بزووتنەوەی ناسراو بە " ژن، ژیان، ئازادی".

دەسەڵاتداران، بە سەرکوتکردنێکی دڕندانە وەڵامیان دایەوە،500 کەس کوژران و 20 هەزار کەسیش دەستگیرکران. لە مانگەکانی دواتردا، لەسێدارەدان لە ئێران زیادی کرد.

سەرکوتکردن لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانییەوە بەردەوامە و هەروەک شارەزایانی سەربەخۆ لەمەڕ ئێران بەمدوایانە لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە راسپێردران، راپۆرتیان داوە کە سەرکوتکردنەکان چڕتر بوونەتەوە. ئەو شارەزایانە لە ڕاپۆرتەکەیاندا نوسیویانە "دەسەڵاتدارانی دەوڵەت ڕێوشوێن و سیاسەتی سەرکوتکەرانەیان فراوان کردووە بۆ ئەوەی زیاتر ژنان و کچان لە مافە بنەڕەتییەکانیان بێبەش بکەن. حکومەت چاودێریکردنی پابەندبوون بە حیجابی لە هەردوو بواری گشتی و تایبەتدا بەهێزکردووە، هاوکات شێوازە توندوتیژییەکانی پێشتر داڕیژراون لە دژی ئەو ژنان و کچانەی کە حیجابی زۆرەملێ پێشێل دەکەن، زیادکردووە. هاوتەریب لەگەڵ ئەمانەدا، دەسەڵاتدارانی دەوڵەت زیاتر پەنایان بۆ بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان بردووە دژی چالاکوانانی ژن و لەسێدارەدانیان دژی ئەوانی دیکەش زیاتر کردووە کە هاوسۆزییان لەگەڵ بزووتنەوەی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ دەربڕیبوو."

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و وەزیرانی دەرەوەی ئوسترالیا، کەنەدا، نیوزلاند و شانشینی یەکگرتوو، داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئێران کرد " بەڵێنەکەی بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان بۆ سەر کۆمەڵگەی سیڤیل لە ئێران سووک بکات و کۆتایی بە بەکارهێنانی هێز بهێنێت بۆ سەپاندنی مەرجی حیجاب".

هەروەها ئەوان مەخابنی خۆیان دەربڕی بۆ هەڵکشانی "مەترسیداری" ئەم دواییەی لە سێدارەدانەکان لە ئێراندا کە " بە زۆری بەبێ دادگایکردنێکی دادپەروەرانە سەپێندراون" و بەڵێنیان دا کە "هەموو دەسەڵاتە یاساییە نیشتمانییە پەیوەستەکان بەکاربهێنن بۆ بەرەوپێشبردنی بەپرسیارکردنی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا."

لە 18ی مانگی نۆدا وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سەپاندنی سزاکانی بەسەر 12 کەسدا ڕاگەیاند کە پەیوەندیان هەیە بە سەرکوتکردنە بەردەوامەکانی ڕژێمی ئێران دژ بە گەلی وڵاتەکە. ئەوانەی کە دەستنیشان کراون بریتین لە ئەندامانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و بەرپرسانی ڕێکخراوەکانی زیندانەکانی ئێران. برادلی سمیث جێگری کاتیی وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بۆ کاروباری تێرۆریزم و هەواڵگریی دارایی دەڵێت " ئێستا دوو ساڵ بەسەر مەرگە تراژیدیەکەی مەهسا ژینا ئەمینیدا تێپەڕیوە ... و وێڕای داوا ئاشتیخوازانەکانی گەلی ئێران بۆ چاکسازی، کەچی سەرکردەکانی ئێران تاکتیکە تەواو بەسەرچووەکانی توندوتیژی و زۆرەملێی ڕژێمیان کردووەتە دووهێند."

برادلی سمیث دەڵێت " ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان، بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری رێوشوێن بۆ ئاشکراکردن و بەرپرسیارکردنی ئەوانەی لە جێبەجێکردنی کارنامەی دڕندانەی ڕژێمی ئێران بەرپرسیارن.

XS
SM
MD
LG