Accessibility links

Breaking News

پەیوەندییەکانی ئەمریکا و شیلی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و بەها هاوبەشەکان


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئانتنی بلینک لە لێدوانەکەی میانەی سەردانەکەی ئەمدواییەی بۆ چیڵی گوتی " ساڵی داهاتوو ، ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و چیڵی بۆنەی 200 ساڵەی هاوبەشیکردنیان دەگێڕن و گوتی " ئێمە پەیوەندیەکمان لەگەڵ یەکتر هەیە ئەوەی بە بەرژەوەندی هاوبەش و بەها هاوبەشەکان بە توندی پێکەوە بەستراون.

پەیوەندییەکانی ئەمریکا و شیلی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و بەها هاوبەشەکان
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:10 0:00

لەو کاتەوەی رێکەوتنی بازارگانی ئازاد لە ساڵی 2003 دا لەلایەن ئەمەریکا و چیڵی یەوە واژۆکرا ، پەیوەندیە ئابووریەکانی نێوان چیڵی و ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بە ئاستێکی بەرچاو گەشەی کردووە. هەروەک ئانتنی بلینکن ی وەزیری دەروەی ئەمەریکا ئامەژەیکرد و گوتی " بازارگانی لە نێوان وڵاتەکانمان لە ساڵی رابردوودا چوار هێند زیادیکردوە و گەیشتووەتە پتر لە 38 ملیار دۆلار ،ئەوەی پشتیوانی لە دەیان هەزار کار لە هەروو وڵاتمان دەکات ". ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەتێپەڕبوونی کات دەبێتە هەرە سەرچاوەی سەرەکی وەبەرهێنانی راستەوخۆی بیانیە بۆ چیڵی ، ئەمەریکا پتر لە 25 ملیار دۆلار لە ناوچەکانی گەشەکردن تیایاندا بەرزە لە بەشی وزەکانی لەبن نەهاتوو وەبەره دەهێنێت . ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بڕی 760 ملیۆن دۆلاری وەبرهێناوە هەروەها یارمەتی تەکنیکی لە 5 لە پرۆژەکانی کارەبا بە تیشکی خۆر لە چیڵی دابینکردووە کە ژمارەیەکیان لە ئێستادا کارەبا دەداتە ماڵەکان و کارداریەکان لە سەرانسەری ئەو وڵاتە.

بەشی وزەی لەبن نەهاتوو ، لەسەدا 45 ی کارەبای چیڵی دابیندەکات و هەروەها یاریدەدەریش دەبێت لە ئامانجەکان بۆ خواستی زیاتری وزەی خاوێن لەودەمەی چیڵی هەوڵدەدات هەتا ساڵی 2050 دەرهاوێژەی گازی کاربۆن بگەێنێتە سفر.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بلینکن گوتی هەرچەندە ئابووری چیڵی لە ماوەی چەند ساڵدا گەشەی کردوە بەڵام هاوکات نایەکسانیش لە سەرانسەری نیوەی گۆی زەوی زیاترە . لە سایەی سەرۆکایەتی جۆو بایدندا ، ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا وابەستەی هاوبەشیکردنە لەگەڵ چیڵی بۆ ئەوەی پیشانیبدات کە دیموکراسیەکان دەتوانن ئەنجامی تۆکمە بۆ هاوڵاتیەکانیان دەستەبەربکەن و چارەسەری پێداویستیەکانیان بکەن و هەروەها برەو بە خەون خواستەکانیان بدەن . ئەمە یەکێکە لە هۆکارەکان کە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا هاوبەشیکردنی ئەمەریکای بۆ گەشەی ئابووری وەگەڕخست ، ئەوەی سەنگ دەخاتە سەر دانانی بناغەی گەشەی ئابووری لە خوارەوە بۆ سەرەوە و بۆ ناوەڕاست لە رێی فراوانکردنی پەیوەندیکردنی دیجیتاڵ و هەروەها زنجیرەکانی گەیاندنی ئاسانتر لە نیوەی رۆژئاوای گۆی زەوی .

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئانتنی بلینکن گوتی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بە ئومێدی کارکردنە لەگەڵ چیڵی لە پێناو فراوانکردنی رادەستگەیشتن بە خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکانی وەک تەندروستی و پەروەردە و فێرکاری . ئامانجەکە بەمەبەستی راهێنان پێکردن و دابینکردنی کەرەستەیە بۆ نیو ملیۆن لە کارمەندانی خزمەتگوزاری تەندروستی خۆجێی لە سەرانسەری نیوەی گۆی زەوی لە ماوەری 5 ساڵدا. بلینکن گوتیشی ئەگەر ئەم دەستپێشخەریە بەتەواوی جێبەجێبکرێت ، ئەوا جیاوازی قوڵی پراکتیکی لە ژیانی ملیۆنەها کەس لە نیوەی گۆی زەوی دروستدەکات. هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ رابەرایتەی چیڵی لەسەر کۆچەبەری ، لەوانە میوانداریکردنی نزیکەی نیو ملیۆن کۆچبەری ڤێنزویلایی و پەنابەران و هەروەها 180 هەزار هاووڵاتی هایتی.

لەسەر بنەمای بەها هاوبەشەکان و بەرژەوەندیەکان ، ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بە ئۆمێدی بەردەوامیدانە بە هاوکاریەکان و هاوبەشیکردنی خۆی لەگەڵ چیڵی بۆ چەندان ساڵی داهاتوو .

بەشی وزەی لەبن نەهاتوو ، لەسەدا 45 ی کارەبای چیڵی دابیندەکات و هەروەها یاریدەدەریش دەبێت لە ئامانجەکان بۆ خواستی زیاتری وزەی خاوێن لەودەمەی چیڵی هەوڵدەدات هەتا ساڵی 2050 دەرهاوێژەی گازی کاربۆن بگەێنێتە سفر.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بلینکن گوتی هەرچەندە ئابووری چیڵی لە ماوەی چەند ساڵدا گەشەی کردوە هەروەها هاوکات نایەکسانیش ئەوەی لە سەرانسەری نیوەی گۆی زەوی زیاترە . لە سایەی سەرۆکایەتی سەرۆک جۆو بایدندا ، ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا وابەستەی هاوبەشیکردنە لەگەڵ چیڵی بۆ ئەوەی پیشانیبدات کە دیموکراسیەکان دەتوانن ئەنجامی تۆکمە بۆ هاوڵاتیەکانیان دەستەبەربکەن و چارەسەری پێداویستیەکانیان بکەن و هەروەها برەو بە خەون خواستەکانیان بهێنن . ئەمە یەکێکە لە هۆکارەکان کە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا هاوبەشیکردنی ئەمەریکای بۆ گەشەی ئابووری وەگەڕخست ، ئەوەی سەنگ دەخاتە سەر دانانی بناغەی گەشەی ئابووری لە خوارەوە بۆ سەرەوە و بۆ ناوەڕاست لە رێیفراوانکردنی پەیوەندیکردنی دیجیتاڵ و هەروەها زنجیرەکانی گەیاندن زیاتر سانا بێت لە نیوەی گۆی زەوی .

وەزیری دەرەوەی ئەەمریکا ئانتنی بلینکن گوتی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بە ئومێدی کارکردنە لەگەڵ چیڵی لە پێناو فراوانکردنی رادەستگەیشتن بە خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکانی وەک تەندروستی و پەروەردە و فێرکاری . ئامانجەکە بەمەبەستی راهێنان پێکردن و دابینکردنی کەرەستە بۆ نیو ملیۆن لە کارمەندانی خزمەتگوزاری تەندروستی خۆجێی لە سەرانسەری نیوەی گۆی زەوی لە ماوەری 5 ساڵدا. بلینکن گوتیشی ئەگەر ئەم دەستپێشخەریە، بەتەواوی جێبەجێکرا ، جیاوازی قوڵی پراکتیکی لە ژیانی ملیۆنەها کەس لە نیوەی گۆی زەوی دروستدەکات. هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ رابەرایتەی چیڵی لەسەر کۆچەبەری ، لەوانە بە میوانداریکردنی نزیکەی نیو ملیۆن کۆچبەری ڤێنزویلایی و پەنابەران و هەروەها 180 هەزار هاووڵاتی هایتی.

لەسەر بنەمای بەها هاوبەشەکان و بەرژەوەندیەکان ، ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بە ئۆمێدی بەردەوامیدانە بە هاوکاریەکان و هاوبەشیکردنی خۆی لەگەڵ چیڵی بۆ چەندان ساڵی داهاتوو .

XS
SM
MD
LG