ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە
جۆن کیربی، ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی گوتی یەکەم هەڵدانەخوارەوە لە فڕۆکەوە بەو مەبەستیە کە ببێتە بەشێک لە هەوڵێکی بەردەوام نەک جێگەی گەیاندن لەسەر زەوی بگرێتەوە.
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خۆراک و پێداویستیی زیاتر بۆ فەلەستینییەکان لە غەززە دابین دەکات لە ڕێگەی ئەنجامدانی هەڵدانە خوارەوە لە ئاسمانەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێکچوونی دۆخی ترسناکی مرۆیی لە غەززە. هەروەها ئەمەریکا وا کاریش لەسەر دۆزینەوەی ڕێگاکان بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی دەریایی دەکات وەک ڕێڕەوێکی دیکە بۆ یارمەتیدان. سەرۆک بایدن وتی" ژیانی بێتاوانەکان لە مەترسیدایە و ئێمە هەوڵدەدەین هەموو هەوڵێک کە لە تواناماندا بێت بدەین بۆ ئەوەی یارمەتی زیاتر بگەیەنینە نێو غەززە."
لە 2ی مانگی سێدا، ئەمەریکا لە هەڵمەتێکی هاوبەشدا لەگەڵ ئوردن، یەکەمین یارمەتی مرۆییان بە هەڵدانەخوارەوە لە فرۆکەوە بۆ ناو غەززە ئەنجامدا. سێ فڕۆکەی بارهەڵگری هێزی ئاسمانی ئەمەریکا 66 پالێتیان هەڵدایە خوارەوە کە 38 هەزار ژەمی ئامادە بۆ خورادنی تێدابوو.
جۆن کیربی، ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی گوتی یەکەم هەڵدانەخوارەوە لە فڕۆکەوە بەو مەبەستیە کە ببێتە بەشێک لە هەوڵێکی بەردەوام. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە هەڵدانەخوارەوەکان لە ئاسمانەوە تەواوکەر دەبێت نەک جێگەی گەیاندن لەسەر زەوی بگرێتەوە . لە کاتێکدا کە هەڵدانە خوارەوە ئاسمانییەکان سوودی خێرایان هەیە، بەڵام ئاماژەی بەوەشدا کە فڕۆکە سەربازییەکان "ناتوانن قەبارە و ئاست و پانتایی کاروانێکی 20 یان 30 بارهەڵگر دووبارە بکەنەوە."
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە دابینکردنی بڕی 180 ملیۆن دۆلار هاوکاریی بووەتە گەورەترین دابینکاری کۆمەک بۆ خەڵکی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا لە دوای دەستپێکردنی شەڕ لە 7 مانگی دەوە کە حەماس 1200 هاووڵاتی ئیسرائیلی کوشت و زیاتر لە 240 کەسیشی بە بارمتە گرت . لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی حەماس چوونەتە ناو غەززەوە . بە هەزاران فەلەستینی کوژراون و برسێتی سەریهەڵداوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەرپرسێکی ئەمەریکایی ڕایگەیاند کە کێشەی گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەززە ، دابەشکردنێتی کە بەهۆی کردەوەی باندە تاوانکارەکانەوە "وەرگرتنی و تاڵانکردنی و فرۆشتنەوەی" خراپتر دەبێت. ئەو بەرپرسە وتی ڕێگەی چارەسەرکردنی کێشەکە ئەوەیە کە "بازاڕ پڕکرێت لە کاڵا و لە هەموو خاڵێکەوە هەتا دەتوانرێت یارمەتی بهێنرێتە ناوەوە و ئەم کاڵایانە بە پارە نەفرۆشرێنەوە ."
جۆن کیربی، ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەی بەوەدا کە بێهیوایی خەڵکی غەززە ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە شێوەیەکی کارەساتبار دەرکەوت کاتێک دەیان کەس بەرەو کاروانێکی بارهەڵگری یارمەتییەکان ڕایان دەکرد ، کوژران، ئەوە جەخت لەسەر پێویستییەکی زۆر دەکاتەوە بۆ یارمەتی زیاتر.
هەر بۆیەشە ئەمەریکا زۆر بە توندی کار لەسەر ڕێککەوتنێکی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات ئەوەی کە ئاگربەستی شەش هەفتەیی لێبکەوێتەوە . سەودایەکی لەو جۆرە ڕێگە بە زیادبوونی چوونی یارمەتییەکان و ئازادکردنی بارمتەکان و کەمبوونەوەی توندوتیژی دەدات. وەک ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی "سەودایەک لەسەر مێزی دانوستانە و پێویستە حەماس دەستبەجێ پەسەندی بکات."