Accessibility links

Breaking News

ئەمەریکا و ئوردن یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژو دەکەن


ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ ئەیمەن ئەلسەفەدی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژو دەکەن. هەینی 16 ی مانگی نۆی 2022
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ ئەیمەن ئەلسەفەدی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژو دەکەن. هەینی 16 ی مانگی نۆی 2022

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئوردون بەم دواییانە چوار‌هەمین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لەسەر هاوبەشی ستراتیژی واژوکرد .

 ئەمەریکا و ئوردن یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژو دەکەن
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:44 0:00

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئوردون بەم دواییانە چوار‌هەمین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لەسەر هاوبەشی ستراتیژی واژوکرد . بەگوێرەی مەرجەکانی ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ساڵانە بڕی 1.45 ملیار دۆلار لە یارمەتی دەرەکی بۆ حەوت ساڵی داهاتوو بۆ ئوردون دابیندەکات . یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە پشتیوانی لە چاکسازی سەرەکی دەکات ئەوەی لەلایەن حکومەتی شا عەبدوڵڵاوە بەڕێوەدەبرێت ، لەوانە چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو و هەروەها دەرفەتەکانی ئابووری.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن یاداشتنامەکەی "بە یەکێک لە هەرە ئامرازەکانی دوو قۆڵی لە جۆری ناوبرد ،" ئەوەی وابەستەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سەقامگیری ئوردن دەردەخات ." بلینکن گوتیشی ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە لە کاتێکی گرنگدایە لەو دەمەی کە حکومەتی ئوردون چاکسازیە بنەڕەتیەکان وا جێبەجێدەکات بۆ بەهێزکردنی ئابووری و هەروەها تۆکمەکردنی خزمەتگوزاریەکان بۆ هاووڵاتیانی.

"هەربۆیە ، ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە ئەوەی وا ئێمە واژوومانکردووە بەڵگەیەکە بۆ بەهێزی پەیوەندیەکانی نێوا ئوردون و ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا . یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە ڕەنگدانەوەی بەرژەوەندی هاوبەشە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی زیاتر سەقامگیر و سەلامەت و گەشاوە ." هەروەها وابەستەیمان بۆ پتەوکردنی هاوبەشێتی لە نێوان حکومەتانماندا و لە نێوان هاووڵاتیانمان بۆ یارمەتیدان لە بەجێگەیاندنی ئەو ئامانجە."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بلینکن گوتی ئوردون ڕابەرایەتییەکی ناوازەی پیشانداوە لەسەر ئاستەنگەکانی جیهانی لە ڕێی پێشکەشکردنی پەناگە بۆ کەسانی ئاوارەی ئاکامی شەڕی هەرێمی و هەروەها قەیرانەکانی دیکە ، بەم دواییانە ئوردون پەنای ئەوانەی دا کە لە جەنگی سوریا هەڵدێن ، ئەمە بێجگە لە پشتیوانیکردنی مرۆیی و ڕادەستگەیشتن بە خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکانی سوریایی لە ئوردون و هەروەها ڕەخساندنی دەرفەتەکانی کارکردن و خوێندنیش بۆیان.

"وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن گوتی هاوکاتی ئەوەی حکومەتی ئوردونی بەردەوامە لە دابینکردنی کۆمەک و پشتیوانی گرنگ ، لە هەمان کاتدا ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاش بە هەمان شێوە هەروەک لە ڕاگەێندراوەکەماندا ڕەنگیداوەتەوە وەک بڕی ئەو 756 ملیۆن دۆلارەی دیکە کە بۆ یارمەتی مرۆیی بۆ ئەو سوریانەن کە هەژارن ، لەوانە ئەوانەی لە ئوردون دەژین ."

هێزە چەکدارەکانی ئوردون لەمێژە هاوپەیمانێکی سەرەکی بووە لە شەڕکردن دژ بە تێرۆریزم ، لەوانە وەک ئەندامێکی هاوبەندی جیهانی بۆ بەزاندنی دەوڵەتی ئیسلامی. لەشکری ئوردون وا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە نوێیەکان وەک شەرکردن لەدژی قاچاخچێتی بە مادەهۆشبەرەکان لە سەرانسەری سنوی باکوری ئوردون. بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ئاستەنگانە ،یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە بودجە بۆ نۆژەنکردنەوەی لەشکری ئۆردون دابیندەکات.

ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە ڕەنگدانەوەی بەرژەوەندی هاوبەشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئوردن لەخۆدەگرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی زیاتر سەقامگیر و سەلامەت و گەشاوە و هەروەها وابەستەییەکە بۆ پتەوکردنی هاوبەشێتی نێوان حکومەتان و خەڵکان بۆ یارمەتیدان لە بەجێگەیاندنی ئەو ئامانجە.

XS
SM
MD
LG