Accessibility links

Breaking News

ئەمەریکا دەستخۆشی و پشتیوانی لە داهێنانەکانی ئۆکرانیا دەکات


سامانثا پاوەر، بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکایی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕێبەرانی کارداری لە ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە.
سامانثا پاوەر، بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکایی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕێبەرانی کارداری لە ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە.

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئەمەریکا ڕاستەوخۆ زیاتر لە 260 ملیۆن دۆلاری بۆ پشتگیریکردن لە کاردارییەکان لە ئۆکرانیا تەرخان کردووە.

ئەمەریکا دەستخۆشی و پشتیوانی لە داهێنانەکانی ئۆکرانیا دەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:04 0:00

لە مانگی دەدا سامانثا پاوەر، بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکایی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لەگەڵ گروپێک لە بازرگانانی ئۆکرانیا لە شاری لڤیڤ لە ناوەندی داهێنانی ناسراو بە ئایتی کڵەستەر کۆبووەوە. ئەم ناوەندە لە لایەن حکومەتی ئۆکرانیا و ئاژانسی کۆمەکی ئەمەریکاوە پشتگیری دەکرێت.

بەڕێوەبەر سامانثا پاوەر وتی، " ئەوەی لە ڕاستیدا جێگەی سەرنجە سەبارەت بەوەی کە لە لڤیڤ ئایتی کڵەستەردا دەیبینین، بە هەمەچەشنکردنی ئابووری ئۆکرانیایە" ،"هەروەها بینینی گەشەی بەردەوامی خزمەتگوزارییەکانی ئایتییە وەک هەناردەکردن لەم وڵاتەدا، پێموایە ئاماژەیەکمان پێدەدات کە داهاتوو دەشێت ئۆکرانیا بەرەو کوێ ببات."

بەڕێوەبەر پاوەر ئاماژەی بە داهێنان و سەرکەوتنی کۆمپانیای نۆپکا کرد کە ئەندامێکی کڵەستەری ئایتی ئۆکرانیایە و سیستمێکی ئاگادارکردنەوەی پزیشکی داهێناوە و شۆڕشێکی گەورەی لەم بوارەدا خولقاند بەهۆی توانای کارکردنی لە کاتی کوژانەوەی کارەبادا. کۆمپانیاکە ئێستا لەگەڵ نەخۆشخانە و کلینیکەکان لە ئەمەریکا و کەنەدا لە گفتوگۆدایە.

بەڕێوەبەر سامانثا پاوەر وتی وێڕای ئەوەی دوو ساڵ و نیو بەسەر داگیرکارییە دڕندەییەکەی پوتیندا تێپەڕیووە بەڵام "سەرکردە بازرگانییەکانی ئۆکرانیا لە کەرتی تەکنەلۆژیا و دەرەوەی ئەم کەرتە داهێنان و خۆڕاگری خۆیان بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی وڵاتەکە بەرەو داهاتوو ببەن، ئێمە لە ئاژانسی ئەمەریکایی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی سەربەرزین بەوەی کە بۆ پشتگیریکردن لەوە هەرچی لە تواناماندا هەبێت بیکەین."

بەڕێوەبەر سامانثا پاوەر ئاماژەی بەوەشکرد ئەمەریکا ڕاستەوخۆ زیاتر لە 260 ملیۆن دۆلاری بۆ پشتگیریکردن لە کاردارییەکان لە ئۆکرانیا تەرخان کردووە، " هەر لە گواستنەوە و وەگەڕخستنەوەی کارەکانی کۆمپانیاکانی هێڵی پێشەوە، هەتا دەگاتە بەڕێوەبردنی بەرنامەکانی دووبارە شارەزایی بۆ ڕاهێنانی ئۆکرانییەکان لە پیشەکانی خواستێکی زۆریان لەسەرە وەک بیناسازی و گواستنەوە، بۆ زیادکردنی دەستڕاگەیشتن بە کاردارییەکان و بۆ کۆمپانیا ساواکان بۆ دابینکردنی بودجەی گونجاو. خودی ئەم پشتگیرییە 232 ملیۆن دۆلاری وەبەرهێنانی نوێی بۆ کۆمپانیا ئۆکرانیاییەکان کردووەتەوە."

لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەری سامانثا پاوەر وتی،" ئێمە لە نزیکەوە کار لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە حکومەتی ئۆکرانیا دەکەین بۆ باشکردنی شەفافیەت، بۆ کەمکردنەوەی دەرفەتەکانی بەرژەوەندی کەسی و هەروەها بۆ ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری زیاتر سەربەخۆ بێت... ئەمانە هەنگاوی گرنگن بۆ دروستکردنی متمانە بەوەی گرێبەستەکان ڕێزیان لێدەگیرێت و ڕێساکانی وەبەرهێنان جێبەجێ دەکرێن".

کەرتەکانی کشتوکاڵ و بەرهەمهێنان و هەروەها بەرگریش لە دوای داگیرکاری ڕووسیاوە گەشەسەندنی لە داهێنان و داهێنەری بەخۆیەوە بینیوە. بەڕێوەبەر پاوەر ڕایگەیاند و وتی "من سەرسامم بەوەی کە بیهێنمە بەرچاوم ئەم وڵاتە و گەلی ئۆکرانیا دەتوانن لە کاتی ئاشتیدا چی بکەن."

سامانثا پاوەر، بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکایی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی وتی،"کاردارەکان، وەک ئەوانەی ئەمڕۆ لەگەڵیان کۆبوومەوە، کاردەکەن بۆ بنیاتنانی ئایندەیەک کە داهێنەریی گەلی ئۆکرانیا بەرو پێش دەبات ... نەک تەنها لێرە لە ئۆکرانیا، بەڵکو لە شوێنەکانی سەرتاسەری جیهان کە بەردەوام دەبن لە سوود وەرگرتن لەو بەرهەم و خزمەتگوزاری و بیرۆکانەی لێرە پەرەیان پێدراوە."

XS
SM
MD
LG