Accessibility links

Breaking News

ئەمەریکا هێرشە تێرۆرستییەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل سەرکۆنەدەکات


دوکەڵ ئاسمانی شاری ئەشکەلۆنی ئیسرائیلی داپۆشییەوە بەهۆی ئەو ڕۆکێتانەی لە غەززەوە هەڵدراون
دوکەڵ ئاسمانی شاری ئەشکەلۆنی ئیسرائیلی داپۆشییەوە بەهۆی ئەو ڕۆکێتانەی لە غەززەوە هەڵدراون

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

سەرۆک بایدن دەشڵێت "تیرۆر هەرگیز ڕەوایی نییە. ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی و هاووڵاتیانی بکات."

ئەمەریکا هێرشە تێرۆرستییەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل سەرکۆنەدەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:39 0:00

لە ڕۆژی 8 ی مانگی دەدا ، حەماس هێرشێکی لەناکاوی زەمینی و ئاسمانی و هەروەها دەریایی لە کەرتی غەززەوە کردە سەر هاووڵاتیانی سیڤیلی ئیسرائیل.

ئەم ململانێیە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە هەزار کەس کە بەلانی کەم 14 کەسیان ئەمەریکایین. سەرۆک جۆو بایدن دەڵێت" ئەمەریکا بە شێوەیەکی بێپێچ و پەنا ئەم هێرشە ترسناکە بۆ سەر ئیسرائیل لەلایەن تیرۆریستانی حەماسەوە سەرکۆنەدەکات ."

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پرۆگرامی " Meet the Press " ی کەناڵی تەلەفزیۆنی NBC هێرشەکەی حەماسی بە "دژوارترین هێرش بۆ سەر ئیسرائیل لە دوای جەنگی یۆم کیپور لە ساڵی 1973 " ناوبرد، ئەو شەڕە ڕێک 50 ساڵ لەمەوبەربوو. بلینکن دەڵێت بەڵام جیاوازییەکی گەورە هەیە."

بلینکن دەڵێت "ئەوە ململانێیەکی نێوان دەوڵەت بەرامبەر دەوڵەت بوو، سوپا دژی سوپا بوو کە بەرەی ئاشکرای شەڕ هەبوون. ئەمە هێرشێکی تیرۆریستی گەورەیە و هاوڵاتیانی سیڤیلی ئیسرائیلی دەکاتە ئامانج، خەڵک لەسەر شەقامەکانی شارۆچکەکانیان دەکوژێت، لە ماڵەکانیاندا دەیانکوژێت، ئیسرائیلییەکان بە ژنان و پیاوان و منداڵانەوە راپێچی ئەودیوی سنووری غەززە لەگەڵ ئیسرائیل دەکات. ڕزگاربوویەکی هۆلۆکۆست لەسەر کورسی چەرخدار و ژنان و منداڵان - هەموویان بە بارمتە دەگیرێن."

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت حەماس "دڕندەیی بە ئاستی داعش" دژی هاووڵاتیانی ئیسرائیل ئەنجامداوە، "ماڵەکان سووتێنراون تەختی زەوی کراون و گەنجان لە فێستیڤاڵەکانی مۆزیکدا کۆمەڵکوژکران ." دەشڵێت وەزارەتی بەرگری " چەندێکی بکرێت بە خێرایی کاردەکات بۆ دابینکردنی تەقەمەنی زۆر پێویست لە جۆرە جیاوازەکان و هەروەها کەرەستەی دیکە" بۆ ئیسرائیل. وەزیری بەرگری لۆید ئۆستن پێشتر ڕایگەیاند کە گروپی هێڕش بەری کەشتی فرۆکە هەڵگری USS Gerald R. Ford وا بەرەو ئیسرائیل بەڕێکەوتووە.

سەبارەت بە ئەگەری ڕۆڵی ئێران لە هێرشەکەی حەماسدا، بلینکن وەزیری دەرەوە دەڵێت " هیچ شتێکمان لەبەردەستدا نییە پیشانمان بدات کە ئێران ڕاستەوخۆ لەم هێرشەدا تێوەگلاوە ... بەڵام ئەوە شتێکە کە ئێمە زۆر بە وردی سەیری دەکەین و دەبێت بزانین ڕاستییەکان بەرەو کوێ دەگەن."

بلینکن دەڵێت "بەڵام ئێمە دەزانین ئێران پەیوەندییەکی دوور و درێژی لەگەڵ حەماسدا هەبووە هەروەها لە مێژە پشتگیریشی دەکات. ئەوە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە ئێمە بە شێوەیەکی چروپڕ کارمان کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران، لەوانە سزادانی زیاتر لە 400 ئێرانی و زیاتر لە 400 کۆمپانیا، بە دیاریکراوی بۆ ئەو شتانەی وەک ئەو پشتگیرییەی کە ئێران پێشکەش بە حەماس دەکات."

سەرۆک بایدن دەڵێت ئەمەریکا " ئامادەیە هەموو ئامرازە گونجاوەکانی پشتیوانی پێشکەش بە حکومەت و گەلی ئیسرائیل بکات. سەرۆک بایدن دەشڵێت "تیرۆر هەرگیز ڕەوایی نییە. ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی و هاووڵاتیانی بکات." ئەمەریکا هۆشداری دەدات لەدژی هەر لایەنێکی دیکەی دوژمن بە ئیسرائیل کە لەم دۆخەدا بەدوای سوود وەرگرتندا بگەڕێت " پشتیوانی ئەمەریکا لە ئاسایشی ئیسرائیل بەردێکی پتەو و چەسپیوە."

XS
SM
MD
LG