Accessibility links

Breaking News

ئەمەریکا بەردەوامە لە پشتگیریکردن لە سەرکەوتنەکانی ڤێتنام


ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ فام مین چینە، سەرۆکوەزیرانی ڤێتنام کۆدەبێتەوە، هانۆی پایتەخت، ڤێتنام 15 ی چواری 2023
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ فام مین چینە، سەرۆکوەزیرانی ڤێتنام کۆدەبێتەوە، هانۆی پایتەخت، ڤێتنام 15 ی چواری 2023

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

لە ماوەی 50 ساڵدا و دوای کۆتاییهاتنی شەڕی نێوان ئەمەریکا و ڤێتنام، هەردوو وڵات پەیوەندییەکیان دروستکردووە کە پتەو و چالاک و بە ئاکامە.

ئەمەریکا بەردەوامە لە پشتگیریکردن لە سەرکەوتنەکانی ڤێتنام
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:09 0:00

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە میانەی سەردانێکی ئەم دوایانەی بۆ هانۆی گوتی ، 50 ساڵ بەسەر کۆتایی هاتنی جەنگی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڤێتنام تێپەڕیوە و وا بۆ نزیکەی 28 ساڵە لەو کاتەوەی ئەو دوو وڵاتە پەیوەندییەکانیان ئاسایکردووەتەوە . لەو ماوەیەدا هەردوو وڵات پەیوەندییەکیان دروستکردووە کە پتەو و چالاک و بە ئاکامە . وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بلینکن گوتی سەنگی ئەو لەسەر ئەوە دەبێت کە " چۆن ئەمەریکا درێژە بە پشتیوانی سەرکەوتنی ڤێتنام بدات، ئەوەی بۆ هاووڵاتیانی ڤێتنامی و ئەمەریکایی باشە و لە ڕاستیشدا بۆ هەرێـمەکە."

دەڵێت"وڵاتەکانمان هاوکارییەکی بەرچاو دەکەن لەسەر زنجیرەیەکی فراوانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دەکەن و بڕوامان وایە کە بە پشتیوانیکردنی خەونەکانی ڤێتنام خۆمان بەرەو پێش دەبەین، هەر لە خولقاندنی کار بۆ ئەمەریکا و هەروەها بەهێزکردنی بازرگانی ئەمەریکایی ، بۆ پێشڕەویکردن لەسەر قەیرانی کەشوهەوا ئەوەی کاریگەری دەکاتە سەر هەموومان، هەروەها بۆ ڕێکگریکردن لە پەتاکان."

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڤێتنام لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی پێکەوە کاردەکەن بۆ برەودان بە گەشەی فروان لە ڤێتنام و لە سەرانسەری هەرێـمەکە ، بلینکن گوتیشی " ئێمە گەشە بە هاوبەشی ئابووری دووقۆڵی دەدەین" و دەڵێت :

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وا یارمەتی ڤێتنام دەدات بۆ بە دوو هێندکردنی چاکسازیە سەرەکیەکانی لە ئەستۆی گرتووە – لەوانە لە بواری کار و خاوەندارێتی هزری و بازرگانی عادیلانە ئەوەی وایکردووە کە ڤێتنام بکاتە خێراترین گەشەکردنی ئابووری لە جیهاندا. ئێمە بڕوامان وایە کە ڤێتنام دەتوانێت بە ئامانجی خۆی بگات و هەتا ساڵی 2045 ببێتە وڵاتێکی گرێدرا و داهات بەرز لە ڕێی درێژەدان بە گەشەکردن ئەوەی ئاستی هەموو کۆمەڵگەکان بەرزدەکاتەوە ، هاوکاتی ئەوەی بوژانەوە بۆ گونجان لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوا بونیات دەنێت."

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی ، " لە ڕاستیدا ئێمە دەناسین کە هەتادێت دووچاری هەڕەشەکان دەبێتەوە ئەوانەی قەیرانی کەش و هەوا خولقاندوێتی" و دەڵێت :
"لەو دەمەی ڤێتنام هەنگاودەنێت ببێتە پێشەنگێک لەمەڕ گواستنەوە بەرەو وزەی خاوێن ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەبەرهێنان لەو توانا گەورانەدا دەکات. ئێمە دەستپێشخەرییەکانی کەش و هەوای دوو قۆڵی نوێ وەگەڕدەخەین ... ئەوەی هەموو شتێک دەستەبەردەکات هەر لە پاراستنی سیستمی ژینگە و کەمکردنەوەی دەرهاوێژەکانی گازی چاندنی چەڵتوک لە دێڵتای مێکۆنگ هەتا دەگاتە فروانکردنی سیستمی وزەی خاوێن ئەوەی بازاڕ دەیجوڵێنێت و هەروەها زیادکردنی پشتبەستن بە ئوتومبیلی کارەبایی بۆ سوود وەرگرتن لە بەشە تایبەتەکانمان کە دەبنە هاندەری کارکردن لەسەر کەش و هەوا."

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی لە کۆتایدا،" ئێمە وا گواستنەوەی سێهەم کەشتی پاسەوانی دەریایی ئەمەریکا بۆ ڤێتنام تەوادەکەین بەوەش کۆمەڵە کەشتییەکی لە 24 کەشتی پاسەوانی تەواودەکەین هەروەها کەلوپەلی دیکە و مەشقپێکردن و شوێنەکانی کارهەڵسوڕاندن ئەوانەی لە ساڵی 2016 وە بۆمان دابینکردوون ." بلینکن گوتی هەموو ئەم هەوڵانە توانای ڤێتنام بەهێزدەکات بۆ ئەوەی بەشداری لە ئاشتی و سەقامگیری لە دەریای باشووری چیندا بکات ."

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەروەی ئەمەریکا گوتی " ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وابەستەی پشتیوانیکردنە لە ڤێتنامێکی بەهێز و گەشاوە و سەربەخۆ و بوژاوە. " گوتیشی ئێمە ڕێز لە مافی ڤێتنام دەگرین بۆ داڕشتنی ئایندەی خۆی لە سایەی سیستمی سیاسی خۆیدا."

XS
SM
MD
LG