Accessibility links

Breaking News

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە فەرمی ئەندامێتی فینلاند و سوید لە ناتۆ پەسەند دەکات


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە فەرمی ڕەزامەندی خۆی بۆ پەیوەندیکردنی فینلاند و سوید بە ڕێکخراوەی پەیمانی ئەتلانتیکی باکور دەربڕیوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە فەرمی ئەندامێتی فینلاند و سوید لە ناتۆ پەسەند دەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:35 0:00

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە فەرمی ڕەزامەندی خۆی بۆ پەیوەندیکردنی فینلاند و سوید بە ڕێکخراوەی پەیمانی ئەتلانتیکی باکور دەربڕیوە. لە 9 ی مانگی هەشتدا ، سەرۆک جۆو بایدن بەڵگەنامەکانی پەسەندکردنی ئەمەریکای واژوکرد و بەوەش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کردە 23 هەمین دەوڵەتی ناتۆ کە داواکاری دوو دەوڵەتی ئەسکەندناڤی بۆ پەیوەندیکردنیان بە بەهێزترین هاوپەیمانی بەرگری لە جیهاندا پەسەندبکات .

وەک دەستبەرداربوونی لە نەریتی لەمێژینی خۆیان ، فینلاند و سوید لە مانگی پێنجدا هەوڵی پەیوەندیکردنیان بە هاوپەیمانی ناتۆوە دا ئەوەش لەئاکامی جەنگە دڕندانە بێ‌پاساوەکی ڤلادمیر پوتن دژ بە ئۆکرانیا.

سەرۆک بایدن گوتی" پوتن وایزانی کە دەتوانێت پەرتەوازەمان بکات" ، گوتیشی " لە ڕوانگەی منەوە ئەو ویستی سووربوونمان لاوازبکات . بەڵام لەبری ئەوە پوتن ئەوەی بە تەواوی نەیدەویست وا ڕووبەڕوی دەبێتەوە ."

سەرۆک بایدن هانی وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانی ناتۆی دا ، ئەوانەی هێشتا ڕەزامەندیان بۆ پەیوەندیکردنی فینلاند و سوید بە هاوپەیمانەکەوە دەرنەبڕیوە ، داوای لێکردن" ئەو کارە بە خێرایی ئەنجامبدەن. سەرۆک بایدن گوتیشی " فینلاند و سوید دامەزراوەی دیموکراتی بەهێزیان هەیە و لەشکرێکی بەهێز و هەروەها ئابوری بەهێز و شەفاف . ئەوان هەموو مەرجەکانیانی هاوپەیمانی ناتۆیان تێدایە و هاوپەیمانەکەمان بەهێزتر دەکەن ."

سەرۆک بایدن ئاماژەیکرد بەوەی کە هەوڵەکانی هەردوو وڵات بۆ بە ئەندامبوون لە هاوپەیمانی ناتۆدا ، پشتیوانی بەرفراوانی هەردوو پارتی لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکای بەدەستهێنا ، ئەوەی لە دەنگدانەکەی سینات لە 3 ی مانگی هەشتدا دەریخست. سەرۆک بایدن گوتی "پشتیوانییەکەی هەردوو پارتی ئەمەریکا ئەو پەیامەی نارد کە دەڵێت " پێکەوە لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشانمان ئێمە ئەو ئایندەیە دەنووسین ئەوەی دەمانەوێت بەدیبکەین . هاوکات لەو ساتەی کاتێک ڕووسیای پوتن ئاشتی و ئاسایش لە ئەوروپا لەناوبرد و کاتێک ستەمکاران بەرهەڵستی هەموو بنەماکانی سیستمەکانی حوکمڕانی بەگوێرەی رێسا دەکەن ، ئەو کاتە هێز و توانای هاوپەیمانی هەردوو بەری ئەتڵەسی و وابەستەیی ئەمەریکا بۆ ناتۆ لە هەموو کات لەمەوبەر گرنگتربووە ."

سەرۆک بایدن ئاماژەیکرد بەوەی کە لە هەوڵەکانیان بۆ پەیوەندیکردنیان بە هاوپایمانی ناتۆوە ، فینلاند و سوید "پابەندبوونێکی پیرۆز" پێشکەش بە ناوەرۆکی ماددەی 5 ی هاوپەیمانێتی ناتۆ دەکەن ، ئەوەی هەر دەوڵەتێکی ئەندام پابەندبوونی بەرگری هەرەوەزی دەکات : واتا هێرشێک بۆ سەر ئەندامێکی هاوپەیمانی ناتۆ هێرشە بۆسەر هەموو ئەندامەکانی .

سەرۆک بایدن رایگەیاند" لە ئەمڕۆدا هەموومان بە ڕوونی دەبینین کە چۆن ناتۆ هاوپەیمانێتیەکی پێوستە بۆ جیهانی ئەمڕۆ و جیهانی داهاتوش ،کاتێک فینلاند و سوید ژمارەی هاوپەیمانان دەگەیەننە 32 ، ئێمە لە هەموو کات لەمەوبەر بەهێزتر دەبین و ئەوەش سوودی بۆ هەموو هاووڵاتیانمان دەبێت."

XS
SM
MD
LG