Accessibility links

Breaking News

دەرماڵەی ئەمەریکا بۆ هەڵگرتنەوەی مین لە باشوری قەوقاز


ئەندامانی خزمەتگوزاری ئازەربایجان لە کاتی هەڵگرتنەوەی مین لە شارۆچکەی ئاغدام لە ناوچەی ناگۆرنۆ – قەرەباغ، 24 ی مانگی یازدەی ساڵی 2020
ئەندامانی خزمەتگوزاری ئازەربایجان لە کاتی هەڵگرتنەوەی مین لە شارۆچکەی ئاغدام لە ناوچەی ناگۆرنۆ – قەرەباغ، 24 ی مانگی یازدەی ساڵی 2020

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

وەک هەوڵیک بۆ برەودان بە ئاشتی هەرێـمی و هاوکاری لە باشوری قەوقاز ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەم دواییانە بڕی 2 ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاند بۆ هەڵمەتەکانی مرۆییانە بۆ هەڵگرتنەوە مین لەو ناوچانەی بەهۆی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە پایزی ساڵی 2020 زیانیان لێکەوت.

دەرماڵەی ئەمەریکا بۆ هەڵگرتنەوەی مین لە باشوری قەوقاز
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:21 0:00

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بارەی ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییانەی سەبارەتن بە هێرشەکان بە درێژایی سنووری نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان زۆر نیگەرانە. وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن گوتی هەروەک لەمێژە بە ڕوونی گوتومانە "ئەم شەڕە بە شێوازی لەشکری چارەسەر ناکرێت. هەر بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستێک لە 15 ی مانگی نۆدا، بلینکن گوتی" ئێمە پێشوازی لە ڕاوەستانی دوژمنکاری دەکەین لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و گوتیشی بەردەوامدەبین لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشانمان بۆ هەوڵدان لە پێناو تۆکمەکردنی ئەو ئاگربەستە. " گوتیشی "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوامدەبێت لە وابەستەیی بۆ برەودان بە ئایندەیەکی ئاشتیانە و گەشاوە بۆ هەرێمی باشووری قەوقاز."

وەک هەوڵیک بۆ برەودان بە ئاشتی هەرێـمی و هاوکاری لە باشوری قەوقاز ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەم دواییانە بڕی 2 ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاند بۆ هەڵمەتەکانی مرۆییانە بۆ هەڵگرتنەوە مین لەو ناوچانەی بەهۆی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە پایزی ساڵی 2020 زیانیان لێکەوت. مینی زەمینی و تەقەمەنیە نەتەقیوەکان لە سەرانسەری ناوچەی شەڕەکە بەردەوامە لە کوشتن و قرتاندنی دەست و لاقی کەسانی مەدەنی و ڕێگریکردن لە گەشەی ئابوری و هەروەها ڕێگری لە گەڕانەوەیەکی سەلامەت بۆ کۆمەڵگەکانی ئاوارە دەکات.

دوایین شەڕی سەختی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە مانگی نۆی ساڵی 2020 دەستیپێکرد و ماوەی 6 هەفتەی خایاند . بەڵام شەڕ لە نێوان ئەم دوو وڵاتە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەیان ساڵ و هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغی زۆرینە ئەرمەنی دانیشتوانی گرتووەتەوە. هەروەها ناوچەکانی دەوربەری ئەوانەی لەلایەن نێودەوڵەتیەوە وەک بەشێک لە ئازەربایجان دانیان پێدانراوە. لە جەنگی ساڵی 2020 دا ئازەربایجان کۆنترۆڵی بەشی زۆری ئەو خاکانەی کردەوە ئەوانەی لە میانەی شەڕی پێشتر لە ساڵانی نەوەدەکاندا بە هێزەکانی ئەرمینیا و ناگۆرنۆ قەرەباغی دۆڕاندبوو .
جەنگی ساڵی 2020 کوژرانی پتر لە 6 هەزار کەسی لێکەوتەوە و هەروەها کوژرانی پتر لە 150 کەسی مەدەنیش ، هاوکات ئاوارەبوونی بە دەیان هەزار کەس هەرچەندە زۆرێکیان گەڕاونەتەوە . حکومەتی ئازەربایجانی بەردەوامە لە هەوڵوتەقەلای کە چۆن بە سەدان هەزار کەس ئەوانەی ئاوەرەبوون لە ناوچەی جەنگەکە لە میانەی ساڵانی نەوەدەکاندا نیشتەجێیان بکاتەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی خزمەتگوزاری لێکۆڵینەوەی کۆنگرێسی مانگی یەکی ساڵی 2021 ، جەنگی ساڵی 2020 ڕەوشی سیاسی مشتومڕ لەسەری ناگۆرنۆ قەرەباغی یەکلاینەکردەوە و هەروەها جەنگەکە چوارچێوەی کارکردنی نێودەوڵەتی درێژخایانی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان هەڵوەشاندەوە ئەوەی دوای شەڕی ساڵانی نەوەدەکان هاتەگۆڕێ.

هیوادەخوازرێت کە بودجەی دیکەی هەڵگرتنەوەی مینی زەمینی ، سەرباری ئەو نیو ملیۆن دۆلارەی سەرەتا لە مانگی یازدەی ساڵی 2021 دا ڕاگەیەندرا ، پشتیوانی لە توانی تەکنیکی لە ڕێکخراوەکانی پاککردنەوەی مین بکات و مینەکانی زەمینی کوشندە پاکبکەنەوە و هەروەها تەقمەنیەکانی نەتەقیوون، بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن ژیانیان بە سەلامەتی بونیاتبنێنەوە. دووبارەبوونەوەی دوژمنکارییەکان لە باشوری قەوقاز هەموو ئەوانە دەخاتە مەترسییەوە .
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا تاکە گەورەترین پشتیوانکاری داراییە لە جیهاندا بۆ لەناوبردنی چەکە نەریتیەکان و ئەمەریکا پتر لە 4.7 ملیار دۆلار لە پتر لە 100 وڵاتدا لە ساڵی 1993 خەرجکردووە لە پێناو برەودان بە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ڕێی چارەسەرکردنی هەڕەشەکان ئەوانەی مینی زەمینی و تەقەمەنیە نەتەقیوەکان بۆ کەسانی مەدەنی دەخولقێنن.

XS
SM
MD
LG