Accessibility links

Breaking News

ئەمەریکا دیموکراسی لە کوبا، نیکاراگوا، ڤەنزوێلا بەرەوپێش دەبات


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

برایان نیکۆڵس یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری نیوەگۆی ڕۆژئاوا گوتی، ئەمەریکا هێشتا بەڵیندار بە بەهێزکردنی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ بۆ خەڵکی کوبا و نیکاراگوا و ڤەنزوێلایە.

ئەمەریکا دیموکراسی لە کوبا، نیکاراگوا، ڤەنزوێلا بەرەوپێش دەبات
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:31 0:00

برایان نیکۆڵس یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری نیوەگۆی ڕۆژئاوا گوتی، ئەمەریکا هێشتا بەڵیندار بە بەهێزکردنی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ بۆ خەڵکی کوبا و نیکاراگوا و ڤەنزوێلایە.

هەروەها گوتی، " دەستبەسەرکردن و دادگایی کردنی ناڕازیانی ئاشتیخواز لە وڵاتانی خۆیان کە هۆکاری سیاسییان لە پشتە وەک سووکایەتیکردن بە دموکراسی هەروا بەردەوامە."

لە کوبا، حکومەت کە لە میانەی قەیرانی ئابوری بەردەوامدایە، بە جێگای ئەوەی پێداویستییەکانی خەڵکەکەی چارەسەر بکات، لە ساڵی ڕابردوودا خولێکی دیکەی سەرکوتکردنی سیاسی دەستپێکرد و خۆپیشاندەرانی بە هاندەر و یاخیبوو تۆمەتبار کرد و سزای لە نێوان 7 بۆ 30 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندن.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوە گوتیشی کە بە هەمان شێوە لە نیکاراگوا، "ڕژێمی ئۆرتێگا-موریلۆ سەرکوتێکی دڕندانەی بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ ڕێکخستووە وەک وەڵامێک بۆ نارەزایەتی بەرفراوان بەرانبەر بە سیاسەتەکانی ڕێژێم، کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 320 هاووڵاتیی نیکاراگوا گیانیان لەدەستداوە."

ئەمەریکا لە بەرەوپێشبردنی حوکمڕانی دیموکراتیک لە سەرانسەری نیوەگۆی زەوی، لە نێویاندا لە ڤەنزوێلادا بەردەوامە. لە دەمێکدا هەڵبژاردنە گشتییەکانی وڵات لە مانگی یازدەی 2021دا نزیک بووە، ڕژێمی نیکۆلاس مادۆرۆ زیاتر لە 40 نەیاری سیاسی و هەروەها چەندین ڕۆژنامەنووسی زیندانی کردن؛ ئەمەش بە شێوەیەکی کاریگەرانە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تووشی ساختەکاری کرد.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوە نیکۆلاس گوتی، ئەم زیندانییە سیاسییانە لە دەستڕاگەیشتن بە پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک خۆراک و ئاو و چاودێری پزیشکی بێبەشکراون. بەر لەمەش، "زیندانییەکان بەهۆی لێدان، نوقمکردنیان لە نێو ، لە کارەبادانیان و ڕاگرتنیان لە کەش وپلەی سارددا ئەشکەنجە دراون. خانمانی بەندکراو ڕاپۆرت دەکەن کە بە هۆی توندوتیژی سێکسی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئازار دراون."

ئەو ئاماژەشی پێدا "ئەمەریکا لە لایەن هاوبەش و هاوپەیمانەکانی لە سەرانسەری جیهاندا، بۆ ئازادکردنی هەموو ئەو کەسانەی کە بە هۆکاری سیاسی بە ناڕەوا دەستبەسەر کراون، لە سەر فشارهێنان بەردەوامە. . . و لەسەر مەرجەکان بۆ هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە کە ڕێگە بە خەڵکانی ڤەنزوێلا و کوبا و نیکاراگوا بدات سەرکردەکانیان بۆ خۆیان هەڵبژێرن."

"ئێمە وەک هاوبەشێکی سەقامگیری خەڵکی ڤەنزوێلا و کوبا و نیکاراگوا دەمێنینەوە لەدمێکدا هەوڵدەدەن داهاتوویەکی باشتر بۆ وڵاتەکانیان بنیات بنێن، داهاتوویەک کە تێیدا سەرکردەکانیان ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی هەموو هاوڵاتیان بگرن."

ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی ئەو ئامرازە دیپلۆماتی و ئابورییانەی لەبەردەستماندان بۆ ئەوەی لە خەڵکی کوبا و نیکاراگوا و ڤەنزوێلا لە هەوڵەکانیان بۆ ئازادی زیاتر و لێپرسینەوەی حکومەت و دیموکراسی پشتگیری بکەین.

XS
SM
MD
LG