Accessibility links

Breaking News

ئەمەریکا پەرەدەدات بە ئاشتی و ئاسایش لە ڕێگەی لەناوبردنی چەکە باوەکان


تەقاندنەوەی مین و تەقەمەنی لە ئەفغانستان. (ئەرشیفی وێنە)
تەقاندنەوەی مین و تەقەمەنی لە ئەفغانستان. (ئەرشیفی وێنە)

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەم سێشەممەیە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بە ناونیشانی "رۆیشتن بەسەر زەویدا بە سەلامەتی" بڵاودەکاتەوە. کێرن چاندلەر بریکاری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە، شرۆڤەی تایبەتی خۆی لەسەر گرنگی هەڵگرتنەوەی چەکە باوەکان بڵاوکردەوە.

ئەمەریکا پەرەدەدات بە ئاشتی و ئاسایش لە ڕێگەی لەناوبردنی چەکە باوەکان
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:50 0:00

4 ی مانگی نیسان، رۆژی بڵاوکردنەوەی 22 هەمین ڕاپۆرتی رۆیشتن بەسەر زەویدا بە سەلامەتییە ، ئەوەی لەلایەن ئۆفیسی نەهێشتن و کەمکردنەوەی چەکەکان لە ئۆفیسی کاروباری سیاسی - لەشکری بڵاوکرایەوە . ئامانجەکەی بۆ تیشکخستنە سەر دەستکەوتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە لە لەناوبردنی چەکە باوەکان.

ئەمە کارێکی گرنگە ، لەبەر ئەوەی تەنانەت بە دەیان ساڵ لە دوای کۆتاییهاتنی شەڕێک، تەقەمەنییەکانی جەنگ هێشتا مەترسییەکی کوشندە بۆ خەڵک دروست دەکات لە میانەی چالاکییەکانی ڕۆژانەیاندا. لە هەمان کاتدا ، بە نادروستی هەڵگرتنی چەکە بچووکەکان ، چەکە سووکەکان و هەروەها تەقەمەنی ، ڕەنگە بە ئاسانی بکەونە دەستی ئەوانەی پابەندی یاسا نابن و ببێتە مایەی تاوانکاری ئەوەی تەواوی هەرێم ناسەقامگیر دەکات و ڕێگری لە سەرپێکەوتنەوە دەکات.

کێرن چاندلەر بریکاری یاریدەدەری وەزیر بۆ پرۆگرامەکان و هەڵمەتەکان لە ئۆفیسی کاروباری سیاسی لەشکری لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی " بۆ نمونە ئێمە وا ڕێگری لە تەقینەوەکانی بێپلان بۆ داڕیژراوی تەقەمەنی لە کۆگاکانی تەقەمەنی دەکەین کە تێدا شتەکان بە دروستی ئەمبار نەکرابن ، هەر بۆیە ئەو تەقەمەنییانە دواتر لە مەترسی تەقینەوەدان و دەڵێت :

"سەبارەت بە لابردنی مینی زەمینی و تەقەمەنی ئەوانە سەرتۆپی بایەخن چونکە ئێمە ژیانی کەسانی بێتاوان رزگاردەکەین . کاتێک لە ساڵانی 1990 کاندا دەستمان بە پرۆگرامەکە کرد ، ئەو کاتانە ساڵانە نزیکەی 20 هەزار کوژرا و بریندار هەبوون . ئەو ژمارەیە ساڵانە دابەزیوە بۆ نزیکەی 5 هەزار کوژرا و بریندار و دەرئەنجام ، لە ناوچەکان تیایاندا ململانیەکە بەم نزیکانە کۆتایی هاتووە ، ڕێگە بە خەڵک دەدات بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان."

خاتو کێرن چاندلەر گوتی ساڵی ڕابردوو " ئێمە پتر لە 243 ملیۆن مەتر چوارگۆشەمان لە مین پاککردەوە ." گوتیشی ئەم ساڵ گەورەترین پرۆگرام لە ئۆکراین ئەنجامدەدرێت و دەڵێت :

"ئێمە توانیمان لەمساڵدا بودجەی هەڵمەتەکانی مین هەڵگرتنەوە بۆ ئۆکرانیا بە نزیکەی 90 ملیۆن دۆلار دابینبکەین ، هەروەها پرۆگرامێکی ساڵانەی 45 ملیۆن دۆلاریشمان لە لاوس هەیە و ئێمە نزیکەی 40 ملیۆن دۆلار لە عێراق بۆ ئەو مەبەستە خەرج دەکەین. گەورەترین پرۆگرامی خەرجکردنی داهاتوومان بە بڕی 24 ملیۆن دۆلار لە کەمبۆدیا دەبێت. لە کۆتایدا ، ئێمە ساڵانە نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار لە ڤێتنام خەرج دەکەین ."

خاتو کێرن چاندلەر گوتی " لە ڕاستیدا ئێمە کارەکانمان لە سەرانسەری جیهان فروان دەکەین و هەندێک لەو ناوچانە دەکەینە ئامانج ئەوانەی مین بە قورسی گرتونیەتییەوە کە پێویستە ئەنجامی بدەین. گوتیشی " ئەوە پرۆگرامێکە کە لە ڕاستیدا ئێمە هەست بە سوودە دیارەکانی دەکەین لەبارەی ڕێگریکردن لە مردنەکانی منداڵانی بێتاوان ، بەڵام هاوکات دەرفەتی گەشەکردن و هەلی ئابوورییش زیاددەکەن لەو ناوچانەی کە ئێمە هەڵمەتەکانی هەڵگرتنەوەی مینمان بۆ دابینکردوون . دەبینین کە جوتیاران بۆ پاککردنەوەی زەوییەکانیان و چاندنیان دەگەڕێنەوە. سەبارەت بە ژێرخانی گرنگ ، ئێمە ڕێگە دووبارە بە وەگەڕخستنەوەی ئاو کارەبا دەدەین.

"بە ڕاستی ئەم کارە دانیشتوانی مەدەنی لە زیان دەپارێزێت."

XS
SM
MD
LG