Accessibility links

Breaking News

ویلایەتە یەکگرتووەکان دەگەڕێتەوە ناو ڕێکەوتنەکەی پاریس لەمەڕ ژینگە


سەرۆک جۆو بایدن بەر لە واژوکردنی کۆمەڵێک بڕیاری سەرۆکایەتی لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمەریکا، ئۆفیسی ئۆڤاڵی کۆشکی سپی 20 ی مانگی یەکی 2021
سەرۆک جۆو بایدن بەر لە واژوکردنی کۆمەڵێک بڕیاری سەرۆکایەتی لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمەریکا، ئۆفیسی ئۆڤاڵی کۆشکی سپی 20 ی مانگی یەکی 2021

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

لە یەکەم کارەکانی وەک سەرۆک، جۆو بایدن فەرمانێکی سەرۆکایەتی دەرکرد بۆ گەڕانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ڕێکەوتنەکەی پاریس لەسەر گۆڕانکاری ژینگە.

ویلایەتە یەکگرتووەکان دەگەڕێتەوە ناو ڕێکەوتنەکەی پاریس لەمەڕ ژینگە
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:59 0:00

لە یەکەم کارەکانی وەک سەرۆک، جۆو بایدن فەرمانێکی سەرۆکایەتی دەرکرد بۆ گەڕانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ڕێکەوتنەکەی پاریس لەسەر گۆڕانکاری ژینگە.

ڕێکەوتنەکەی پاریس لە کۆنفراسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ژینگە لە پاریس لە مانگی دوازدەی ساڵی 2015 سازدرا. ئەو ڕێکەوتنە لە 4ی مانگی یازدەی ساڵی 2016دا کەوتەکارەوە. لەگەڵ ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لیستی 190 لایەنی تا 25ی مانگی یەکی ساڵی 2021 وەک بەشدار لە ڕێکەوتنەکە ڕاگەیاند.

ڕێکەوتنەکەی پاریس بارێکی بێپێشینەی لە چوارچیوەی کاری جیهاندا سازدەکات بۆ خۆلادان لە شیانی ڕوودانی کارەساتی گەرمبوونی زەوی لەگەڵ سازکردنی بەرگری جیهانی بۆ کاریگەرییەکانی ژینگە، کە ئێمە شایەتحاڵی بووینە.

ڕێکەوتنەکە هەوڵدەدات بۆ سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی کۆی گشتی پلەی گەرمای جیهانی بۆ کەمتر لە دوو پلەی لەسەدا بۆ سەر ئاستی بەر لە پیشەسازی، بە ئامانجی ئەوەی کە تاکۆتایی سەدە لە 1.5 پلە بەرزتر نەبێت. ئەو خاڵەی کەوا زۆر لە زانایان پێشبینی کارەساتی لە ئاکامی کۆڕانی ژینگەدا دەکەن، بە بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا و هەروەها باوبارانی توند وشکایی و ئاگرکەوتنەوە و سووتانی دارستانەکان.

سەرۆک بایدن ئەوەی ڕوونکردەوە کەوا خوازیارە گۆڕانکاری ژینگە بکاتە کاری سەرەکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەی، لەسەر بنەمای ئەوە، بەشداریکردنەوەی لە ڕێکەوتنەکەی پاریس یەک لە بەڵێنە سەرەکییەکانی هەڵمەتەکەی بایدن بووە. لە وتاری سوێندخواردنەکەیدا گوتی " هاوار بۆ دەربازبوون و مانەوە لە خودی هەسارەکەوە دێت. هاوارێک کەوا ناتوانێت هیچ لە ناچاری زیاتربێت یاخود ئێستا لەوە ڕوونتر نابێت".

بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی جین ساکی گوتی گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنەکەی پاریس بەشێک لە کارە سەرەکییە بەرفراوانەکانی سەرۆک بایدنە سەبارەت بە" بنیادنانەوەی هاوبەشی و هاوپەیمانەتیمان لەسەرانسەری دونیادا و هەروەها وەدەستهێنانەوەی شوێنی ئەمەریکا لەسەر مێزی جیهانیدا. هەروەها دەکرێت ئەوە بەدی بکەیت وەک بەڵگەیەک لە بەشداربوونەوەی لە ڕێکەوتنەکەی پاریس لەسەر ژینگە، گەڕانەوە بۆ ناو ڕێکەوتنی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و نەخشەکانی بۆ بەشداریکردن لەگەڵ هاوبەشەکان و هاوپەیمانەکان و هەروەها کارکردن پێکەوە بۆ چارەسەرکردنی زۆر لە هەڕەشەکان و کێشەکانی کەوا لە سەرانسەری جیهاندا بەرەو ڕوویان دەبینەوە."

زیاد لەوەش سەرۆک جۆو بایدن، بۆ یەکەمجار وەزیری پێشووی دەرەوە جان کێریی دەستنیشانکرد وەک یەکەم ڕاسپێردراوی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ ژینگە، بۆ دڵنیاکردنی ئەوەی کەوا نیگەرانییەکانی ژینگە لەسەر هەموو مێزێکدا نوێنەرایەتی بکرێت، بە ژووری کردارەکانیشەوە. ئەو ڕێبەرایەتی هەوڵە دیپلۆماتییەکانی ئەمەریکا دەکات بۆ دابینکردنەوەی ڕێبەرایەتی ئەمەریکا لە ژینگە و بەرزکردنەوەی خواستی جیهان بۆ بەرەو ڕووبوونەوەی بەرهەڵستیەکانی لە ڕادە بەدەری ژینگە.

کۆمەڵگای نێونەتەوەیی پـێشـوازی لە گەڕانەوەی ئەمەریکا دەکات بۆ ڕێکەوتنەکەی پاریس. لە نێویاندا سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کە لە توێتێکدا نووسیویەتی" ئێمە پێکەوەین. ئێمە بەهێزتر دەبین بۆ بەرەنگاربوونەوی بەرهەڵستییەکانی سەردەممان. بەهێزتر بۆ بنیادنانی پاشەڕۆژمان بەهێزتر بۆ پاراستنی هەسارەکەمان." هەروەها دەڵێت " بەخێر بێنەوە بۆ ڕێکەوتنەکەی پاریس."

XS
SM
MD
LG