Accessibility links

Breaking News

ئەمەریکا بەردەوامدەبێت لە وابەستەیی بە عێراقێکی سەقامگیر و ئارام


بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی دەنگدان لە پەرلەمانی عێراق (وێنەی ئەرشیف)
بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی دەنگدان لە پەرلەمانی عێراق (وێنەی ئەرشیف)

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

باڵیۆز ڕۆبەرت وود ، "ئەو گروپە چەکدارانەی کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت کاردەکەن، بوونەتە ئاستەنگێکی بەرچاو بۆ دەسەڵاتی حکومەتی عێراق و بۆ گەلی عێراق."

ئەمەریکا بەردەوامدەبێت لە وابەستەیی بە عێراقێکی سەقامگیر و ئارام
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:44 0:00

باڵیۆز ڕۆبەرت وود، نوێنەری جێگرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسەتی تایبەت لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێشتا پابەندە بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ بەهێزکردن و قووڵکردنەوەی هاوبەشی درێژخایەن و تەواوی حکومەتی لە پێناو هەوڵدان بۆ عێراقێکی ئاسایش و سەقامگیر و سەروەر."

باڵیۆز "ڕۆبەرت وود" وتی بەداخەوە گروپی میلیشیاکانی هاوپەیمانی ئێران هەڕەشەی تێکدانی دەستکەوتەکان دەکەن ئەوانەی عێراق بەدەستیهێنا دوای ئەوەی داعش حەوت ساڵ لەمەوبەر ناوچەکانی لەدەستدا.

باڵیۆز "ڕۆبەرت وود" وتی" لە مانگی دەی ساڵی 2023 ەوە ئەم گروپانە زیاتر لە 165 جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و ئوردن . جێی داخە سێ سەربازی ئەمەریکی کوژران و دەیان سەربازی دیکەش برینداربوون لە 28ی مانگی یەکدا کاتێک گروپی میلیشیاکانی سەر بە ئێران هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئەمەریکا کە لە ئوردن جێگیربوون بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژی داعش.

گوتیشی" ئەم زیانە وێرانکەر و مایەی قبووڵکردن نییە و هەروەها نابێت هێرشی لەو جۆرە بەردەوام بێت."
باڵیۆز "ڕۆبەرت وود" وتی : چەندان هێرشی هاوشێوە لە عێراق بۆ سەر ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان کە لە بنکەکانی عێراقدا میوانداری دەکرێن کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، لەوانە لە نێو هاوبەشانی عێراقی کە پێشەنگن لە شەڕی هاوبەشی دژ بە داعش.

" ئەو گروپە چەکدارانەی کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت کاردەکەن، بوونەتە ئاستەنگێکی بەرچاو بۆ دەسەڵاتی حکومەتی عێراق و بۆ گەلی عێراق و هەروەها هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ئەو سەقامگیرییە دەکەن کە عێراقییەکان زۆر بە سەختی خەباتیان بۆ بەدەستهێنانی کردووە."

"ڕۆبەرت وود" جەختی لەوە کردەوە کە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق، یان یونامی، هێشتا کاری گرنگی ماوە ئەنجامی بدات.

" یۆنامی هاوکارییەکی لە ڕادەبەدەری دابینکردووە لە سەرانسەری کۆمەڵێک لە ئاڵنگارییەکانی کۆمەڵایەتی و ئابووری، لەوانە لە بواری هەڵبژاردنەکان، بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و چاکسازی لە حوکمڕانیدا، ئەمەش تەنها وەک ناوهێنانی چەند نمونەیەک . یەکێک لە گرنگترین کارەکانی: عێراق لە 18 ی مانگی دوازدەدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ئەنجامدا کە بە شێوەیەکی گشتی ڕێک و پێک و ئارام بوو، ئەوەش بەشێکی بەهۆی ستافی هەڵبژاردنەکانی ڕاهێنراو لەلایەن نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق و کەلوپەلەکانی بەردەست لە بنکەکانی دەنگدان بوو."

ئەمەریکا هانی یونامی دەدات کە یارمەتی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بدات بۆ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆتایی ئەم بەهارەدا بەبێ دواکەوتنی زیاتر. هەروەها ئەمەریکا هانی پشتیوانی یونامی بۆ حکومەتی عێراق دەدات لە هەوڵەکانی بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی دەربازبوون بە بێ سزا لە پێشێلکارییەکان.

وەک هاوبەشێک لە هەرێمەکەدا، ئەمەریکا بە ئومێدی ئەوەیە لە کارکردنی لەگەڵ حکومەتی عێراق بەرەو سەقامگیری و ئاشتی بەردەوام بێت .

XS
SM
MD
LG