Accessibility links

Breaking News

ویلایەتە یەکگرتووەکان سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت لەسەر پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ

وێنەکانی پاڵەوانی زۆرانبازی ئێرانی نەوید ئەفکاری لە بەردەم ماڵەکەی لە شاری شیراز هەڵواسراون کە لە 12 ی مانگی نۆی 2020 دەسەڵاتدارانی ئێران سزای مەرگیان بەسەردا سەپاند پاش ئەوەی لە ژێر ئەشکەنجەداندا گوتبوی پاسەوانێکی ڕژێمی کوشتووە.

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

لە گەواهیدانێکی ئەم دواییانەدا لە بەردەم کۆنگرێس، ئیلیۆت ئابرامس نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و ڤەنزوێلا ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە "گاڵتەپێکردنی بەردەوامی ڕژێمی ئێرانی بە دادپەروەری. "

ویلایەتە یەکگرتووەکان سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت لەسەر پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:57 0:00

لە گەواهیدانێکی ئەم دواییانەدا لە بەردەم کۆنگرێس، ئیلیۆت ئابرامس نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و ڤەنزوێلا ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە "گاڵتەپێکردنی بەردەوامی ڕژێمی ئێرانی بە دادپەروەری. "

ئەو گوتی "ئێرانییەکان باش دەزانن، هەر لەم دواییانەدا ڕژێم بە دڕندانەترین شێوە زۆرانبازی پاڵەوان نەڤید ئەفکاری ئەشکەنجە و پاشان لە سێدارە دا بۆ ئەوەی پەیامێکی روونی چاوترساندن بۆ گەلی خۆی بنێرێت . ئەمریکاش پابەندە بە وەی ئەو کەسانەی کە ئازادی و دادپەروەری لە خەڵکی ئێران زەوت دەکەن بەرپرسیاربکات. "

بۆ پەرەپێدان بەو ئامانجە ، لە 24 ی مانگی نۆدا ، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای خستەسەرچەندین بەرپرس و قەوارەی ئێرانی بە تاوانی پێشێلکارییە قێزەونەکانی مافەکانی مرۆڤ ، لەوانە دادوەر سەید مەحمود ساداتی لە دادگای شۆڕشی شیراز کە سەرپەرشتی یەکێک لە دادگاییە نادادپەروەرانە قێزەونەکانی نەڤید ئەفکاری کرد ئەوەی لە ئەنجامیدا لەسێدارەدانی نەهێنی و بەپەلەی لێکەوتەوە.

هەروەها لە ناو ئەوانەی سزایان خرایەسەر، دادوەر محەمەد سوڵتانی لە دادگای شۆڕشی مەشهەدە ، کە وەک مایک پەمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا وتی "بەرپرسیارە لە سزادانی بەهاییەکان لە ئێران بە تۆمەتی گوماناوی کە پەیوەندی بەجێبەجێکردنیان بۆ ئازادی ڕادەربڕینی ویا بیروباوەڕی ئاینییانەوە هەیە".

هەروەها جگە لەوەش ، ئەمریکا سزای سەپاندووە بەسەر زیندانەکانی عادلئاباد، ئۆرومیە و ڤەکیلئاباد بەهۆی پێشێلکارییە خراپەکانی مافەکانی مرۆڤ، کە بریتین لە ئەشکەنجەدان و یا مامەڵەی دڕندانە، ونامرۆڤانە و سوکایەتیکردن، دەستبەسەرکردنی لە خۆڕا، هەروەها نکۆلی کردن لە مافی ئازادی ئەوانەی کە تەنها بۆ جێبەجێکردنی بیروباوەڕی ئاینییان، گردبوونەوەی ئاشتیانە، و یاخود دەربرین هەوڵ ئەدەن.

وەزیری دەرەوە پەمپێیۆ ڕایگەیاند، ئەمەریکا دەچێتە پاڵ گەلانی سەرانسەری جیهان لە ماتەمینی بۆ لەسێدارەدانی نەڤید و ئیدانەکردنی ڕژێمی ئێران . کوشتنەکەی کارێکی بێ ویژدانی بوو. داوای لە هەموو نەتەوەکانی تر کرد پەرەپێبدەن بە بەرپرسیارکردنی ئێران لە ڕی سەپاندنی سزاکانی هەمەجۆر بەسەریدا.

وەزیری دەرەوە پەمپێیۆ وتی "ئەو هەڵویستانەی ئەمریکا ڕەچاوی کردوون، دادگاکانی شۆڕشی ئێران و دادوەرەکانیان ئاشکرا دەکات کە ئەوان کێن لە ڕاستیدا: ئامرازن بۆ سەپاندنی ئایدەلوژیای دڕندانەی ڕژێمی ئێران و سەرکوتکردنی جودابیران دانراون. ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە وەستان لەگەڵ گەلی ئێران و داوا دەکات ڕژێم بەو ڕێز و شکۆییەوە کە شایەنیانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکات."

XS
SM
MD
LG