Accessibility links

Breaking News

بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ عوسمان کاڤالا ئەمەریکای نیگەران کرد


ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیاری دادگای تورکیا لە ئەستەنبوڵ کە سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ کاڤالای خێرخوازی دەرکرد
ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیاری دادگای تورکیا لە ئەستەنبوڵ کە سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ کاڤالای خێرخوازی دەرکرد

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

دادگایەکی ئیستەنبوڵ سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر چالاکی مافەکانی مرۆڤ و مرۆڤدۆست عوسمان کاڤالای دا سەپاند کە گۆیا لە هەوڵی ڕووخاندنی حکومەتدا بوو.

بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ عوسمان کاڤالا ئەمەریکای نیگەران کرد
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:05 0:00

دادگایەکی ئیستەنبوڵ سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر چالاکی مافەکانی مرۆڤ و مرۆڤدۆست عوسمان کاڤالای دا سەپاند کە گۆیا لە هەوڵی ڕووخاندنی حکومەتدا بووە.

کاڤالا یەکەم جار لە 2017 بە تاوانەکانی پەیوەندیدار بە خۆپێشاندانەکانی گەزی پارک لە ئیستانبوڵ گیرا. ئەو خۆپێشاندانانە وەک بزووتنەوەیەکی بە درێژایی ساڵەکە لە دژی سەرۆک وەزیری ئەو کات ڕەجەب ئەردۆغان بوو کە دەسەڵاتی زۆردارانەی پەرەپێدەدا.


پاشان دادگایەک سەبارەت بە تاوانەکانی گەزی پارک کاڤالای بە بێتاوان زانی و ئازادی کرد. ئەو دەستبەجی گیرایەوە ئەویش بە تاوانەکانی بەشداری لە هەوڵی کودەتای 2016 لە دژی سەرۆک ئەردۆغان کە لانی کەم 250 کەس تێیدا کوژران و سەرئەنجام 110 هەزار کەس خرانە بەندیخانە، لە نێویاندا کارمەندانی بەشی مەدەنی، ماموستایان، چالاکوانان و ڕۆژنامەوانان دەبینران.

بێجگە لە کاڤالا، دادگاکەی تورکیا سزای 18 ساڵ بەندیخانەی بە سەر حەوت کەسی تردا سەپاند بە تاوانی ئەوەی لە هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی حکومەتی ئەردۆغاندا هاوکارییان کردبوو. لە نێویاندا ئەندازیار موجەلا یاپیجی، پلاندانەری شارەداری ئیستانبوڵ تایفون قارەمان و دەرهێنەری فیلمی بە بەڵگەکراو چیگدم ماتەر لەگەڵیان بوون.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە بڕیاری دادگا بۆ مەحکومکردنی عوسمان کاڤالا و کەسانی بە قووڵی نیگەرانە و پێی ناخۆشە. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پرایس لە لێدوانێکدا گوتی: "جاریکی دیکە داوا لە تورکیا دەکەین بە گوێرەی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا عوسمان کاڤالا ئازاد بکات و هەروەها هەموو ئەو کەسانەش کە بە هەڕەمەکی خستوویانە بەندیخانەوە."

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەروا بە قووڵی نیگەرانە لە هەراسانکردنی بەردەوامی کۆمەڵگای مەدەنی، میدیا، ڕێبەرانی سیاسی و خاوەن پیشە لە تورکیادایە، لە نێویاندا لە ڕێگەی بەندکردنی درێژخایەنی پێش دادگاییکردن، ئیدعاکانی لە ڕادەبەدەر سەبارەت بە پشتیوانی لە تێرۆریسم و کەیسەکانی تاوانکاری پەیوەندی بە سووکایەتیکردن.

گوتەبێژ پرایس ڕایگەیاند: "خەڵکی تورکیا شایانی ئەوەن کە بە بێ تۆڵەسەندنەوە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنچینەییەکان بە کاربێنن. مافی بەکارهێنانی ئازادی دەبڕین، پێکهێنانی کۆبوونەوەی بە ئاشتی و ڕێکخراوەیی لە دەستوری تورکیا و لە پایبەندبوونەکان و بەڵێنییەکانی خۆی بەرامبەر بە یاساکانی نێونەتەوەیی (ڕێکخراو بۆ ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا) دا پارێزراون . ئێمە بە جیدی داوا لە حکومەت دەکەین کە دەست لە ئەو دادگاییەکردنانە هەڵبگرێت کە هاندەری سیاسییان لە پشتن و لە مافەکان و ئازادییەکانی هەموو وڵاتیانی تورکیا ڕێزبگرێت."

XS
SM
MD
LG