Accessibility links

Breaking News

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و تورکیا دارایی داعش تێکدەدەن


دراوی لیرەی تورکی
دراوی لیرەی تورکی

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و تورکیا چوار کەس و دوو قەوارەیان دەستنیشانکرد وەک بەشێک لە تۆڕێکی ئاسانکاری دارای کە یاریدەدەرە لە دابینکردنی داریی بۆ گروپی تێرۆریستی داعش.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و تورکیا دارایی داعش تێکدەدەن
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:02 0:00

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و تورکیا چوار کەس و دوو قەوارەیان دەستنیشانکرد وەک بەشێک لە تۆڕێکی ئاسانکاری دارای کە یاریدەدەرە لە دابینکردنی داریی بۆ دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و سوریا یان گروپی تێرۆریستی داعش. ئەو 4 کەس و 2 قەوارەیە گرنگ بوون لە ئامادەکردنی چەکداران بۆ گروپەکە و هەروەها لە گواستنەوەی دارای بۆ عێراق و سوریا و بە پێچەوانەشەوە.

لە 5 ی مانگی یەکدا ، ئۆفیسی کۆنترۆڵکردنی موڵک و سامانی دەرەکی لە وەزارەتی خەزێنەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ناسراو بە OFAC، دامەزرێنەری تۆڕەکە، عەبدولحەمید سالم ئیبراهیم ئیسماعیل بروکان ئەلخاتونی و کۆڕەکانی محەمەد عەبدولحەمید و عومەر عەبدولحەمید و هەروەها لوئەی جاسم حەمادی ئەلجبوری بە گوێرەی فرمانی ژمارە 13224 دەستنیشانکرد بەهۆی دابینکردنی پشتیوانی دارایی بۆ ئەو گروپە تێرۆرستیە. لە هەمان کاتدا ، دەسەڵاتدارانی تورکیا موڵک و دارایی گروپەکەیان سڕکرد.

عەبدولحەمید سالم ئیبراهیم ئیسماعیل بروکان ئەلخاتونی هاووڵاتییەکی عێراقیە و بە نایاسایی لە تورکیا دەژێت. بە درێژایی چەند ساڵی رابردوو، ناوبراو سەرۆکی دابینکردنی دارایی دەرەکی داعش ناسراو بە ویلایەتی ئەلجەزیرە لە عێراق بووە و سەرپەرشتی کارئاسانکردنی دارایی گروپەکەی لە تورکیا کرد و هەروەها رۆڵێکی بەرچاوی گێڕاوە لە گواستنەوەی بودجە لە نێو تۆڕەکەیدا بۆ پشتیوانیکردنی دەوڵەتی ئیسلامی و رابەرە باڵاکانی.

محەمەد عەبدولحەمید سالم بروکان ئەلخاتونی و عومەر عەبدولحەمید سالم بروکان ئەلخاتونی کوڕانی بروکان ئەلخاتونین. ئەوان ئەندامانی تۆڕی کارئاسانیکردنی دارایی دەوڵەتی ئیسلامین. لە مانگی 6 ی ساڵی 2021 دا ، بۆ گواستنەوەی پتر لە 500 هەزار دۆلار ، لەگەڵ بەرپرسێکی دارایی داعش هاوئاهەنگیان کرد.

لوئەی جاسم حەمادی ئەلجبوری کارئاسانکارێکی داعشە ئەوەی کۆمپانیای شام ئێکس پرێسی بنکە لە تورکیای بەکارهێنا و لە ساڵی 2020 دا لەلایەن بروکان ئەلخاتونییەوە دامەزرێندرا بۆ گواستنەوەی پارە لە بری داعش لە نێوان تورکیا و سوریا و هەروەها عێراق .

بەهۆی ئەوەی ئەم کەسانە کارئاساییان بۆ گواستنەوەی پارە بۆ داعش کرد لەڕێی کۆمپانیەکانی دارایی بنکە لەتورکیا بە ناوی وادی ئەلرافیدەین بۆ خۆراک و شام ئێکس پرێس ، هەربۆیە ئەم دوو کۆمپانیایەش بە کارئاسانکردنی دارایی بۆ داعش دەستنیشان کران.

کۆمپانیای وادی ئەلرافیدەین بەهۆی ئەوەی لەلایەن بروکان ئەلخاتونییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، دەستنیشانکراوە. هاوکات شام ئێکس پرێس، کە بە نایاسایی لە نێوان تورکیا و سوریا و هەروەها عێراق لە بری کارئاسانکارانی دارایی داعش پارە دەگوێزێتەوە، بە یارمەتیدانی دارایی بۆ داعش دەستنیشان کراون.

برایەن ئی نیڵسن، یاریدەدەری وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بۆ کاروباری هەواڵگری دارایی تێرۆرسم گوتی ئەم کارەی 5 ی مانگی یەک " پابەندبوونی گەنجینەی ئەمەریکا بۆ لاوازکردنی توانای داعش بۆ کارکردن لەسەر ئاستی جیهانی دووپات دەکاتەوە،" هەروەها گوتیشی " دەستنیشانکردنەکان و هەروەها سڕکردنی موڵک و سامانی ئەم کەس و قەوارانە لە ئەنجامی هەماهەنگی و هاوکاری نزیک لەگەڵ هاوبەشە تورکەکانمانە بۆ بە ئامانجگرتنی چالاکییەکانی داعش لە هەرێمەکەدا."

XS
SM
MD
LG