Accessibility links

Breaking News

ئەمەریکا پێشوازی لە بڕیارەکەی ئوسترالیا لە بارەی حزبوڵڵاوە دەکات


کارین ئاندرۆز، وەزیری کاروباری ناوخۆی ئوسترالیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ناو پەرلەمانی وڵاتەکەی لە کانبێرا وتارێک پـێشکەش دەکات، 24 ی مانگی یازدەی 2021 .
کارین ئاندرۆز، وەزیری کاروباری ناوخۆی ئوسترالیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ناو پەرلەمانی وڵاتەکەی لە کانبێرا وتارێک پـێشکەش دەکات، 24 ی مانگی یازدەی 2021 .

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێشوازی لە نیازی ئوسترالیا دەکات کە تەواوی حزبوڵڵا بە گوێرەی یاسای ئوسترالی تاوان بە ڕێکخراوێکی تێرۆریستی راگەیەنێت.

ئەمەریکا پێشوازی لە بڕیارەکەی ئوسترالیا لە بارەی حزبوڵڵاوە دەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:35 0:00

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێشوازی لە نیازی ئوسترالیا دەکات کە تەواوی حزبوڵڵا بە گوێرەی یاسای ئوسترالی تاوان بە ڕێکخراوێکی تێرۆریستی راگەیەنێت.

وەزیری کاروباری نێوخۆی ئوسترالیا " كارین ئەندروس" گوتی گروپی شیعەی حزبوڵڵا ئەوەی ئێران پشتگیری دەکات و بەردەوامە لە ئەنجامدانی هێرشی تێرۆرستی و دابینکردنی پشتیوانی بۆ ڕێکخراوە تێرۆرستیەکان، گوتی ئەم ڕێکخراوە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە و بڕواپێکراو بۆ ئوسترالیا دروست دەکات.

لە ڕابردوودا ئوسترالیا تەنها ئاسایشی دەرەکی سەر بە ڕێکخراوی حزبوڵڵای بە قەوارەیەکی تێرۆرستی دەستنیشان کردبوو.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە تێدا ستایشی بڕیارەکەی ئوسترالیا دەکات ، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی" سڕینەوەی جیاوازیکردنی هەڵە لە نێوان باڵی لەشکری حزبوڵڵا و بەشەکانی دیکەی ئەو ڕێکخراوە تێرۆرستیە هەنگاوێکی گرنگی بەرەوپێشچوونە."

خودی حزبوڵڵا جیاوازی لە نێوان باڵی سەربازی و سیاسی ڕێکخراوەکەیدا ناکات.

لە ساڵی 2012 دا ، نەعیم قاسم ، یاریدەدەری سکرتێری گشتی حزبوڵڵا گوتی" ئێمە باڵی لەشکری و باڵی سیاسیمان نییە بەڵکو هەر تاکە پێکهاتەیەکی حزبوڵڵا هەر لە فەرماندەکانەوە بگرە هەتا دەگاتە ئەندامانی و هەروەها تواناکانی جۆراوجۆرمان، هەموویان لە خزمەتی بەرگریکردندان."

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داوای لە هەموو وڵاتان کردووە جیاوازیکردنی درۆینە بسڕنەوە لە نێوان ئەوەی حزبوڵڵا گوایە بە باڵەکانی ڕێکخراوەکەی ناوی‌دەبات و ئەمەریکا داواشیان لێدەکات مامەڵە لەگەڵ تەواوی ڕێکخراوەکە بەوەی کە لە ڕاستیدا چییە بکەن ، ئەوەی وەک ئەمەریکا دەڵێت ڕێکخراوێکە پشتیوانی و یارمەتی لە تێرۆر لە سەرانسەری جیهان دەکات و دەشڵێت دەبێت ئەوانەی دارایی بۆ حزبوڵڵا دابیندەکەن گەمارۆیان بەسەردا بسەپێندرێت و هەروەها دەست بەسەر موڵک و سامانیاندا بگیرێت و دەبێت پێشوەختە چالاکیەکانیان ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەی ببێت.

زۆرێک لە وڵاتان وەڵامی داواکەی ئاماژەپێکراوی ئەمەریکایان داوەتەوە لە نێویاندا نەمسا و وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی و بەریتانیا و کەنەدا و ئەڵمانیا و هۆڵەندا و هیندۆراس و ئەرجەنتین و هەروەها وڵاتانی دیکەی ئەوروپایی و ئەمەریکای لاتین و ئێستا ئوسترالیاشی چۆتە پاڵ .

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی" حزبوڵڵا ڕێکخراوێکی تێرۆریستی مەترسیدارە ئەوەی کە هەڕەشە لە سەلامەتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات و هەروەها سەروەری دەوڵەتی لوبنان لاوازدەکات.

توانا بەهێزەکانی پەرلەمانی و تێرۆرسیتی ڕێکخراوی حزبوڵڵا و هەروەها مەکینەی پرۆپاگەندەکەی و تۆڕی گەندەڵی داراییەکەی ، سەرجەمیان کۆسپی سەرەکین لە بەردەم ئاشتی و سەقامگیری لە لوبنان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها بۆ سەرانسەری جیهان . هەربۆیە ئەو کارەی لەلایەن کانبێرا وە لەو بارەیەوە ئەنجامدراوە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی بەرەنگاربوونەوەی تواناکانی حزبوڵڵا بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی لە ئوسترالیا و لە دەرەوەی ."

XS
SM
MD
LG