Accessibility links

Breaking News

بەپەلە دەبێت ئێران پابەند بێت بە جێبەجێکردنی ئەرکە ئەتۆمییەکانی


محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە 66 هەمین کۆنفرانسی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا قسە دەکات. 26 ی مانگی نۆی 2022
محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە 66 هەمین کۆنفرانسی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا قسە دەکات. 26 ی مانگی نۆی 2022

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بڕیارێکی پەسەند کرد و تیایدا ڕایگەیاند کە " پێویستە و بەپەلە" ئێران ئەرکە یاساییەکانی خۆی بەپێی ڕێککەوتننامەی پاراستنی ڕێکەوتننامەی نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی "بەبێ دواکەوتن" جێبەجێ بکات.

بەپەلە دەبێت ئێران پابەند بێت بە جێبەجێکردنی ئەرکە ئەتۆمییەکانی
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:52 0:00
Direct link

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بڕیارێکی پەسەند کرد و تیایدا ڕایگەیاند کە " پێویستە و بەپەلە" ئێران ئەرکە یاساییەکانی خۆی بەپێی ڕێککەوتننامەی پاراستنی ڕێکەوتننامەی نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی "بەبێ دواکەوتن" جێبەجێ بکات.

ئەو ئەرکانە بریتین لە ڕوونکردنەوەی سەرچاوەی گەردیلەکانی یۆرانیۆم کە لە سێ شوێنی ڕانەگەیەندراو لە ئێراندا دۆزراونەتەوە و ئاگادارکردنەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە شوێنی ئێستای ماددە ناوەکییەکان و/ یان دیاریکردنی شوێنی ئامێرەکانی پێیان بەرهەمهێنراون. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەڵێت؛ بەبێ ئەو زانیارییانە "ئاژانسەکە ناتوانێت ڕاستی و دروستی و تەواوی بەیاننامەکانی ئێران پشتڕاستبکاتەوە بەپێی پارێزبەندییەکانی ڕێککەوتننامەی نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی."

ئەم بڕیارە کە لە 17ی مانگی یازدە لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمەوە پەسەندکراوە، دووەم بڕیاری لەو جۆرەیە لە ماوەی ساڵدا. دوای بڕیاری یەکەم لە مانگی شەشدا، ئێران لەبری پابەندبوون بە داواکانی هاوکاری و ڕوون‌وئاشکرایی، دەیان کامێرای لابرد کە ئاژانسەکە بۆ چاودێریکردنی شوێنە ناوەکییەکانی ئێران بەکاریدەهێنان. دوای بڕیارەکەی مانگی یازدە، ئێران ئاماژەی بەوە دا کۆبوونەوەیەکی تەکنیکی کە بڕیارە لە داهاتوودا ئەنجام‌بدرێت لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەڵدەوەشێنێتەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕافایل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئاماژەی بەوەدا"ماوەیەکی زۆر درێژە" لەوەتای ئاژانسەکە تێڕوانینی خۆی هەیە سەبارەت بەوەی لە ئێراندا ڕوودەدەن " کۆمەڵێک چالاکی هەن ئێمە هیچیان لەبارەوە نازانین".

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، وەزارەتەکانی دەرەوەی فەرەنسا، ئەڵمانیا، شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا و ئەمەریکا ڕایانگەیاند ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە دواین بڕیاریدا"پەیامێکی ڕوونی ناردووە" ئەویش دەبێت ئێران"بەبێ دواکەوتن ئەو کارانەی بۆی دیاریکراون ئەنجامیان بدات."

ئەوان دەڵێن "ئێران دەبێت ڕوونکردنەوەی باوەڕپێکراو لە ڕووی تەکنیکییەوە بدات بۆ بوونی گەردیلەی یۆرانیۆم لە سێ شوێنی ڕانەگەیەندراو لە ئێراندا و شوێنی ئەو مادە ئەتۆمییانە ئاشکرابکات و/ یان شوێنی ئامێرەکانی پێیان بەرهەمهێنراون". دەشڵێن "وەک ڕوونمانکردۆتەوە، ئەگەر ئێران ئەمە بکات و بەڕێوەبەری گشتی بتوانێت ڕاپۆرت بدات کە کێشەکانی پارێزبەندی ئەوانەی هێشتا چارەسەرنەکراون چیتر هەڵپەسێردراو نین، ئەوا دەستەکە دەتوانێت کۆتایی بهێنێت بە ڕوانینی خۆی لە بارەی ئەو بابەتەوە. هیوادارین ئێران ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی بە نیازپاکییەوە لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هاوکاری بکات بۆ کۆتایی‌هێنان بەم بابەتە هەڵپەسێردراوانە، بۆ ئەوەی دەستەکە ناچار نەبێت ڕێوشوێنی دیکە سەبارەت بەم پرسانە بگرێتەبەر."

XS
SM
MD
LG