Accessibility links

Breaking News

ئەمەریکا ئەندامانی حیزبوڵڵا دەکاتە ئامانج


ئاڵای حیزبوڵڵا لە ناوچەیەکی لوبنان لە نزیک سنووری ئیسرائیل (ئەرشیفی وێنە)
ئاڵای حیزبوڵڵا لە ناوچەیەکی لوبنان لە نزیک سنووری ئیسرائیل (ئەرشیفی وێنە)

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئۆفیسی چاودێریکردنی سامانی بیانی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا حەوت کەسی دەستنیشانکرد بەوەی پەیوەندیان هەیە بە حیزبوڵڵا و هەروەها بە دامەزراوەیەکی دارایی حیزبوڵلا بە ناوی (القرض الحسن).

ئەمەریکا ئەندامانی حیزبوڵڵا دەکاتە ئامانج
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:15 0:00


لە ڕۆژی 11 ی مانگی پـێنج، ئۆفیسی چاودێریکردنی سامانی بیانی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا حەوت کەسی دەستنیشانکرد بەوەی پەیوەندیان هەیە بە حیزبوڵڵا و هەروەها بە دامەزراوەیەکی دارایی حیزبوڵلا بە ناوی (القرض الحسن).

ئەندریا گاکی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی چاودێریکردنی سامانی بیانی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا گوتی " لە بەرزترین ئاستەکانی دەزگاکانی دارایی حیزبوڵڵا وە هەتا دەگاتە ئاستی ئەندامانی، حیزبوڵڵا بەردەوامە لە زیانگەیاندن بە بەشی دارایی لوبنانی و هەروەها بە لە بنهێنانی سەرچاوەکانی دارایی لوبنان لەم کاتی تەنگەژەیەیدا."گوتیشی" ئەم رەفتارانە گوێنەدانی حیزبوڵڵا بە سەقامگیری دارایی و شەفافییەت یان لێپێچینەوە لە لوبناندا دەخاتە روو. "

هاوکاتی ئەوەی دامەزراوەی (القرض الحسن) دەڵێت گوایە خزمەتی گەلی لوبنانی دەکات ، بەڵام لە پراکتیکدا ئەم دامەزراوە داراییە بە نایاسایی لە رێی هەژماری بانکی ساختە و ئاسانکارانەوە پارە دەگوێزێتەوە ، بەوەش دامەزراوە داراییەکانی لوبنانی دەخاتە بەرمەترسی گەمارۆوە . دامەزراوەی "القرض الحسن" ، خۆی وەک رێکخراوێکی نا حکومەتیپەردەپۆش دەکات ، هاوکات خزمەتگوزاری تایبەت پێشکەش بە بانکێک دەکات بۆ پشتیوانیکردن لە حیزبوڵڵا.

لە ڕێی کۆکردنەوەی دۆلارەوە ئەوەی ئابوری لوبنانی لە ئێستادا ئەوپەڕی پێویستی پێی هەیە ، دامەزراوەی (القرض الحسن) یارمەتی حیزبوڵڵا دەدات بۆ بنیاتنانی بنکەی پشتیوانی خۆی و لاوازکردنی سەقامگیری دەوڵەتی لوبنانی . شەش کەس لەوانەی کە ئۆفیسی چاودێریکردنی سامانی بیانی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا کردوونیەتە ئامانج ، هەژماری حسابییان بە ناوی دیکەوە لە بانکە تایبەتەکانی لوبنانیدا بەکارهێناوە ، لەوانە لە جەمال ترەست بانک کە لەلایەن ئەمەریکاوە دەستنیشانکراوە، ئەمەش لە پێناو خۆلادان لە گەمارۆ ئابووریەکانە کە دامەزراوەی (القرض الحسن) دەکەنە ئامانج و هەروەها بۆ گواستنەوەی نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار لە بری دامەزراوەی (القرض الحسن).

ئۆفیسی چاودێریکردنی سامانی بیانی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ئیبراهیم عەلی زاهیریشی دەستنیشانکردووە ئەوەی کاری سەرۆکی یەکەی ناوەندی دارایی حیزبوڵڵا دەکات . ئەم یەکەیە سەرپەرشتی و بەرێوەبردنی بوجە و خەرجییەکانی حیزبوڵڵا دەکات ، لەوانە دابینکردنی بوجەی گروپەکە بۆ یەکەکان و هەڵمەتەکانیان ئەوانەی نەیارانی حیزبوڵڵای پێ دەترسێن و دەتۆقێنن و هەروەها دەکوژن.

دەستنیشانکردنی ئەم کەسانە لەلایەن ئۆفیسی چاودێکریکردنی سامانی بیانی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ، گەمارۆکانی پێشووی ئەمەریکا بەهێزدەکات دژ بە دابینکارانی دارای حیزبوڵڵا ئەوانەی پشتیوانیان پـێشکەشی حیزبوڵلا کردووە. ئەمەریکا لە ئایندەدا لە کارکردنی لە پێناو تێکدانی کردەوەکانی حیزبوڵڵا، بەردەوام دەبێت .

XS
SM
MD
LG