Accessibility links

Breaking News

یارمەتی USAID بۆ ئافریکا لە بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید – 19


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا شانازی بە هاوکاری درێژخایەنی لەگەڵ وڵاتانی ئافریکادا دەکات.

یارمەتی USAID بۆ ئافریکا لە بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید – 19
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:40 0:00

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا شانازی بە هاوکاری درێژخایەنی لەگەڵ وڵاتانی ئافریکادا دەکات لەسەر بناغەی بەرژەوەندی هاوبەش و بەها هاوبەشە دیموکراسییەکان و پابەندبوونی دەیان ساڵی درێژخایەن بۆ باشکردنی ژیانی خەڵکی ئافریکا.

زۆربەی هاوکارییەکانمان سەودا لەگەڵ گواستنەوەی کۆمەکدا دەکەن. بە هاوکاریکردن لەگەڵ زیاتر لە 120 وڵاتدا، حکومەتی ئەمەریکا کاردەکات بۆ یارمەتیدانی شکستپێدانی پەتای کۆڤید 19. دەزگای ئەمەریکا بۆ گەشەسەندنی نێودەوڵەتی USAID، ڕێبەرایەتی ئەم هەوڵانە دەکات یەک بەدوای یەک لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە، نێوەندەکانی پێشگرتن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان، وەزارەتی بەرگری و لایەنی تر، وەک بەشێک لە وەڵامدانەوەی All in America بۆ یارمەتیدانی هەوڵەکانی سیستەمەکانی تەندروستی، یارمەتییە مرۆییەکان، ئاسایشی ئابوری وهەروەها هەوڵەکانی سەقامگیرکردن.

کریس ماڵۆنی یاریدەری بەڕێوبەری USAID بۆ بەشی ئەفریکا دەڵێت " کارێکی گرنگە لەبەرچاوبگیرێت کە ئەم یارمەتییە لەگەڵ هەر سێ ئامانجە بنەڕەتییە سەرەکییەکانی سەرۆک بۆ ستراتیژییەتی ئافریکا ڕێکبخرێت."

"یەکەم ئامانج بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی بازرگانی و سەوداگەری لەگەڵ وڵاتانی ئافریکایی لەپێناو زیادکردنی خۆشگوزەرانی ئەمەریکاییەکان و ئافریکاییەکاندایە. دووهەم پاراستنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە لە مەترسییەکانی تەندروستی و ئاسایشی ئەودیو سنوورەوە. سێهەم بۆ یارمەتیدانی وڵاتانی ئافریکایە لەم دەمەی بەرەوپێش دەچن بەرەو سەقامگیری، و حوکمڕانی بەگوێرەی داواکاری هاوڵاتیان، ئەوەی لە USAID بە ئاڕاستەی بەرەو پشتبەستن بەخۆ دەناسرێت."

هەروەها گوتی گرنگیشە ئاماژە بەوە بکرێت کە هەروەها هەموومان لەئێستاکەدا بەڕەنگاری کۆڤید19 بۆینەتەوە.

" من خۆشحاڵم لەئەمڕۆدا ئێمە پابەندبووین بە نزیکەی 350 ملیۆن دۆلار بۆ یارمەرتیدانی وڵاتان لەسەرانسەری نیمچە بیابانی باشووری ئافریکا تا بەڕەنگاری کۆڤید19 ببنەوە"

مالۆنی یاریدەدەری بەڕێوەبەری USAID دەڵێت دەیان ملیار دۆلاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە لەماوەی دە ساڵی ڕابڕدوودا خرابوونەگەڕ ، بەتایبەتی لەڕێی PEPFAR و دەستپێشخەری سەرۆک بۆ مەلاریا، مایەی درووستبوونی متمانەییەکی نایابە بۆمان، لەسەر بنەمای پەیوەندییەکانمان لەسەرانسەری ئەفەریکا.

ئەو گوتیشی " یەکێک لەو شتانەی کە پێموایە دڵخۆشکەربووە، بۆ نمونە لە ئافریکای باشووردا توانیمان سوود لە 20 هەزار کارمەندی خزمەتگوزاری تەندروستی وەربگرین کە بەشێوەی نەریتی لە پلاتفۆرمی PEPFAR کاریان دەکرد، هەر بۆیە لە ئێستاکەدا پلاتفۆرمی بەڕەنگاربوونەوەی ئەیدز بەرەو کارکردن لەسەر کۆڤید 19 گۆڕاوە."

"ئەم توانایە بۆ گۆڕینی کاری ئەم پلاتفورمانە کە ئێمە توانیمان لە شوێنی داخراودا دروستیان بکەین، ئێجگار زۆر گرنگبوون لەوەڵامدانەوەماندا" ماڵۆنی یاریدەدەری بەڕێوبەری USAID گوتی.

" من دڵنیام کە پەیوەندییەکانمان و ئەزمونی هاوبەشمان کە لەگەڵ وڵاتە هاوکارە ئافریکاییەکانماندا لەماوەی دە ساڵی ڕابردوودا هەمانبووە بەردەوام یارمەتیمان دەدات ، دەستبەجێ بەڕەنگاری قەیرانەکانی ئەمڕۆی هەردوو کۆڤید 19 و کێشەکانی بەرفراوانتری گەشەسەندن ببینەوە "

ئەم وتارەی ئێستا خوێندتەوە، ڕای حکومەتی ئەمریکایە.

XS
SM
MD
LG