Accessibility links

Breaking News

ڕۆژی جەنگاوەرانی دێرین 2022


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

لە ڕۆژی 11 ی مانگی یازدەدا ، هاووڵاتیانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاهەنگی ڕۆژی جەنگاوەرانی دێرین دەگێڕن ، بۆ رێزلێنان لە جەنگاوەرانی دێرینی لەشکری هێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

ڕۆژی جەنگاوەرانی دێرین 2022
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:37 0:00

لە ڕۆژی 11 ی مانگی یازدەدا ، هاووڵاتیانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاهەنگی ڕۆژی جەنگاوەرانی دێرین دەگێڕن ، بۆ رێزلێنان لە جەنگاوەرانی دێرینی لەشکری هێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. هەرچەندە زۆربەی پشووەکانی فیدراڵی ئەمەریکا دەکەونە ڕۆژی دووشەممەوە کە نزیکترین ڕۆژی ڕاستەقینەی بۆنەکەیە کە ڕێزی لێدەگرن ، بەڵام ڕۆژی جەنگاوەرانی دێرین یەکێکە لە بۆنە کەمەکان کە هەمیشە لە 11 ی مانگی یازدەدا یاد دەکرێتەوە. ئەوەش لەبەر ئەوەی ڕۆژی بۆنەکە لە ڕاوەساتانی شەڕیکەوە سەرچاوە دەگرێت کە لە کاتژمێر 11 ی رۆژی 11 ی مانگی یازدەی ساڵی 1918 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەو جۆرە کۆتایی بە شەڕی جەنگی یەکەمی جیهانی هێنا ، نەک خودی جەنگەکە . جەنگەکە هەتا 28 ی مانگی شەشی ساڵی 1919 کۆتایی نەهات ، جەنگی یەکەمی جیهانی بە واژوکردنی پەیمانامەی ڤێرسای بە فەرمی کۆتایی هات. لەگەڵ ئەوەشدا خەڵک ڕۆژی 11 ی مانگی یازدەی ساڵی 1918 یان بە کۆتاییهاتنی شەڕەکە لە قەڵەمدا.

بۆ 20 ساڵ ، رێوڕەسمی ڕۆژی 11 ی مانگی یازدە بە شێوەیەکی نافەرمی بە ڕۆژی ئاگربەست دەگێڕدرا. دەرئەنجام لە مانگی پێنجی ساڵی 1938 دا ، گۆنگرێسی ئەمەریکا بە پشوویەکی فەرمی فیدراڵی ڕایگەیاند ، ئەوەی" ڕۆژێکە دەبێت بۆ دۆزی ئاشتی جیهان تەرخان بکرێت و دواتر یادکرایەوە و بە ڕۆژی 'ڕاوەستانی شەڕ' دەناسرێت" و ڕێز لە جەنگاوەرانی دێرینی جەنگی یەکەمی جیهانی دەگیرێت . لە ساڵی 1954 دا ، سەرۆک 'دوایت ئایزنهاوەر' پشووەکەی فراوانکرد بۆ ڕێزلێنان لە هەموو ئەوانەی خزمەتی سەربازیان لە جەنگ و لە ئاشتیدا کردووە و لە ساڵی 1971 دا ، ڕۆژی ڕاوەستانی شەڕ بووە ڕۆژی جەنگاوەرانی دێرین ، بەوەش باشتر ڕەنگدانەوەی هەست و سۆزی ڕێورەسمە دەگەێنێت .

سەرۆک جۆو بایدن گوتی " ئەمڕۆ ئێمە ڕێز لە ئازایەتی و دڵسۆزی ماندونەناسانە دەنێن ئەوەی هەموو ئەوانە جیادەکاتەوە کە ناونیشانی "جەنگاوەری دێرینی" ئەمەریکاییان بەدەستهێناوە. سەرۆک بایدن گوتیشی " ئەوە شەرفمەندیە کە تەنها ڕێژەیەکی بچووک لە ئەمەریکاییەکان دەتوانن داوای بکەن و شەرەفێکە کە ئەوان وەک برایان و خوشکان کە دەتوانن داوی بکەن جیادەکاتەوە. ئەوە نیشانەی ئازایەتییە کە هەموو تەمەنەکان یەکدەخات ، بەبێ رەچاوکردنی پاشخانیان ، لەبەرئەوەی بوونە جەنگاوەرێکی دێرین دەبێت بەرگەی ئاڵانگاریەکانت گرتبێت و لێیدەرابزبووبیت ئەوەی زۆربەی ئەمەریکاییەکان هەرگیز نایزانن. ئێوە بە تاقیکردنەوەدا تێپەڕیوون و بەسەر مەترسی و بێبەشکردندا زاڵبوون و بەرەنگاری ڕاستیە کارەساتاویەکانی جەنگ و مەرگ بوونەوە."

سەرۆک بایدن گوتی " بۆ هەموو جەنگاوەرانمان ، ئەوانەی ڕابردوو هەروەها ئێستا ، ئێمە سوپاستان دەکەین و ڕێزتان لێدەگرین و هەروەها ئەوەی ئێوە بۆتان کردووین هەمیشە لە یادمانە . "

XS
SM
MD
LG