Accessibility links

 
لاوازبوونی ئێران لە دەرەوە و بەردەوامبوونی لە سەرکوتکردن لە ناوەوە
Breaking News

لاوازبوونی ئێران لە دەرەوە و بەردەوامبوونی لە سەرکوتکردن لە ناوەوە


زیندانی ئێڤین لە دەرەوەی تارانی پایتەخت
زیندانی ئێڤین لە دەرەوەی تارانی پایتەخت

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ماثیۆ میڵەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، "حکومەتی ئێران لە ڕێگەی هەڕەشە و تۆقاندن و دەستبەسەرکردن و دانپێدانانی زۆرەملێ و بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە ڕۆژنامەنووسان لە ئێران ، بەردەوام ئازادی رۆژنامەگەری سەرکوت کردووە."

لاوازبوونی ئێران لە دەرەوە و بەردوامبوونی لە سەرکوتکردن لە ناوەوە
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:44 0:00

هەر وەک ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەم دواییانە وتی، "ئەم ساڵە بۆ ئێران ساڵێکی باش نەبووە". بریکارە سەرەکییەکانی حزبوڵڵا و حەماس لەناوبران. نزیکترین هاوپەیمانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کە ڕژێمی ئەسەد لە سوریا بوو ڕووخا. ناکاریگەری مووشەکەکانی ئێران سەلمێندراوە. زۆرێک لە بەرگرییە ئاسمانییەکانی تێکشکێندراون.

وێرای لاوازبوونی ڕژێمی ئێران، بەڵام ڕژێمی ئێرانی بەردەوامە لە بەکارهێنانی دەستێکی بەهێز و سەرکوتکار لە دژی گەلی ئێران، بە تایبەت ئەوانەی کە دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بەرزکردوەتەوە یان هەواڵ و زانیاریی دروستیان خستووەتە ڕوو.

لەسەر نموونەیەکی لەو شێوەیە کە لە مانگی داوزدەدا ڕوویدا ئەوە بوو کاتێک ڕۆژنامەنووس ڕەزا وەلیزادە، هاووڵاتییەکی هەڵگری ڕەگازنامەی ئەمەریکایی و ئێرانی، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حکومەتێکی دوژمندا" سزای 10 ساڵ زیندانیکردن درا. وەلیزادە لە ڕادیۆی فەردا کاری دەکرد ئەوەی لەلایەن ئەمەریکاوە بودجەی بۆ دابین دەکرێت، کە وێستگەیەکی ڕادیۆی ئەوروپای ئازاد/ ڕادیۆی ئازادی و دەستە خوشکی وێستگەی دەنگی ئەمەریکا بوو . لە ساڵی 2022 دا وەلیزادە ئەوێی بەجێدەهێڵێت و لە چەندین وێستگەی جۆراوجۆری زمانی فارسی کاری کردووە. ڕەزا وەلیزادە بۆ سەردانکردنی خانەوادەکەی لە مانگی دووی ساڵی 2024 گەڕایەوە بۆ ئێران و ناوبراو لە کۆتایی مانگی نۆدا دەستگیر کرا.

وەلیزادە سەرباری حوکمی 10 ساڵ زیندانیکردنی، سزای دوو ساڵیش قەدەغەکردنی گەشتکردن و هەروەها سزای دیکەشی بەسەردا سەپێندرا. وەلیزادە ئێستا لە زیندانی ئێڤینە و دەوترێت مافی سەردانکردنی لێ زەوت کراوە. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ماثیۆ میڵەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە توندی سزادانی وەلیزادەی سەرکۆنەکرد و داوای "ئازادکردنی دەستبەجێ و سەرجەم زیندانیانی سیاسی لە ئێران دەکات."

ماثیۆ میڵەر وتی، "حکومەتی ئێران لە ڕێگەی هەڕەشە و تۆقاندن و دەستبەسەرکردن و دانپێدانانی زۆرەملێ و بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە ڕۆژنامەنووسان لە ئێران ، بەردەوام ئازادی رۆژنامەگەری سەرکوت کردووە."

پێوەرەی ئازادی ڕۆژنامەگەری ساڵی 2024 کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوورەوە بڵاوکراوەتەوە، ئێران لە کۆی 180 وڵاتی هەڵسەنگێندراو لە پلەی 176 دا ریزبەند کردوە . هەڵسەنگاندنەکە ئەوە پیشان دەدات کە ئێران بەردەوامە لە هێشتنەوەی ئەو ناوبانگەی خۆی وەک یەکێک لە سەرکوتکەرترین وڵاتانی جیهان لە ڕووی ئازادی ڕۆژنامەگەرییەوە.

لە لێدوانێکی ئەم دواییەیدا سەبارەت بە فێستیڤاڵی دێرینی شەوی یەڵدا کە تێدا ئێرانییەکان بۆنەی درێژترین شەوی ساڵ دەگێڕن، ماثیۆ میڵەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی، " لەم بۆنەی شەوی یەڵدایەدا، ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ گەلی ئێران دووپات دەکەینەوە. وتی ئازایەتی ئەوان لە بەرامبەر سەرکوتکردن و هەروەها هەوڵە ماندوو نەناسەکانیان بۆ ئازادی، ئیلهامبەخشە بۆ جیهان. ئێمە لە خەباتیاندا پشتیوانیان لێدەکەین و دەزانین ڕۆژێکی گەشاوەتر دێتە دی."

XS
SM
MD
LG