Accessibility links

Breaking News

ژنان و گەنجان گرنگن بۆ ئاشتی و ئاسایش


لیندا تۆمس- گرینفیڵد وتی لەگەڵ ئەوەشدا "لە بەرەنگاربوونەوەی باهۆزی تونددا ، بینیومانە گەنجان لە سەرانسەری جیهان گرد دەبنەوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم ئاڵنگاریانە و هەروەها ببنە ئەندازیارانی داهاتوویان. وتیشی"دەبێت هەرچی لە تواناماندا هەیە بکەین بۆ پشتگیریکردن و بەرزکردنەوەی پێگەی ئەم گەنجانە."

ژنان و گەنجان گرنگن بۆ ئاشتی و ئاسایش
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:54 0:00
Direct link

بەپێی وتەی نەتەوە یەکگرتووەکان " ژنان و گەنجان رۆڵێکی گرنگیان لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا هەیە". لەڕاستیدا کاتێک لە تەمەنێکی بچووکەوە جەخت لەسەر یەکسانی جێندەری دەکرێتەوە، " دەستێوەردانەکانی ئاشتی و ئاسایش دەتوانن یایدەدەر بن بۆ ئەوەی رێگری لە نەوەیەکی نوێ بکرێت هەمان شێواز و پێکهاتەکانی دەسەڵاتی پیاوسالاری دووبارە بکەنەوە کە یەکسانی جێندەری سنووردار دەکەن." بە هەمان شێوە دەستپێشخەرییەکانی کە سوود بە ژنانی گەنج دەگەێنن، یارمەتیدەر دەبن لە خولقاندنی کۆمەڵگەکانی زیاتر یەکسان و سەقامگیر.

خاتو لیندا تۆمس- گرینفیڵد نوێنەری هەمیشەیی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان وتی " ئەمەریکا لە مێژە پێیوابووە کە ... کاتێک ئێمـە پێگەی گەنجان بەرز دەکەینەوە، ئێمە پێگەی ژنان بەرز دەکەینەوە و کاتێک پێگەی ژنان بەرز دەکەینەوە ئێمە پێگەی گەنجان بەرز دەکەینەوە و کاتێکیش پێگەی هەردووکیان بەرز دەکەینەوە ئەوە تەواوی کۆمەڵگاکان بەهێز دەکەین و ئەوەش ئەم گروپانە بەگێزدەکات و لە کۆمەڵگاکانیاندا جیهانێکی زیاتر پارێزراو و ئارامتر بۆ هەموومان دەخولقێنێت ."

لیندا تۆمس- گرینفیڵد وتی " بەداخەوە ئێمە ئەوەش دەزانین کە لە ئێستادا گەنجان و بەتایبەتی ژنانی گەنج بە شێوەیەکی ناڕێژەیی کاریگەری ململانێیان لەسەرە. توندوتیژی ، فێرکاریان تێکدەدات و ئاسۆی کارەکانیان کەمدەکاتەوە، هیواکانیان بۆ داهاتوو لەناودەبات. توندوتیژی دەستڕاگەیشتنیان بە بوارەکانی مەدەنی سنووردار دەکات و توانای ئابوورییان دەهاڕێت".

لیندا تۆمس- گرینفیڵد وتی لەگەڵ ئەوەشدا "لە بەرەنگاربوونەوەی باهۆزی تونددا ، بینیومانە گەنجان لە سەرانسەری جیهان گرد دەبنەوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم ئاڵنگاریانە و هەروەها ببنە ئەندازیارانی داهاتوویان. وتیشی"دەبێت هەرچی لە تواناماندا هەیە بکەین بۆ پشتگیریکردن و بەرزکردنەوەی پێگەی ئەم گەنجانە."

لیندا تۆمس- گرینفیڵد وتی " ئەوە رۆحی بزوێنەری ستراتیژی ئەمەریکایە بۆ ڕێگریکردن لە ململانێ و پتەوکردنی سەقامگیری، ئەوەی کە پشتگیریمان بۆ پرۆسەی سیاسی گشتگیر بۆ چارەسەرکردنی ململانێ توندوتیژە بەردەوامەکان دووپاتدەکاتەوە، لەگەڵ جەختکردنەوەیەک لەسەر بەشداریکردنی بە ئاکامی ژنان و گەنجان."

باڵیۆز لیندا تۆمس- گرینفیڵد وتی " تێکەڵکردنی دیدگاکانی هەمەجۆر و یەکتربڕەکان و نێوان نەوەکان بە شێوەیەکی کاریگەرانە لە پرۆسەکانی ئاشتی و ئاسایشدا نەک هەر تەنها ئەنجامدانی شتێکی دروستە ، بەڵکو ئەوە تاکە ڕێگایە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە چارەسەرەکانمان گشتگیر و کاریگەر و بەردەوامن."

ناوبراو وتی ئەمانە ڕاسپاردە نین کە لەلایەن کەسانی دەرەکییەوە بە زۆرەملێ بەسەر وڵاتاندا بسەپێندرێت وەک ئەوەی کە ڕەنگە بیستبێتان. بەڵکو ئەمانە پێشنیارن کە لەلایەن گەنجانی ئەم وڵاتانەوە داوای بۆ دەکرێت .

باڵیۆز تۆماس-گرینفیڵد وتی " لە کۆتاییدا، ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام تەنها لە ڕێگەی پرۆسەی بڕیاردانی گشتگیرەوە دەکرێت." " هەربۆیە، ئەرکی سەر شانمانە کە پێکەوە کاربکەین بۆ بەکارهێنانی توانا بێسنوورەکانی ژنان و گەنجان، ئەمڕۆ و هەموو ڕۆژێک لەگەڵیان کاربکەین."

XS
SM
MD
LG