Accessibility links

Breaking News

بەرنامەی خۆراکی جیهانی دەستیکرد بە ناردنی گەنمی ئۆکرانی


بارکردنی دانەوێڵە بۆ ناو کەشتییەک لە بەندەری نیکۆلایڤ لە باشوری ئۆکرانیا. (ئەرشیف)
بارکردنی دانەوێڵە بۆ ناو کەشتییەک لە بەندەری نیکۆلایڤ لە باشوری ئۆکرانیا. (ئەرشیف)

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

لە ناوەڕاستی مانگی هەشتدا کەشتیەک ئەوەی لەلایەن پرۆگرامی خۆراکی جیهانی بەکرێ گیرابوو ، بەندەری ئۆدێسای ئۆکرانی بەجێهێشت و 23 هەزار تۆن گەنمی ئۆکرانی بارکردبوو.

بەرنامەی خۆراکی جیهانی دەستیکرد بە ناردنی گەنمی ئۆکرانی
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:51 0:00

لە ناوەڕاستی مانگی هەشتدا کەشتیەک ئەوەی لەلایەن پرۆگرامی خۆراکی جیهانی بەکرێ گیرابوو ، بەندەری ئۆدێسای ئۆکرانی بەجێهێشت و 23 هەزار تۆن گەنمی ئۆکرانی بارکردبوو. ئەمە یەکەم باری گەنمی ئۆکرانیە بە پشتیوانی ئاژانسی ئەمەریکایی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، پێکەوە لەگەڵ دامەزراوەی هاورد بەفیت و هەروەها دامەزراوەی مایندروو.

جێگری بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی " ئیزەبێڵ کۆڵمن " دەڵێت:
"ئەم یەکەم باری لەم جۆرە پشتیوانی لە وەڵامدانەوەی مرۆیی دەکات لەو شوێنانەی لەوپەڕی پێویستیدان ، لەوانە لە قۆچی ئەفریکا ، لەو شوێنەی وشکەساڵیەکی مێژوویی وا پاڵ بە ملیۆنەها کەسەوە بەرەو لێواری برسێتی دەنێت."

ئیزەبێڵ کۆڵمن گوتیشی قەبارەی قەیرانی برسێتی زۆر گەورەیە و گوتی:
" هەربۆیە بڕی 68 ملیۆن دۆلارمان لە بودجەی زیاتر بۆ پرۆگرامی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند بۆ کڕین و گواستنەوە و ئەمبارکردنی نزیکەی 150 هەزار تۆنی مەتری لە گەنمی ئۆکرانی بۆ پشتیوانیکردن لە یارمەتی تەنگەتاوی بەردەوام لەو وڵاتانەی ڕووبەڕوی قەیرانی دژواری خۆراک دەبنەوە. دابینکردنی ئەم بودجەیە یارمەتی چەند پرۆگرامێکی زیاتری هەناردەکردنی باری دەریایی لە ئۆکرانیا بۆ پرۆگرامی خۆراکی جیهانی دەدات."

ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی چالاکانەش بەدوای دۆزینەوەی بژاردەکانی دیکەدا دەگەڕێت بۆ فراوانکردنی هەڵمەتەکانی خۆراکی تەنگەتاوی لەو وڵاتانەی قەیرانی ئاسایشی خۆراک زۆر بە سەختی کاریگەری کردووەتە سەریان.

جێگری بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی " ئیزەبێڵ کۆڵمن " دەڵێت :

"ئێمە بە بڕی 100 ملیۆن دۆلاری دەستپێشخەری نوێی بوژانەوەمان بۆ کشتوکاڵ لە ئۆکرانیا خستووەتە گەڕ ، هەروەها ئێمە وا کاردەکەین لەسەر ئازادکردنی باری خۆراکی گرنگ ئەوانەی نەک تەنها لە بەندەرەکان گیریان خواردووە بەڵکو گواستنەوەیان بە ڕێگەکانی وشکانی ."

سەرۆکی ئۆفیسی رێکخستنی کاروباری گەمارۆکان لە وەزارەتی دەرەوە باڵیۆز جیم ئۆبراین گوتی : " ئێمە زۆر بە تواناوە کارمان کردووە بۆ گەیاندنەوەی دانەوێڵە بۆ بازاڕەکان" . نزیکەی نیوەی ئەو گەنمەی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی دابەشیدەکات بەسەر ئەوانەی پێویستیانە، لە ئۆکرانیاوە دێت . بە کڕینی گەنمی ئۆکرانیا ، پرۆگرامی خۆراکی جیهان ئاماژەی ئەوە دەداتە جووتیارانی ئۆکرانی کە تاکە گەورەترین کڕیارانیان لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا وا دووبارە گەنمەکانیان لێدەکڕن.

باڵیۆز ئۆبراین گوتی ئێمە دووبارەی دەکەینەوە کە وێڕای گەمارۆ قورسەکانی بەسەر رووسیادا سەپێندراون بەهۆی داگیرکردنی ئۆکرانیاوە ، بەڵام "ئێمە گەمارۆ ناخەینە سەر خۆراک و پەینی ڕووسی" و دەڵێت :
" ئامانجمان ئەوەیە کە رووسیا وەک دابینکارێکی گرنگ بمێنێتەوە ، من پێموایە لە ڕاستیدا ئەوەیە کە وا دەگوزەرێ و ئەوەی ئێمە وا هەوڵی ئەنجامدانی دەدەین ، دڵنیابوونە لەوەی کە وڵاتان لە سەرانسەری جیهان پشت بە دانەوێڵەی ڕووسیا دەبەستن بتوانن دەستیان پێیدا رابگات ."

جێگری بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی " ئیزەبێڵ کۆڵمن گوتی " ئێمە بە ئاستی بەربڵاو و خێرا وەڵامدەدەینەوە بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی ئەوپەڕی پێویستیان بە یارمەتی هەیە" ، گوتیشی "بەڵام پێویست بە سەرچاوەکانی زیاتر هەیە و ئەمەش لە ڕاستیدا دەبێت وەڵامدانەوەیەکی جیهانی بێت .

XS
SM
MD
LG