Accessibility links

Breaking News

ڕۆژی جیهانی ئاو 2024


خەڵکی لە شاری چێنای لە ویلایەتی تامیل نادوو لە باشووری هیندستان دەبەکانیان لە ئاوی تانکەرێک پڕدەکەن
خەڵکی لە شاری چێنای لە ویلایەتی تامیل نادوو لە باشووری هیندستان دەبەکانیان لە ئاوی تانکەرێک پڕدەکەن

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

کامڵا هێرس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت "پێویستە هەموو کەسێک ماف و توانای دەستڕاگەیشتن بە ئاوی خاوێنی هەبێت."

ڕۆژی جیهانی ئاو 2024
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:37 0:00

22 ی مانگی سێ ڕۆژی جیهانی ئاوە. دەرفەتێکە بۆ بیرکردنەوە لە گرنگی ئاوی خاوێن و هەروەها لەسەر کاریگەرییەکانی کەمی ئاو.

هەموو کەسێک پێویستی بەلایکەم بە 20 لیتر ئاوی خاوێنە لە ڕۆژێکدا بۆ خواردنەوە و چێشتلێنان و پاکوخاوێنی و بۆ پێداویستیەکانی پاکوتەمیزی . لەگەڵ ئەوەشدا لە ئەمڕۆدا نزیکەی 2 ملیار کەس لە جیهاندا دەستیان بە ئاوی پاکی خواردنەوەدا ناگات.

هەربۆیە سەیر نییە کە کەمی ئاو یان دەستنەگەیشتن بە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوی ئاوی پاک بابەتێکی گرنگی ئاسایشی نیشتمانی بێت.

دەشێت نەبوونی ئاو ببێتە هۆی ناسەقامگیری. کەمی ئاو بۆی هەیە بەرهەمهێنانی خۆراک کەم بکاتەوە و ببێتە هۆی دابەزینی ئابووری ، کە دەشێت ببێتە هۆی کۆچی بەکۆمەڵ. نەبوونی دەستڕاگەیشتن بە ئاو بە شێوەیەکی متمانەپێکراو دەشێت ببێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی ناکۆکیە هەرێمییەکان، تەنانەت ململانێی چەکداریش. لە ڕابردوودا هەڕەشەی بڕینی ئاو بۆ بەدەستهێنانی سازشپێکردن یان پارەدان بەکارهاتووە، هاوکات لەناوبردنی سەرچاوەکانی ئاو و ژێرخانی ئاو وەک چەکێکی جەنگ بەکارهێنراوە.

لەکارکەوتن یان لەناوبردنی خزمەتگوزارییەکانی ئاو بەهۆی شەڕی چەکدارییەوە دەشێت لێکەوتەی مرۆیی توند و دوور مەودای هەبێت . ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە خزمەتگوزارییەکانی ئاو بەیەکەوە گرێدراون. ئەوان تەنها پەیوەندییان بە گەیاندنی ئاو و پاکوتەمیزییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندییان بە هەبوون و پاراستن و چاککردنەوەی سیستمەکانی ئاوەوە هەیە و ئەو کارمەندانەش دەگرێتەوە ئەوانەی کە دەبێت درێژە بە کارکردنی ئەم سیستمانە بدەن، بەبێ گوێدانە پشێویی ناوخۆیی یان نێودەوڵەتی.

هەر بۆیە ئەمساڵ هەڵمەتی ڕۆژی جیهانی ئاو ، ناوی " ئاو بۆ ئاشتی" لێنراوە.

لە سەر ئاستی جیهانی نزیکەی 3 ملیار کەس پشت بەو ئاوە دەبەستن کە سنوورە نیشتمانییەکان دەبڕێت. لەگەڵ ئەوەشدا تەنها 24 وڵات ڕێککەوتنەکانی هاوکارییان بۆ هەموو ئاوە هاوبەشەکانیان هەیە.

بەڵام لەگەڵ زیادبوونی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و گەشەی دانیشتووان و پیسبوون، پێویستی بە هاوکاریی نێودەوڵەتی بۆ پاراستن و پارێزگاری و هاوبەشیپێکردنی عادیلانەی ئەم سەرچاوە بەنرخەش زیاد دەکات. نەبوونی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبردنی دروستی ئاو دەشێت کێبڕکێی هەرێمی بۆ ئاو لە نێوان وڵاتان و هەرێمەکان زیاتر بکات.

دڵنیابوون لەوەی کە خەڵک لە هەموو شوێنێک دەستیان بە هەموو ئەو ئاوە خاوێنەدا دەگات کە پێویستیانە - لەو شوێنانەی کە پێویستیان پێیەتی و کاتێک پێویستیان پێیەتی، ئەوە بە شێوەیەکی متمانەپێکراو و بە شێوەیەکی بەردەوام پێویستی بە هاوکاری جیهانی هەیە.

کامڵا هێرس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت "پێویستە هەموو کەسێک ماف و توانای دەستڕاگەیشتن بە ئاوی خاوێنی هەبێت و گرنگ نییە لە کوێ دەژیت یان چەند پارە بەدەست دەهێنیت یان بڕی چەند پارەت لە گیرفاندا هەیە."

XS
SM
MD
LG