Accessibility links

Breaking News

دەستبەسەرکردنی ناڕەواییانەی ئەمەریکاییەکان لە ئێران


پـێنج کەس لەوانەی هاوڵاتینامەی ڕۆژئاوایـیان هەیە و لەلایەن ئێرانەوە زیندانیکراون. لە ڕاستەوە، نزار زەککا ، سیامەک نەمازی، نازنین زاغری ڕەتکلیف، باقر نەمازی، شییووا وانگ.
پـێنج کەس لەوانەی هاوڵاتینامەی ڕۆژئاوایـیان هەیە و لەلایەن ئێرانەوە زیندانیکراون. لە ڕاستەوە، نزار زەککا ، سیامەک نەمازی، نازنین زاغری ڕەتکلیف، باقر نەمازی، شییووا وانگ.

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

پـێکەوە لەگەڵ کەسانی دیکەی بیانی، چەند هاوڵاتیەکی ئەمەریکایی لە ئێستادا بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە و ناڕەوایانە لە ئێران دەستگیرکراون.

دەستبەسەرکردنی ناڕەواییانەی ئەمەریکاییەکان لە ئێران
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:38 0:00

ئێران یەکێکە لە وڵاتانەی کە بە شێوەیەکی کارەساتاوی دەستبەسەرکردنی کەسانی بیانی و ئەوانەی خاوەنی دوو ڕەگەزنامەن بۆ گوشاری سیاسی بەکاردێنێت . پـێکەوە لەگەڵ کەسانی دیکەی بیانی، چەند هاوڵاتیەکی ئەمەریکایی لە ئێستادا بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە و ناڕەوایانە لە ئێران دەستگیرکراون.

یەکێک لەوانە " باقر نەمازی " بەرپرسێکی پێشووی رێکخراوی یونسێفە . حکومەتی ئێرانی ساڵی رابردوو باقر نەمازی نەخۆشی تەمەن 84 ساڵانی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئێرانی بەهۆی چەندان کێشەی سەختی تەندروستیەوە لە بەندیخانە ئازادکرد ، بەڵام چوونە دەرەوەی لە ئێران لێقەدەغە کراوە.

باقر نەمازی پێنج ساڵ لەمەو بەر دەستگیرکرا دوای ئەوەی گەڕایەوە بۆ ئێران بۆ ئەوەی سەردانی " سیاماک "ی کۆڕە بازرگانەکەی بکات ، ئەوەی بە بێپاساو لەساڵی 2015 دا لە ئێران دەستگیرکرا و زیندانیکرا. باوک و کوڕ بە تۆمەتی هەڵبەستراو بە هاوکاریکردنی وڵاتێکی دوژمن تۆمەتبارکران .

لە ساڵڕۆژی دەستگیرکردنی باقڕ نەمازی ، نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ کاروباری بارمەتە گیراوان " رۆجەر کارستنس " لە توێتێکدا نوسیبوو " ئەمرۆ رۆژێکی دیکەی پەژارەیە و دەڵێت ئەم باوک وکۆڕە ئازاد بکەن لەو دەمەی دابڕاندنی ئەم خانەوادە ئەمەریکاییە لە یەکتری بەردەوامە . رۆجەر کارستنس دەڵێت وا بۆ پێنج ساڵە ئێران باقر نەمازی هاوڵاتی ئەمەریکایی زیندانیکردوە هاوکات سیاماکی کوڕی بە ناڕەوایانە لە بەندیخانەی ئێڤین زیندانیکراوە و رۆجەر کارستنس دەشڵێت دەبێت ئێران رێگەیان پێبدات بەیەکتر شاد ببنەوە و پێکەوە بە ئازادی بژین .

لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا ، جەیک سەلەڤن راوێژکاری نیشتمانی ئەمەریکا دەسبەسەرکردنی ناڕەوایانەی هاوڵاتیانی ئەمەریکایی لە ئێران بە مایەی" ئەوپەڕی توڕەیی ناوبرد گوتیشی بەڕێوەبەرایەتی بایدن - ‌هێرس لەسەر ئەم مەسەلەیە دەستیان بە پەیوەندیکردن لەگەڵ ئێرانیەکاندا کردووە و پەیامێکی بەهێزیان ئاڕاستەدەکەن ." راوێژکاری نیشتمانی ئەمەریکا سەڵەڤن گوتی " ئێمە پێشنیارێکی درێژخایان پەسەند ناکەین هاوکاتی ئەوەی ئێرانیەکان لە زیندانیکردنی ئەمەریکاییەکان بە شێوەیەکی ناڕەوایانە و نایاساییانە بەردەوامن.

سەڵەڤن گوتیشی " گێڕانەوەی ئەو ئەمەریکاییانە بە سەلامەتی بۆ وڵات دەبێتە سەرتۆپی بایەخی گرنگی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە.

ئێران تەنها وڵات نیە کە بە ناڕەوایانە کەسانی بیانی بۆ بەرژەوەندی سیاسی دەستگیر بکات و ئەمەریکاییەکانیش تەنها قوربانی نین . بەمدوایانە نزیکەی 58 وڵات لە نێویاندا وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا جاڕنامەیەکیان بە رابەرایەتی کەنەدا پەسەندکرد و تێدا دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی لە پەیوەندیەکانی نێوان دەوڵەتان سەرکۆنە دەکات .

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا " ئانتنی بڵینکن " ئاماژەی بەوەکرد کە پەیڕەویکردنی دەسگیرکردنی هەڕەمەکی لە ئێستادا بە گوێرەی پەیمانامەکانی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ قەدەغەکراوە . گوتی " بەڵام هەندێ وڵات هێشتا ئەو کارە هەر دەکەن و ئێمە وەک کۆمەڵگەی جیهانی دەبێت لە دژی راوەستین " بڵینکن گوتیشی کاتی ئەوەیە کە پەیامێکی روون ئاڕاستەی هەموو حوکمەتان بکەین و بڵێن دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکیانە ی کەسانی بیانی و هەوڵدان بۆ بەکارهێنانیان وەک گوشار ، ئەمە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە مایەی قبوڵکردن نییە.

XS
SM
MD
LG