Accessibility links

Breaking News

بایدن لە 27 هەمین کۆنگرەی کەش‌وهەوا


سەرۆک جۆو بایدن لە 27 هەمین کۆنگرەی کەش‌وهەوا دەدوێت، 11 ی مانگی یازدەی ساڵی 2022 ، شەرم ئەلشێخ میسڕ
سەرۆک جۆو بایدن لە 27 هەمین کۆنگرەی کەش‌وهەوا دەدوێت، 11 ی مانگی یازدەی ساڵی 2022 ، شەرم ئەلشێخ میسڕ

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

سەرۆک بایدن وابەستەی ساڵانە دابینکردنی 11 ملیار دۆلارە بۆ پشتیوانیکردن لە دارایی بۆ کەشوهەوا، لەوانە 3 ملیار دۆلاری بۆ خۆ گونجاندنە.

بایدن لە 27 هەمین کۆنگرەی کەش‌وهەوا
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:19 0:00

سەرۆک جۆو بایدن لە کۆنفراسی نەتەوە یەکگرتووەکانی ساڵی 2022 بۆ گۆڕانی کەش‌وهەوا گوتی : بە گوێرەی ڕێکخراوی جیهانی کەشناسی یان COP27 ئەوەی لە شەڕم ئەلشیخ لە میسڕ ئەنجامدرا ، "لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێشڕەویکردنی بێپێشینە شیوازی لە وڵاتدا بەدەستهێناوە ... من وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە لێرە ڕاوەستاوم دەتوانم بە متمانەوە بڵێم کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەتا ساڵی 2030 ئامانجەکانمان بۆ کەمکردنەوەی دەرهاوێژە گازییەکان بپێکێت ."

بەڵام قەیرانی کەش‌وهەوا هێشتا وا بە ئەوپەڕی توندی ئەو وڵاتانە و کۆمەڵگانە دەگرێتەوە کە کەمترین سەرچاوەیان بۆ وەڵامدانەوە و کەوتنەوە سەرپێ هەیە. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ، ئەوانەش ئەو وڵاتانەن کە کەمترین بەشدارییان بۆ چارەسەری کێشەکە هەبووە.

هەر بۆیە سەرۆک بایدن وابەستەی ساڵانە دابینکردنی 11 ملیار دۆلارە بۆ پشتیوانیکردن لە دارایی بۆ کەش‌وهەوا، لەوانە 3 ملیار دۆلاری بۆ خۆ گونجاندنە. ئەم بودجەیە بە پلانی تەنگەتاوی و بوژانەوە ی سەرۆک دەناسرێت ، یان بە PREPARE ، ئەوەی یارمەتی بۆ پتر لە نیو ملیار کەس لە وڵاتانی بەرەو ڕسکانچوو دابیندەکات بۆ وەڵامدانەوەیان بۆ گۆڕانی کەش‌وهەوا.

سەرۆک بایدن دەڵێت، " ئێمە تەرخانکردنی بڕی پتر لە 150 ملیۆن دۆلار ڕادەگەێنین بۆ ئەو دەستپێشخەریانەی بە تایبەت پشتیوانی لە بودجەی پلانی تەنگەتاوی و بوژانەوەی سەرۆک دەناسرێت بۆ هەوڵەکانی خۆ گونجاندن لە سەرانسەری ئەفریکا ، لەوانە لە هەوڵەکانی خۆ گونجاندن لە هەوڵەکان لە ئەفریکا ئەوەی میسڕ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە مانگی شەشدا پێکەوە وەگەڕیان خست."

لە نێو پرۆگرامەکانی دیکە ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتیوانی لە قەڵغانی جیهانی دەکات ئەوەی کە دەستپێشخەریەکی گروپی 7 و بەمەبەستی پاراستنی وڵاتانی لاوازە لەو زیانانەی لە ئاکامی گۆڕانی کەش‌وهەواوە لێیان دەکەوێت هەروەها بۆ وەڵامدانەوە بەرامبەر زیانەکانی پەیوەستن بە کەش‌وهەواوە.

پرۆگرامێکی دیکە گروپی 7 ، بە ناوی شەراکەت بۆ ژێرخان و وەبەرهێنانی جیهانی ، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستیەکانی ژێرخانی ئابوری گرنگە لەو وڵاتانەی داهاتیان نزم و ماماناوەندە و چاوێکیان لەسەر کەش‌وهەوایە .

هاوبەشییەکی نێوان دامەزراوەکانی ئەمەریکا و میسڕ و هەروەها حکومەتی ئەنگۆلا ئەوەی بڕی 2 ملیار دۆلاری لە پرۆژە نوێیەکانی تیشکی خۆر لە ئەنگۆلا وەبەرهێنا ، ئێستا بەردەوامە .

هاوکات پەیمانێکی جیهانی بۆ گازی میثان لەگۆڕێدایە ، کە بە مەبەستی کەمکردنەوەی دەرهاوێژەی گازی میثانە ، ئەوەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن سەرۆک بایدن و سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپایی ڤۆندێرڵینەوە وەگەڕخڕا.

سەرۆک بایدن دەڵێت " پتر لە 130 وڵات واژویان لەسەر بەربەستکردنی پتر لە نیوەی دەرهاوێژەی جیهانی گازی میثانیان کردووە . گازی میثان 80 جار لە کاربون بەهێزترە و هەروەها میثان بەرپرسیارە لە نزیکەی نیوەی تەواوی گەرمبوونی کەش‌وهەوا ئەوەی وا دووچاری دەبنینەوە. هەر بۆیە کەمکردنەوەی دەرهاوێژەی گازی میثان بەلای کەم بە ڕێژەی لەسەدا 30 هەتا ساڵی 2030 دەشێت ببێتە باشترین دەرفەت بۆمان کە لە ئامانج بۆ 1.5 پلەی سەدیدا بیهێڵینەوە ."

سەرۆک بایدن گوتی " دەبێت هەموو کەسێک بە درێژایی ئەم دە ساڵە یەکلاکەرەوەیە درێژە بە خێرایی پێدان بە هەوڵەکانمان بدات. گوتیشی " ئاڵەنگاریەکان ڕووبەڕوی دەبینەوە گەورەیە ، گوتیشی بەڵام توانامان لە ئاڵەنگاریەکان مەزنترە و نابێت هەرگیز گۆمانمان لێی هەبێت ."

XS
SM
MD
LG