Accessibility links

Breaking News

بلینکن لە بارەی ناتۆوە


بلینکن لە بارەی ناتۆوە
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:44 0:00
ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتلانتیک یاخود ناتۆ، هاوپەیمانەتییەکی بەرگرییە و ئێستا لە 30 وڵات پێکهاتووە و نزیکەی یەک ملیار کەس لەخۆدەگرێت لەسەر بنەمای خۆبەخشی.وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن لە بارەگای ناتۆ لە برۆکسل گوتی وڵاتانی ئەندام " لە دەوری بەها هاوبەشەکانی دیموکراسی و ئازادی و کراوەیی و قانوونەکانی لەسەر بنەمای نێونەتەوەیی کۆدەبنەوە بۆ دڵنیاکردنی ئەوەی کەوا وڵاتان بتوانن پێکەوە و بەئاشتیانە بەرەوپێشەوە بڕۆن."
پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ناتۆ هەر بەهێز دەمینێتەوە. وەزیری دەرەوە بلینکن گوتی ،" ئێمە بەرنامەیەکی کاری زۆر بەرفراوانمان هەیە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو هاوپەیمانەتییە لە75 ساڵی داهاتوودا کاریگەر دەبێت ... هەر وەک ئەوەی لە 75 ساڵی یەکەمیدا کاریگەربووە."
وەزیری دەرەوە بلینکن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە و گوتی " ئێمە سوورین لەسەر چالاککردنی هاوپەیمانەتیەکەمان و چالاککردنی هاوبەشییەکەمان، سەرەتا لە ناتۆوە..... کاتێک ئێمە بە ڕاستی دەڕوانینە هەموو سەختییەکانی کەوا بەڕەو ڕوومان دەبنەوە وەک دەوڵەتێک و ئەوەش لە ڕاستیدا شیانی هەیە کاریگەرێتی لەسەر ژیانی وڵاتیانمان هەبێت، هیچ یەک لەمانە ناکرێت بە شێوەیەکی کاریگەرانە ڕەفتاری لەگەڵدا بکرێت، کە لەلایەن تاکە وڵاتێکەوە بە تەنیا کاربکات، تەنانەت ولایەتە یەکگرتووەکانیش بە هەموو سەرچاوەکانیشی کە هەمانە. ئێمە بەرژەوەندییەکی مەزنمان هەیە، جا بە چارەسەرکردنی هەندێک بەرهەڵستیە نوێیەکان بێت وەک ژینگە، لە جیهانی ئینتەرنێت، زیادبوونی وڵاتانی دیکتاتۆر و ئەو سەختییانەی ئەوان دەیانهێننە گۆڕێ-- ئێمە بەرژەوەندییەکی مەزنمان هەیە لەوەی پێکەوە ئەو چارەسەرییە بکەین، تێکرا ئەو کارە بکەین، بەپشت بەستان بە ئاسایشی گشتی. هەر ئەوەشە پەیمانی ناتۆ."
ئەرکەکە ئێستا دڵنیاکردنی ئەوەیە کەوا "ئێمە ناتۆ بە تەواوەتی بگەیینە ئەو دۆخەی کە بەرەوڕووی بەرهەڵەستییەکانی ئەم سەردەمە ببێتەوە، هەر ئەوەش بەتەواوەتی ئەو بەرنامەیە کەوا ئەجندای ساڵی 2030ی لەخۆگرتووە" ئەمە بەپێی وتەی وەزیری دەرەوە بلینکن. ئەو گوتیشی، " ئێمە باش دەڕوانینە بەرەوپێشەوە بۆ کارکردن لەسەر ئەو ڕێڕەوە لەگەڵ سکرتێری گشتی پەیمانی ناتۆ (یینس) ئیستۆڵتن برگ و هەروەها هەموو هاوبەشەکانمان لێرە."

XS
SM
MD
LG