Accessibility links

Breaking News

قەیرانی کەش‌وهەوا تاقیکردنەوەیەکی سەردەمەکەمانە


قەیرانی کەش‌وهەوا تاقیکردنەوەیەکی سەردەمەکەمانە
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:51 0:00

نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری کەش‌وهەوا جان کێری گوتی" لە بنەڕتدا خەبات لە پێناو چارەسەرکردنی قەیرانی کەش‌وهەوای جیهان، بەندە بە پاراستن و هێشتنەوەی ئەو جیهانە لەرزۆکەی کەوا تێدا هاوبەشین."

نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری کەش‌وهەوا جان کێری گوتی" لە بنەڕتدا خەبات لە پێناو چارەسەرکردنی قەیرانی کەش‌وهەوای جیهان، بەندە بە پاراستن و هێشتنەوەی ئەو جیهانە لەرزۆکەی کەوا تێدا هاوبەشین."
جان کێری گوتی" مەسەلەکە پەیوەستە بە تێگەیشتنی ئەوەی کەوا خەرجییەکانی هیچ نەکردن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کەش‌وهەوا گەڵێک زیاترە لە هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنیان. هەروەها بەبێ زیادەکاری ئەمە مەسەلەی مانەوەیە."
جان کێری لە لەندەن گوتی کەوا قەیرانی کەش‌وهەوا تاقیکردنەوەیەکی ئەم سەردەمەمانە و کات خەریکە بەسەردەچێت. لە ساڵی 2015 دا 196 وڵات ڕێکەوتنەکەی پاریسیان واژووکرد، بەنیازی کەمکردنەوەی تێکرای زیادبوونی گەرمی زەوی بۆ ژێر دوو پلەی سەدی، هەروەها بۆ بەدواداچوونی کۆششەکان بەرەو 1.5 پلەی سەدی.
جان کێری گوتی "بەپێی ڕێکەوتنەکە، هەر وڵاتێک بەڵێندارە بە ئەنجامدانی ئەوەی خۆی دیاریکردووە بیکات، بە شێوەی گشتی، بۆ ئەوەی جیهان بخاتە سەر ڕێڕەوی ڕاستەقینەوە." بەڕێز کێری گوتی بەڵام تەنانەت ئەگەر هاتوو هەموو ئەوانەش بکەن کە لە پاریس بەڵێنی دابوو بیانکەن، ئەوا پلەی گەرمی ئەم هەسارەیە هێشتاش بەرزدەبێتەوە بە ئەندازەی 2.5 یا 3 پلەی سەدی. گوتی" ئێمە لە ڕاستیدا ئاکامە دراماتیکییەکانمان بینیوە."
جان کێری گوتی " ئێمە لە جیهانێکدا دەژین هیچی تر دانەوێڵە سەوزنابێت وەک ئەوەی هەمیشە لە پێشوودا سەوزدەبوو، زانستی کیمیای زەریاکان زیاتر و بەپەلە تر لە پێشووتر گۆڕانیان بەسەردادێت، کەوا بە ملیۆنان کەس ناچاردەبن دەستبەرداری ئەو خاکانەبن کە بە شێوەیەکی پەرەسەندوو گونجاونین بۆ ئەوەئ تیایاندا بژین، واتە ڕەنگە 20 ملیۆن ساڵی لەسەرانسەری دونیادا کۆچ بکەن. ئێمە هەموومان دەزانین کەوا کاریگەری سیاسی لەسەر کۆچکردن چەند ساڵێک لەمەوەبەر ڕووی داوە، لەگەڵ ئەوەشدا بیربکەرەوە کە چی ڕوودەدات کاتێک شوێنەکان بۆ ژیان گونجاو نەبن و خەڵک لە دەرگاکانی ئەو شوێنانە دەدەن کە دەزانن دەتوانن تیایاندا بژین."
بەڕێز کێری گوتی: ئەمە ئەوەیە ئێستا دەیبینین کەوا پلەی گەرمی تەنها 1.2 پلە بەرزبووەتەوە. جان کێری گوتی" بۆ بیرکردنەوە لەوەی ئەوە دوو هێندەبکرێت، واتای ڕوودانی کارەساتە." گوتیشی هێشتا هەر دەتوانین خۆمانی لێ لابدەین، بەڵام دەبێت دەست بە کاری ڕاستەقینەی بە پەلە بکەین و وڵاتان لە سەرانسەری ئەم هەسارەیە لەگەڵ یەک کۆبکەینەوە."
ئەم جیهانە پێویستی بە کەمکردنەوەی دەرهاوێژە گازییەکانە، بە تایبەتی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، بەلایەنی کەم بە ڕێژەی 45% هەتا ساڵی 2030 بۆ ئەوەی بکەوێتە سەر ڕێڕەوی زانستی متمانەپێکرا، هەتا نیوەی ئەم سەدەیە ( 2050) بە تەواوەتی بگاتە سفر... واتا بە ڕیژەی 45 % بەڵام نەک تەنیا لە هەندێک وڵاتان یا لە هەندێک هەرێمدا، بەڵکو لە جیهان بە گشتی... ئەوەی کە ئەمە دەکاتە دەیەیەکی یەکلاکەرەوە و ساڵی 2021ش دەکاتە ساڵێکی یەکلاکەرەوە.
بەڕێز کێری گوتی " ئێمە دەتوانین و دەبێت پێکەوە ئەمە وەدەست بهێنین، بە تایبەتی بە زانینی ئەوەی سەرکەوتن یا کارەساتی ئەو دوو جیهانە جیاوازە چاوەڕوانی بژارەکانمانن." گوتی" ئەمە هەر ئەوەیە کە ئێمە هەمیشە کردوومانە کاتێک دەزانین کەوا جیهان لە هەموو کات زیاتر پێویستی پێیەتی. ئێمە دەتوانین پێکەوە کاربکەین."

XS
SM
MD
LG