Accessibility links

Breaking News

گفتوگۆکانی بنیادنەر لەسەر سەوداکەی ئێران


گفتوگۆکانی بنیادنەر لەسەر سەوداکەی ئێران
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:40 0:00
وتووێژەکان لە ڤییەننا بەردەوامن لەسەر گەڕانەوەیەکی دوولایەنە بۆ جێبەجیکردنی سەودا ناوکییەکەی ئێران، بە فەرمی ناسراو بە نەخشەی کاری بەرفراوانی هاوبەش، یان JCPOAلە بەڕێوەبەرایەتییەکەی ترامپ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2018دا بەشداربوونی لە سەودای ناوکی ئێران ڕاگرت، سزا ئابورییەکانی ئەمەریکای سەرلەنۆی سەپاندەوە، و سزای نوێشی بەسەر ئێراندا سەپاند. لەوساوە، ئێران ڕێزی لە بەڵێنەکانی خۆی نەگرتووە کە بە پێی سەوداکە دابوی، نەخشەی کاری بەرفراوانی هاوبەشی لە بارێکی گۆڕانی بەردەوام جێهێشت.
ئێستا هەریەکە لە ئێران و ئەمەریکا ئامانجی هاوبەشیان دەربڕیوە بۆ گەڕانەوەیەکی دوولایەنە بۆ مەرجەکانی نەخشەی کاری بەرفراوانی هاوبەش.
وتووێژەکانی ئێستا سەبارەت بە چۆنێتی بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە، کە یەکێتی ئەوروپا سەرپەرشتی دەکات، ئێران، بەریتانیا، چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ڕووسیایی لە خۆ گرتووە، لەگەڵ بەشدارییەکی ناڕاستەوخۆ بەڵام گرنگ لە لایەن ئەمەریکاوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە نێد پرایس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گفتوگۆکەی بە "کارداری ئاسا" و "ئەرێنی ناوزەدکرد." ئەو گوتی " هەندێک پێشکەوتن ڕووی داوە، بەڵام هێشتا ڕێگایەکی دوورودرێژ لەبەردەماندا ماوە. هەروەها من پێموایە ئەوە ڕەوایە بڵێت کەوا ئێمە ڕێگای زیاتر لە پێشماندایە لەوەی کە لە دیمەنی پشتەوەی ئاوێنەکە دەیبینین.
کۆمیسیۆنی هاوبەشی نەخشەی کاری بەرفراوانی هاوبەش، کەوا سەرپەرشتی وتووێژەکان دەکات، بەم دوواییانە کۆمەڵی کاری سێیەمی لە شارەزایان ڕاگەیاند، " بۆ دستکردن بە ڕوانینی زنجیرەی هەنگاوی پەیوەندیدار"کە پێویستن" بۆ شیانی گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ نەخشەی کاری بەرفراوانی هاوبەش هەروەها جێ بەجێکردنی بە شێوەیەکی تەواو و کاریگەر." دوو کۆمەڵەکارەکەی دیکە چارەسەری هەڵگرتنی سزاکان و گەڕانەوەی ئێران دەکەن بۆ جێ بەجێکردنی بەڵێنەکانی ناوکی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە نێد پرایس خۆشحاڵی دەربری لەو ڕاگەیاندنە، گوتی نێردراوی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕۆبەرت مالی ڕێبەرایەتی شاندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کردووە،" و وردەکاری بەرنامەکانی بەرجەستە ئاشکرا دەکات پەیوەست بە هەنگاوەکانی کەوا لەسەر هەر یەک لە ئێران و ئەمەریکا پێویستە بینێن بۆ گەڕانەوە بۆ جێ بەجێکردنی دوولایەنە."

بەڕێز پرایس ڕوونیکردەوە هەروەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا جەیک سولیڤان لە وتووێژێکی ئەم دوواییە گوتی،" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزاکان هەڵناگرێت مەگەر بەلامانەوە ڕوون بێت و دڵنیابین کەوا ئێران دەگەڕێتەوە بە تەواوەتی بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی دابوی بە پێی ڕێکەوتنە ناوکییەکە، کەوا داپۆشێک دەخاتە سەر بەرنامە ناوکییەکەی، کەوا سنوورێک بۆ بەرنامە ناوکییەکەی دادەنێت، کەوا مۆڵەتی نزیک نەبوونەوە لە سازکردنی بۆمب درێژە پێدەدات، ئاستی پیتاندن و لە ئەندازەی پیتاندن لە وڵاتەکەی کەمبکاتەوە." وتەبێژی فەرمی پرایس ڕایگەیاند، " پابەندبوون لە پێناو پابەند بوون." ئەوەیە کەوا تیمەکەی ڤییەننا هەر ئێستا تیشکییان خستۆتە سەری."
XS
SM
MD
LG