Accessibility links

Breaking News

دەستنیشانکردنی ئەو وڵاتانەی کە ئازادی ئاینی پێشێل دەکەن


دەستنیشانکردنی ئەو وڵاتانەی کە ئازادی ئاینی پێشێل دەکەن
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:32 0:00

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەندە بە بەڵێنەکانی بۆ ئازادی ئاینی یان بیروڕا.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، وتی "لە زۆر شوێن لە جیهاندا، بەردەوام دەبینین حکومەتەکان خەڵکی هەراساندەکەن، دەستگیردەکەن، هەڕەشەیان لێدەکەن، زیندانیان دەکەن و دەکوژن تەنها لەبەر ئەوەی دەیانەوێت بە پێی بیروباوڕیان، ژیانی خۆیان بەرنەسەر.
بەڕێوبەرایەتی بایدن- هێرس پابەندە بە پشتگیریکردنی مافی هەموو تاکە کەسێک بۆ ئازادی ئاین و یان بیروباوەڕ، کە بریتین لە بەڕەنگاربوونەوە و بەرهەڵستیکردنی سەرپێچییەکان و پێشێلکارییەکانی ئەم مافە مرۆییە.
هەموو ساڵێک وەزیری دەرەوە بەرپرسیارییەتی دەستنیشانکردنی حکومەتەکان و ڕۆڵگێرە ناحکومییەکانی لە ئەستۆدایە، ئەوانەی کە بەهۆی پێشێلکارییەکانی ئازادی ئاینییەوە، بەگۆیرەی یاسای ئازادی ئاینی نێودەوڵەتی شایستەی دەستنیشانکردنن.
لە ئەمساڵدا وەزیری دەرەوە بلینکن ڕایگەیاند کە بۆرما، کۆماری گەلی چین، ئەریتریا، ئێران، کۆریای باکوور، پاکستان، ڕووسیا، عەرەبستانی سعودییە، تاجیکستان و تورکمانستانی وەک وڵاتانی مایەی نیگەرانی تایبەت دیاریکردووە بەهۆی ئەوەی دەستیان هەبووە یان چاوپۆشیان کردووە لە پێشێلکارییە "بەبەرنامە و بەردەوامەکان، و دەستیان هەبووە لە سەرپێچیکردن لە ئازادی ئاینی."
سەبارەت بە پاکستان، عەرەبستانی سعودییە، تاجیکستان و تورکمانستان وەزیری دەرەوە لێبەخشینی لە داواکارییەکانی هەڵویستی سەرۆکایەتی بۆ دەرکردن و گوتی "بەرژەوەندی گرنگی نەتەوەیی ئەمەریکا پێویست دەکات بە گرتنەبەری دەسەڵاتی لێبەخشینی لەو جۆرە" کە بە پێی یاسای ئازادی ئاینی نێودەوڵەتی ڕێگەی پێداوە."
هەروەها وەزیری دەرەوە بلینکن جەزائیر، کۆمۆرۆس، کوبا و نیکاراگوای خستە لیستی چاودێری تایبەتەوە بۆ ئەو حکومەتانەی کە دەستیان هەبووە یان چاوپۆشییان کردووە لە "پێشێلکارییە توندەکانی ئازادی ئاینی." و لە کۆتاییدا ئەلشەباب، بۆکۆ حەرام، حەیات تەحریر ئەلشام و ئەنساروڵڵا (هەندێک جار بە حوسییەکان ناودەبرێن) و داعشی سەحرای گەورە، داعشی ڕۆژئاوای ئەفریقا و جەماعەت نەسر ئەلئیسلام و ئەلموسلیمین و تاڵیبانی بە قەوارەکانی مایەی نیگەرانی تایبەت دیاریکرد.
وەزیری دەرەوە بلینکن هۆشداری دا "بەرەنگارییەکان بۆ ئازادی ئایینی ئەمڕۆ لە جیهاندا، ڕێکخراو، بەبەرنامە و بە قووڵی ڕەگی داکوتاوە" و لە هەموو وڵاتێکدا بوونیان هەیە. کە پێویستییان بە پابەندبوونێکی جیهانی بەردەوام هەیە لە هەموو ئەوانەی کە نایانەوێت ڕق و کینە و چاوپۆشی و چەوسانەوە وەک دۆخی ئێستا قبوڵ بکەن. و پێویستیان بە سەرنجی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە گوشارخستنە سەر هەموو حکومەتەکان بۆ بەرپرسیارکردنی ئەوانەی کە بەرپرسن بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانە. ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پەیوەستە بە کارکردن لەگەڵ حکومەتەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەندامانی کۆمەڵگە ئاینییەکان بۆ پێشخستنی ئازادی ئاینی لە سەرانسەری جیهاندا و چارەسەرکردنی ئەو نەهامەتیانەی کە کەسایەتییەکان و کۆمەڵگەکان لەسەر بنەمای ئەوەی بڕوایان بە چییە یان بە چی نییە ڕووبەڕووی دەبنەوە.
XS
SM
MD
LG