Accessibility links

Breaking News

ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو پشتیوانی لە دیپـلۆماسیەت لەگەڵ ئێراندا دەکات


ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو پشتیوانی لە دیپـلۆماسیەت لەگەڵ ئێراندا دەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:19 0:00

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و ئەو شەش وڵاتەی کە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو پێکدەهێنن بەم دوایـیانە گروپی کارکردنی ئەو شەش وڵاتەی کەنداو لە بارەگای ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لە ڕیاز لەسەر ئێران کۆبوونەوە

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و ئەو شەش وڵاتەی کە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو پێکدەهێنن بەم دوایـیانە گروپی کارکردنی ئەو شەش وڵاتەی کەنداو لە بارەگای ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لە ڕیاز لەسەر ئێران کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە لە 17 ی مانگی یازدەدا ئەنجام درا ، واتا بە 12 ڕۆژ بەر لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک ئەوەی دیاریکرابوو بۆ دەستکردنەوە بە وتوێژەکان بۆ گەڕانەوەیان بۆ کاری پلانی گشتگیری هاوبەش.
لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو و ئەمەریکا پێشوازییان لە حەوتەمین خولی دانوستانەکانی پلانی کاری گشتگیری هاوبەش لە ڤیەننا کرد و داوای گەڕانەوەی بە پەلەیان بۆ بە پابەندبوونی تەواو بە پلانی کاری گشتگیری هاوبەش کرد ، ئەوەی ڕێگە خۆش‌دەکات بۆ هەوڵەکانی دیپلۆماسی گشتگیر بۆ چارەسەرکردنی هەموو مەسەلەکان ئەوانەی پێویستن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و گەشەکردنی درێژخایان لە هەرێمەکەدا .
ئەمەریکا و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو ئاماژەیان کرد بەوەی کە پرۆگرامی ناوکی ئێران ئەوپەڕی نیگەرانیە بەهۆی ئەوەی ئێران هەنگاوی ناوە بۆ ئەو مەبەستانەی کە پێوستی سیڤیلی لەخۆ ناگرێت ، بەڵکو ئەو هەنگاوانە بۆ پرۆگرامی چەکی ناوکی گرنگن و ئەنجومەنەکە داوای لە ئێران کرد بە تەواوی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکی بکات .
هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو باسیان لە پشتیوانیکردنی مەترسیداری ئێران لە ملیتانە چەکدارەکان لە سەرانسەری هەرێمەکەدا کرد و سەرکۆنەی زنجیرەیەک لە سیاسەتە شەڕەنگێزەکان و مەترسیدارەکانی ئێران کرد ، لەوانە تەشەنەپێکردن و بەکارهێنانی ڕاستەوخۆی موشەکی بالیستی و هەروەها سیستمەکانی فڕۆکەی بێفڕکەوان.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو ، هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ئێران بژاردەیەکی باشتری هەیە لەبری بەرەو هەڵكشان بردن و گوتیشیان کە ئێران دەتوانیت بەشداری زیاتر بکات لە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمەکەدا.
ئەندامانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو هەوڵەکانیان بەوە پێناسەکرد کە بە مەبەستی بونیاتنانی کەناڵەکانی دیپلۆماتیە لەگەڵ ئێران و هەروەها هیوایان خواست بە تێپەڕبوونی کات ئەم هەوڵە هەرێـمیە دیپلۆماتیە گەشەبکات بۆ برەودان بە پەیوەندیە ئاشتیانەکان.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو ڕایانگەیاند کە پەیوەندی قۆڵتری ئابوری دوای هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەمەریکای سەر ئێران بە گوێرەی پلانی کاری گشتگیری هاوبەش ، ئەوە لە بەرژەوەندی هەردوو لایەنی هەرێمەکەیە .
بە ڕۆژێک دوای کۆبوونەوەی گروپی کارکردنی سەبارەت بە ئێران ، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران رۆبەرت ماڵی لەگەڵ نوێنەرانی ئەندامانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو پێکەوە لەگەڵ میسر و ئۆردن بۆ وتوێژکردن لە ڕیاز کۆبوونەوە و لە راگەیەندراوێکی هاوبەشی ئەو کۆبوونەوەیە، تیشکیان خستە سەر ئەوەی بە سوود بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە ئەگەر گەڕانەوەی دوو لایەنی تەواوی پلانی کاری گشتگیری هاوبەش جێبەجێبکرێت ، لەوانە سوودەکانی بۆ هاوڵاتیانی ئێران.
دوای کۆبوونەوە ئاماژەپێکراوەکە ، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا ڕۆبەرت ماڵی لە تویتێکدا ئاگاهی دا و گوتی ئێستا دوو ڕێگا لە بەردەم ئێراندا کراوەیە ، یان درێژەدانی بەردەوامە بە هەڵکشان و قەیرانی ناوکی ، یان گەڕانەوەی دوولایەنەیە بۆ پلانی کاری گشتگیری هاوبەش و خولقاندنی دەرفەتەکان بۆ ئابوری هەرێمی و پەیوەندەیە دیپلۆماتیەکان ، ڕۆبەرت ماڵی گوتیشی کات بۆ هەڵبژاردنی بژاردەکان لەلایەن ئێرانەوە کورتە.
XS
SM
MD
LG