Accessibility links

Breaking News

بەرپرسیارکردنی ڕوسیا


بەرپرسیارکردنی ڕوسیا
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:12 0:00

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕووسیا بەرپرسیار دەکات لە بەرامبەر کارەکانی دژی سەروەری و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕووسیا بەرپرسیار دەکات لە بەرامبەر کارەکانی دژی سەروەری و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا، بە تایبەتیش بۆ هەوڵەکانی بۆ تێوەگلان لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا. هەروەها بۆ دەست تێوەردانی ئەلکترۆنی کە ئاژانسەکانی فیدراڵی وکۆمپانییەکانی ئەمەریکای کردۆتە ئامانج.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە ڕێگای کۆمەڵێک هەنگاوی هەمە چەشنەوە سزای قورس دادەسەپێنێتە سەر ڕووسیا. لەنێویاندا، وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای شەش کۆمپانیای تەکنالۆژی ڕووسیای داوە کەوا پشتیوانییان بۆ هەوڵە ئەلکترۆنییەکانی دەزگای هەواڵگەری و زانیاری ڕووسیایی دابینکردووە. حکومەتی ئەمەریکا بە ئاشکرا دەزگای هەواڵگەری بیانی ڕووسی ناسراو بە SVR ناوبرد بە ئەنجامدانی هەڵمەتی سیخوڕیکردنی ئەلکترۆنی کەوا سوودی نابەجێی لە سەکۆیSolarWinds Orion وەرگرتووە و بەکار هێناوە، هەروەها لە بنەماکانی دیکەی زانیاری تەکنالۆژی.
ئەو دەستدرێژیە توانایی بە دەزگای هەواڵگەری بیانی ڕووسی دەدات سیخوڕی لەسەر شیانی لە کارخستنی زیاتر لە 16000 دەزگای کەمپیوتەری بکات لە سەرانسەری دونیادا.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا هەروەها سزای 32 قەوارە و تاکی دا بۆ بەجێگەیاندنی هەوڵەکانی ئاڕاستەکراوی حکومەتی ڕوسیا بۆ دەست خستنەناو هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 سەرۆکایەتی ئەمەریکا و بۆ کرداری دیکەی زانیاری چەواشەکاری. جگە لەوەش وزارەتی خەزێنە ڕێنەمایەکی ڕاگەیاند ڕێگا لەبانکەکانی ئەمەریکا دەگرێت سەهمی نوێ بە دراوی ڕووبل یا غەیری رووبل بکرن لە بانکی ناوەندی ڕوسی یا وزارەتی دارایی یا سندوقی سامانی نیشتیمانی پاش 14ی مانگی شەشی ساڵی 2021.
سەرەڕای ئەوەش وزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند 10 کاربەدەستی ڕاسپێردراوی دیپلۆماسی ڕووسی لە واشنتنی پایتەخت دەردەکات کە هەندێکیان نوێنەرایەتی دەزگای هەواڵگەری ڕووسین.
سەرۆک جۆو بایدن وڵامە کاردانەوەکەی ئەمەریکای بۆ کردارە زیانبەخشەکانی حکومەتی ڕوسی "بە گونجا وبەجێ" ناوبرد.
ئەو گوتی "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ناڕوانێتە ئەوەی دەست بە گەڕێکی پەرەسەندووی دژایەتی بکات لەگەڵ ڕوسیادا" گوتی "ئێمە خوازیاری پەیوەندی سەقامگیر و چاوەڕێکراو دەکەین . بە درێژایی مێژووی درێژخایەنی ڕکەبەرایەتیکردنمان، هەردوو وڵاتەکانمان توانیویانە ڕێگا بدۆزنەوە بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکان و هەوەها لێ نەگەڕاون لە کۆنتڕۆڵ دەربچن."
سەرۆک بایدن ئاماژەی دا بەوەی کە چۆن لەسەرەتای بەڕێوەبرایەتییەکەیدا، ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕووسیا پێکەوە کاریان کردووە بۆ بەپەلە پەیمانی نوێی ستارت درێژبکرێتەوە، کەوا یارمەتی سەقامگیری ناوکی دەدات لەنێوان هەردوو وڵاتەکەدا. سەرۆک بایدن ڕایگەیاند لە وتووێژێکی تەلەفۆنی ئەم دواییانەیدا لەگەڵ سەرۆک پوتین، پێشنیاری سازدانی کۆبوونەوەیەکی لووتکەیی کردوە لە ئەوروپا لە نێوان هەردوو ڕێبەر لە ئەم هاوینەدا بۆ ئەوەی بتوانن بەخۆیان کاربکەن بەرەو پەیوەندییەکی کاریگەرتر.
سەرۆک بایدن گوتی ،"ئێستا کاتی هێورکردنەوەیە. ڕێگای بەرەوپێشەوە ڕۆیشتن دیالۆگی هەڵسەنگاندراو وکرداری دیپلۆماسییە."
گوتی "بەهەرشێوەیەکی کە لە بەرژەوەندی ئەمەریکادابێت کار لەگەڵ روسیا بکات، ئێمە پێویستە ودەبێت ئەوکارەبکەین" هەروەها گوتی "هەرکاتێک ڕوسیا هەوڵبدات بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا پێشێل بکات، ئەوا وڵامی دەدەینەوە."
XS
SM
MD
LG