Accessibility links

Breaking News

ئەمەریکا ڕێز لە دوو رۆژنامەوانی کوژراو دەگرێت


ئەمەریکا ڕێز لە دوو رۆژنامەوانی کوژراو دەگرێت
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:59 0:00

ئەمەریکا ڕێزی لە دوو ڕۆژنامەنووس گرت بە ناوەکانی ناتالیا ئیستمیرۆڤا و پۆل کلیبنکۆف کە پێنج ساڵ لەمەوبەر لە ڕووسیا کوژران لەسەر ئاشکراکردنی گەندەڵی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ

لە مانگی حەوتدا ئەمەریکا ڕێزی لە دوو ڕۆژنامەوان نەتالیا ئێستیمیرۆڤا و پۆل کڵیبنیکۆڤ گرت ، ئەوانەی پێنج ساڵ لە نێوان کوشتنەکانیان و لە دووریەکی زۆری نێوانیان لە یەکتر لە ڕووسیا کوژران ، هەردووکیان ژیانی خۆیان بۆ کارەکانیان تەرخان کردبوو ئەوانەی گەندەڵی و هەروەها پێشێلکردنەکانی مافەکانی مرۆڤیان ئاشکارا دەکرد .
پۆڵ کڵیبنیکۆڤ ئەمەریکاییەکی بە ڕەچەڵەک روسیایی بوو . ناوبراو سەرنووسەری گۆڤاری Forbes Russiaبوو کە گۆڤارێکی وەرزی بوو لەسەر بابەتەکانی ئابوری و بازرگانی .
بەڕێز کڵیبنیکۆڤ تایبەتمەندبوو لە ئاشکراکردنی گەندەڵی بە تایبەت لە ڕێی لێکۆڵینەوەی تەمومژاوی لە سەودا بازرگانییەکانی دوای یەکێتی سوڤییەت . لە 9 ی تەموزی 2004 دا ، بەڕێز کلیبنیکۆڤ لە ئوتومبیلێکەوە بەلایدا تێپەڕی 9 گولەی پێوەنرا لەو کاتەی لە ئۆفیسەکەی لە مۆسکۆ دەهاتە دەرەوە .
خاتو نەتالیا ئێستیمیرۆڤا ڕۆژنامەوان و داکۆکیکار بوو لە مافەکانی مرۆڤ لە گرۆزنی شاری پایتەختی چیچان ، ناوبراو وەک لێکۆڵەرەوەیەک و ئەندامی بۆردی سەنتەری مێمۆریاڵ بۆ مافەکانی مرۆڤ کاری دەکرد. خاتو ئێستیمیرۆڤا بەڵگەی لەسەر ڕفاندن و ئەشکەندان و کۆشتنەکان لە چیچان کۆکردەوە لە دەستپێکی دووەم جەنگی جوداخوازی لە چیچان لە ساڵی 1999دا. هەروەها ئێستیمیرۆڤا سەنگیشی خستە سەر پەردەهەڵماڵین لەسەرکوشتنەکان لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسادا و سوتاندنەکانی خانوبەرە وەک سزادان ، ڕفاندن و دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی لە چیچان . خاتو ئێستیمیرۆڤا ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی حکومەت گرت بەهۆی شکستهێنانیان لە ڕاپێچکردنی ئەرنجامدەران بۆ بەردەم داد.
خاتو ئێستیمیرۆڤا لە چیچان لە نزیکەوە کاری لەگەڵ ڕۆژنامەوانێکی دیکە و داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ ئانا پۆلیتکۆڤ سکایە دەکرد ، کە ڕەخنەگرێک بوو لە حکومەتی روسیایی ، ناوبراو لە ساڵی 2006 دا لە مۆسکۆ کوژرا . لە ساڵی 2007 دا خاتو نەتالیا ئێستیمیرۆڤا یەکەم وەرگری خەڵاتی ساڵانەی پۆلیتکۆڤ سکایە بوو ، ئەو خەڵاتەی ڕێز لە داکۆکیکارانی ژنان لە مافەکانی مرۆڤ لەسەرانسەری جیهان دەگرێت ئەوانەی لە ناوچەکانی شەڕدا کاردەکەن.
لە بەیانی 15 ی تەموزی ساڵی 2009 دا نەتالیا ئێستیمیرۆڤا لەو کاتەی بەپێ بۆ سەر کار دەچوو، کەسانێک لێنزیک دەبنەوە و بە زۆرەملێ دەیخەنە ئوتومبیلێکەوە، دوای نێوەڕۆی ئەو رۆژە تەرمەکەی دۆزرایەوە لە نزیک ڕێگەی سەرەکی دەوڵەتی ئینگوشیتیای روسیایی هاوسێ . نەتالیا چەند گولـلەیەک بە سەری و سنگیەوە نرابوو.
کوشتنەکانی پـۆڵ کڵیبنیکۆڤ و نەتالیا ئێستیمیرۆڤا هێشتا یەکلاینەکراونەتەوە .
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا " ئانتنی بلینکن" لە نووسراوێکدا گوتی ؛ ڕێکخەران و ئەنجامدەرانی ئەم کوشتنە قێزەونانە هەرگێز ڕووبەڕووی داد نەکرانەوە و هەروەها توندوتیژی و فشار دژ بە ڕۆژانامەوانان بەبێ سزادان لە ڕووسیا بەردەوامە ، گوتیشی ئەمەریکا سەرکۆنەی سەرکوتکردنی بەردەوامی حوکمەتی ڕووسیایی دەکات بۆ سەر میدیای سەبەخۆ و هاوسۆزیشە لەگەڵ ڕۆژنامەوانانی سەربەخۆی ڕووسیایی و هەروەها لەگەڵ داکۆکیکاران لە مافەکانی مرۆڤ.
میراتەکانی پۆڵ کڵیبنیکۆڤ و نەتالیا ئێستیمیرۆڤا لە کارەکانیاندا دەمێنێتەوە هەروەها لە نەوەی ئازای داهاتوی پەیامنێران کە ئەوان هاندەریان بوون و لە خەبات لە پێناو مافەکانی مرۆڤ و هەروەها دژ بە گەندەڵی لە ڕووسیا.

XS
SM
MD
LG