Accessibility links

Breaking News

لە بیرەوەری هێرشە کیمیاییەکەی کرایە سەر هەڵەبجە


لە بیرەوەری هێرشە کیمیاییەکەی کرایە سەر هەڵەبجە
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:37 0:00

لەم مانگەدا ئێمە یادی 33 هەمین ساڵڕۆژی هێرشە کیمیاییەکەی کرایە سەر شاری هەڵەبجەی کوردیی لە عێراق دەکەینەوە

لەم مانگەدا ئێمە یادی 33 هەمین ساڵڕۆژی هێرشە کیمیاییەکەی کرایە سەر شاری هەڵەبجەی کوردیی لە عێراق دەکەینەوە.
هێرشەکە بەشێک بوو لە هەڵمەتی گەورەی ئەنفالی سەدام حوسەین ئەوەی زۆرێک لە دانیشتوانی لە باکوری عێراق ئاوارە کرد و کوشت. هەڵمەتی ئەنفاڵ لە ساڵی 1986 دەستیپێکرد و لە ساڵی 1989 کۆتای هات و تێدا شارۆچکە و گوندەکان کاولکران و بە دەیان هەزار کورد بێسەر و شوێنبوون یان کوژران و سەدام بە زۆرەملێ سەدان هەزار کوردی لە ماڵەکانیان گواستەوە. هەڵمەتی ئەنفال گروپە بچوکەکانی دیکەی نەژادی و کـۆمەڵگە ئاینیەکانیشی تۆقاند لەوانە ئاشوریەکان ، شەبەک ، تورکمانی عێراقی ، ئێزیدیەکان و هەروەها مەندائیەکان.
لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ساڵی 1988 دا ، هێزەکانی حکومەتی عێراقی بۆ ماوەی دوو رۆژ بە موشەک و بۆمبی ناپاڵم بۆردومانی شاری هەڵەبجەیان کرد . بۆردومانەکە دەرگا و پەنجەرەی ئەو خانوانەی کە هێشتا بە پێوەماون تێکشکاند و 50 هەزار دانیشتوانی شارەکەی ناچارکرد بچنە ژێرزەمینەکان و حەشارگەکانی ژێرزەویەوە .
لە ئێوارەی دووەم رۆژی هێرشەکە لە 16 ی مانگی ئازاردا، بۆردومانەکە ڕاوەستا و هەلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگیـیەکانی عێراقی بە چەکی کیمیایی دەستیان بە کیمیابارانی شارەکە کرد لەوانە بە گازی خەردەل و گازی سارین و تابون و هەروەها مادەی ڤی ئێکس کە لە هەوا قورسترە ، ماددە کیمیاییە ژەهڕاوییەکان نیشتنە سەر زەوی و لە ڕێی دەرگای شکاو و چوارچێوەی پەنجەرەکانەوە گازەکان چوونە نێو ماڵەکانەوە و دواتر گازەکان چوونە نێو ئەو شوێنانەی خەڵکان لە ترساندا تیایاندا کۆببوونەوە و چاوەڕوانی کۆتایی هاتنی هێرشەکەیان دەکرد. ئەوە یەکەم جاربوو لە مێژووی نوێدا کە حکومەتێک بە چەکی کیمیایی هێرش بکاتە سەر هاوڵاتیانی خۆی.
نزیکەی 5 هەزار کەسی سیڤیل لە ئاکامی ڕاستەوخۆی مادەی کیمیایی ژەهراوی کە ڕژێنرا بەسەر هەڵەبجەدا گیانیان لەدەستدا. نزیکەی 10 هەزار کەس بینایان لەدەستدا و برینداربوون و روخساریان شێوێندرا. لە ماوەی دەیان ساڵی دوای هێرشەکە بە هەزارانی دیکە بە هۆی ئاکامە تەندروستیە ترسناک و نەخۆشیە لاوازکەرەکانەوە مردن .
ئەو دوو کەسەی گەورەترین بەرپرسیارێتی ئەم تاوانەیان کەوتە ئەستۆ دەرئەنجام باجی کارەکانیان دا. سەدام حوسەین ئەوەی فرمانی هێرشە ترسناکەکەی ئەنفالی دەرکرد بە ئەنجامدانی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی دانرا و سزای مەرگ بە هەڵواسین درا . عەلی حەسەن عەبدولمەجیدی ئامۆزای سەدام کە بە عەلی کیمیایی دەناسرێت ئەوەی سەرپەرشتی هەڵمەتی ئەنفالی کرد و هەروەها بەرپرسیاربوو لە هێرشە کیمیاییەکەی کرایە سەر هەڵەبجە ، بە تاوانی جینۆساید دژ بە کوردی عێراق تاوانبارکرا و سزای مەرگ درا.
هاوکات چارەنووسی ئەوانەی هاندەری هەڵمەتی ئەنفال بوون و بە هەزاران کەسی بێتاوانیان کوشت، دەبێت وەک ئاگادارکردنەوەیەک بۆ کەسانی دیکە بەکاربهێنرێت هەتا جێ پێی تاوانکاری ئەوان هەڵنەگرن . ئاشکرایە بەهۆی بەکارهێنانی گازی سارین لە سوریا ، دەبێت جیهان دژ بە کاری دڕندانە و چەکی بەکۆمەڵکوژ هەردەم بە ئاگابێت.
XS
SM
MD
LG