Accessibility links

Breaking News

ئازادی ئاینی نێودەوڵەتی ئامانجێکی سەرەکی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکایە


ئازادی ئاینی نێودەوڵەتی ئامانجێکی سەرەکی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکایە
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:50 0:00

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وابەستەی برەودان و فراوانکردنی ڕێزگرتنە لە ئازادی ئاینی و سنگ‌فراوانی لە سەرانسەری جیهان

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وابەستەی برەودان و فراوانکردنی ڕێزگرتنە لە ئازادی ئاینی و سنگ‌فراوانی لە سەرانسەری جیهان. بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەی نێودەوڵەتی سمانثا پاوەر دەڵێت " ئەمە نەک هەر تەنها ڕەنگدانەوەی ئەوەیە کە ئایا ئێمە وەک ئەمەریکاییەکان کێین ، بەڵکو ئەوە لە بەرژەوەندی ستراتیژی نیشتمانی ئەمەریکا و ئامانجێکی سەرەکی سیاسەتی دەرەکییەتی."
خاتو سمانثا دەڵێت " ئێمە دەزانین کاتێک وڵاتان پشتیوانی لە ئازادی ئاینی دەکەن و کەمینە ئاینیـیەکان دەپارێزن ، دیموکراسی زیاتر سەقامگیر دەبێت و کۆمەڵگەکان شیانی زیاتر بە یەکسانی گەشەکردنیان دەبێت هەروەها نەشونماکردن ، هاوکات مافەکانی ژنان و کچان شیانی پاراستنی زیاتریان دەبێت و چاکبوونی تەواوی شێوازی ژیانیش ."
خاتو سمانثای بەڕێوەبەر دەڵێت " لێکۆڵینەوە ئاماژە دەکات بەوەی کە ڕێژەکانی گەشەی کۆی بەرهەمی نێوخۆ لەو وڵاتانەی بەربەستەکانی ئاینی و دوژمنکاری کەمیانکردووە، ئەو وڵاتانە بە ڕێژەی دوو هێند گەشەیان کرد بەراورد بەو وڵاتانەی تیایاندا بەربەستەکانی ئاینی بە ئەندازەیەکی بەرچاو زیادی کرد." گوتیشی " ئەو وڵاتانەی کەمینە ئاینیەکان ناشرین وێنا دەکەن یان کەمینە ئاینیـیەکان سەرکوتدەکەن یان دەرفەتی بە ئازادی پەرستن کۆت‌وپێوەند دەکەن، ئەو وڵاتانە ئەگەری زیاتری ناسەقامگیری و شەڕ تیایاندا هەیە."
خاتو سمانثا دەڵێت "زەوتکردنی ئازادیە ئاینیـیەکان پەیوەندی بە ئاستە بەرزەکانی ململانێی کۆمەڵایەتی و توندوتیژییەوە هەیە ، لە ڕاستیدا ئەو وڵاتانەی حوکمەتەکانیان کۆت‌وپێوەندی زۆر لەسەر ئاین دەسەپێنن شیانی زیاتر لە دوو هێندیان هەیە کە دووچاری ململانێی کۆمەڵایەتی ببنەوە بە بەراورد بەو وڵاتانەی ئاستی بەربەستەکانی ئاینی تیایاندا نزمە یان نیـیە."
سمانثا پاوەری بەڕێوەبەر دەڵێت " لە ڕاستیدا ئاشکرابووە کە هەتا خەڵکان ئازاد نەبن لە پەرستن بە گوێرەی ویژدانی خۆیان و هەتا خەڵکانی هەموو باوەڕە ئاینیەکان دەستیان بە شوێنە پیرۆزەکان و شوێنەکانی پەرستندا نەگات، ئەوا ئاشتی درێژخایان بەرقەرار نابێت."
سمانثا پاوەری بەڕێوەبەر دەڵێت "هەربۆیە سەیر نییە کە سەرۆک جۆو بایدن بە ڕوونی سەبارەت بەوەی پەیوەستە بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتویەتی، گەشەکردن بە هێندی بەرگری و دیپلۆماسییەت گرنگە و گوتیشی هەر بۆیە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوبەشانی بڕوای ئاینی و هاوسێیەتی سەر بە ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەی نێودەوڵەتی، کەسانی شارەزایی گەشەکردنی لە نێو ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەی نێودەوڵەتی تەرخانکردوە بۆ وەڵامدانەوەی پێشێلکردنەکانی مافەکانی مرۆڤ و کاردەکەن لە ڕێگریکردن لە کاری دڕندانە و پارێزگاریکردن لە کلتور و پاراستنی ئازادی ئاینی بۆ هەموو خەڵک."
بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەی نێودەوڵەتی سمانثا پاوەر دەڵێت "لە مێژە ڕێبازە جیاوازەکان لە گۆڕیدابوون بۆ بەرەوپێشبردنی ئازادی ئاینی نێودەوڵەتی ، بەڵام زەمینەیەکی هاوبەش هەیە بۆ داننان بەوەی کە ئازادی ئاینی مافێکی ڕوون و دیارە و بنەڕەتییە بۆ سەقامگیری و ئاشتی ئەم جیهانەی تێدا هەموومان بەشدارین."
سمانثا پاوەر دەڵێت" بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە ئازادی ئاینی لە سەرانسەری جیهان. گوتیشی ئێمە بە خۆبەزل نەزان دەمێنینەوە و سوپاسگوزاری ئەو ئازادیانەین و ئێمە لێرە لە وڵات بەرزیان ڕادەگرین ، گوتیشی نوێژونزا دەکەین لە ڕێی نیعمەتی پەروەردگار و ژێرێتیەوە ئەو توانایەمان هەبێت جەخت لە شکومەندی بکەین و هەروەها ئازادی بۆ کەسانی زیاتر لە سەرانسەری جیهان دابین بکەین."
XS
SM
MD
LG