Accessibility links

Breaking News

دەبێت ئێرانییەکان بتوانن نیگەرانیەکانیان دەربڕن


دەبێت ئێرانییەکان بتوانن نیگەرانیەکانیان دەربڕن
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:58 0:00

ئەمەریکا شانبەشانی چەندان چاودێرانی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ بەکارهێنانی هێزی لە ڕادەبەدەر لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دژ بە ناڕەزایانی ئاشتیانە لە پاریزگای خوزستانی ئێرانیان سەرکۆنەکردووە

ئەمەریکا شانبەشانی چەندان چاودێرانی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ بەکارهێنانی هێزی لە ڕادەبەدەر لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دژ بە ناڕەزایانی ئاشتیانە لە پاریزگای خوزستانی ئێرانیان سەرکۆنەکردووە.
لە ناوەڕاستی مانگی حەوتدا ، خۆپیشاندەران ڕژانە نێو شەقامەکان لە پارێزگای خوزستانی دەوڵەمەند بە نەوت، ئەوەی زۆرێک لە کەمینەی دانیشتوانی عەرەبی ئەهواز لە خۆدەگرێت. لە سەروبەندی وشکە ساڵییەکی درێژ ، خۆپیشاندەران ناڕەزاییان لە دژی کەمی ئاو بە ئاستێکی زۆر ئەنجام دا و کەمبوونەوەی ئاویش بە هۆکاری گۆڕینی ڕێڕەوی ئاوە بۆ پارێزگاکانی هاوسێی و گەڕان بە دوای نەوتدا ، ئەوەی سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی تێکدا و هەروەها بەهۆی خراپی بەڕێوەبردن لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکومەتەوەیە.
بە گوێرەی چەند ڕاپۆرتێک ، هێز بە شێوەیەکی دڕندانە دژ بە خۆپیشاندەران بەکارهێنرا . ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی گوتی " گرتە ڤیدیۆییەکان ئەوانەی لەگەڵ گەواهیدانەکان لە شەقامەکانەوە یەکدەگرنەوە ئاماژەی ئەوە دەدەن کە هێزەکانی ئاسایش چەکی کوشندەی ئۆتۆماتیک و تفەنگ و تەقەمەنی هەمەجۆریان بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنی ناڕەزایان ." بەلای کەم کوشتنی هەشت کەس لە شارە جیاوازەکان ڕاپۆرتکران ، هاوکات بە دەیانیش دەستگیرکران و هێشتا ژمارەی ڕاستەقینە نەزانراوە و دەشێت زۆر زیاتربێت.
لە زاری ئەو راپۆرتانەی کە مایەی نیگرانین و دەگێڕنەوە کە گوتبوویان هێزەکانی ئاسایشی ئێرانی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردبوو ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس توندوتیژی دژ بە ناڕەزایانی ئاشتیانەی سەرکۆنە کرد. گوتیشی ئێمە پشتیوانی لە مافەکانی ئێرانیەکان دەکەین بۆ گردبوونەوەی ئاشتیانە و هەروەها دەربڕینی ڕای خۆیان بەبێ ترس لە توندوتیژی و دەستبەسەرکردنیان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ئێرانەوە. نێد پڕایس گوتیشی ئێمە چاودێری راپۆرتەکانیش لەسەر خاوکردنەوەی خزمەتگوزاری ئنتەرنێت لە ناوچەکەدا دەکەین.
کۆمسیاری باڵای نەتەوە گرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ خاتو میشێڵ باچڵێت داوای لە حکومەتی ئێرانی کرد چارەسەری قەیرانی ئاو بکات لەبری ئەوەی بە توندوتیژی وەڵامی ناڕەزایان بداتەوە. ناوبراو گوتیشی تەقەکردن و دستگیرکردنی خەڵک توڕەیی و نائومێدیان زیاتر دەکات.
دوای هەوڵە توندئامێزەکانی دەسەڵاتدارانی ئێرانی بۆ سەرکوتکردنی هاوڵاتیان لە خوزستان، ناڕەزایی ناوچەکانی دیکەی ئێرانی گرتەوە لەوانە شارەکانی وەک تاران ، تەبرێز و هەروەها کەرەج و دروشمی" ئێمە کۆماری ئیسلامیمان ناوێت و مەرگ بۆ دیکتاتۆریان " دەچڕی.
لە ڕاگەێندراوێکدا ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس ئاماژەی بەوەکرد کە لەو دەمەی ڕەنگە ناڕەزاییەکان لە ئێران بە هۆکاری کەمی ئاو دەستیپێکردبێت ، بەڵام "ئێرانییەکان ئێستا نەک هەر تەنها تیشک دەخەنە سەر پێداوێستیەکانیان کە دابین نەکراون ، بەڵکو رۆشنایش دەخەنە سەر خواستە بەدی نەهاتووەکانیان لەمەڕ ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و ئەو مافانەشی هەموو کەس لە جیهان شایستەیەتی."
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس گوتی "ئێمە هانی حکومەتی ئێرانی دەدەین ڕێگە بە هاوڵاتیانی خۆی بدات مافەکانیان بەرجەستەبکەن بۆ ئازادی دەربڕین و رادەستگەیشتنی ئازادانە بە زانیاری، لەوانە لە ڕێی ئنتەرنێتەوە."
XS
SM
MD
LG