Accessibility links

Breaking News

بەرەنگاربووبەوەی داعش لە ڕۆژئاوای ئەفریکا پێویستە


بەرەنگاربووبەوەی داعش لە ڕۆژئاوای ئەفریکا پێویستە
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:58 0:00
لەو کاتەی ئەوەی کە پێی دەڵێن خەلافەتی داعش لە عێراق و سوریا لەناوبرا، ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە نیگەرانیبوونی لەسەر پەرەسەندنی داعش لە ناوچەی تردا.
لە (10) ی مانگی یازدە ویلایەتە یەکگرتووەکان و نایجیریا کۆبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆی ئەلکترۆنی لەگەڵ ئەندامانی هاوپەیمانی جیهانی سازدا بۆ شکستدان بە داعش لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریکا و رێکخراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی بۆ باسکردنی ئەو هەڕەشەیەی داعش سازی دەکات.
ڕاسپێردراوی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ هاوپەیمانییەکە، نەیسن سێڵز گوتی کۆبوونەوەکە باس لە وەرچەرخانێکی گرنگی هاوپەیمانێتییەکە دەکات بۆ یەک لە گرنگترین بەرەکانی شەڕەکە. ڕاسپێردراوی تایبەتی سێڵز گوتی لەو دەمەی لەسەرمان پێویستە و دەبێت بەردەوامبین لەسەر سەنگی خستنە سەر ڕێگاگرتن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە چەقی شوێنەکەی لە عێراق و سوریادا، ئێمە دەبیت هەروەهاش چارەسەری سەنگی داعش بکەین لەسەر بەکارهێنانی لقەکان و تۆڕەکانی لە دەرەوەی چەقی شوێنەکانی وەک سەکۆکانی کە تیایاندا درێژە بە شەڕکردن دەدات. گوتی لە هیچ شوێنێک ئەم ئاڕاسیەیە ئەوەندە جیگای نیگەرانی نەبووە وەک ئەوەی لە ئەفریکادایە. ئەگەر ئێمە پابەندبین بە شکستدانی داعش لە ئاستی جیهاندا کە هەر واشدەبین، ئەوا پێویستە لە ئەفریکادا بەرەنگاری ببینەوە، هەروەها بە تایبەتی لە ڕۆژئاوای ئەفریکادا.
ڕاسپێردراوی تایبەتی سێڵز ئاماژەی بەوەدا کەوا پەلامارەکان لە ڕۆژئاوای ئەفریکا لە لایەن کۆمەڵەکانی سەر بە داعشەوە بە شێوەیەکی مەزن زیادیکردووە لە ڕووی قەوارە و کوشندەییەوە لە ساڵانی ڕابردوودا.
ئەو گوتی بەڵام هەواڵی خۆش ئەوەیە کەوا هاوپەیمانی نێونەتەوەیی ئەوەی نیشانداوە کە ئەو گونجاو و بە توانایە و ئامادەی وەڵامدانەوەی هاتنەکایەوەی هەڕەشەی هەیە. لەو کاتەی کە گوتی هەر شەڕێکی دژی داعش، دەبێت لەسەر ئەرزی خۆێـیدا بکرێت، هاوپەیمانەکە کەلتورێکی هەماهەنگی سازکرد لەسەرانسەری هێڵەکانی کۆششی سیڤیلی و لەشکریدا، هەروەها دەستپێشخەری دوو لایەنە و فرەلایەنی کەوا بتوانێت پەسنی دەستپێشخەرییەکانی دیکەی بەربەرەکانی تیرۆریزم لە هەرێمەکەدا بدات.
ڕاسپێردراوی تایبەتی سێڵز تەئکیدی لەسەر ئەوە کرد کەوا هاوپەیمانی جیهانی هەرچۆنێک بڕیار بدات بۆ یارمەتیدان بۆ بە شکستدانی شەڕی داعش، ئەوا کارێکی گرنگ دەبێت کە ڕێزگرتنی هێزەکانی ئاسایشی بۆ مافەکانی مرۆڤ بەرەو پێشەوە ببەیت کە بەشێکی سەرەکی کۆششەکانمانە. ئەلبەتە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ کە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشییەوە ئەنجام بدرێن ئەوا ڕاستەوخۆ خزمەت بە توانای تیرۆریزم دەکات بۆ توندرەوی و وەرگرتنی ئەندام و هەوەها شێواندنی ڕەوایەتی حکومەت.
لەوەتەی ساڵی 2017 خەڵکی ئەمەریکا زیاتر لە 114 ملیۆن دۆلاریان لە سەرمایەگوزاری بەکارهێناوە وەک یارمەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەیەکی فراوانتر کەوا هەرێمی ساحلی G5و حەوزی دەریاچەی چاد دەگرێتەوە.
ڕاسپێردراوی تایبەتی سێڵز تیشکی خستە سەر پلانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلار لە ماوەی ساڵی داهاتوودا. ئەو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەوا شەڕی هاوبەشمان دژی هەڕەشەکانی داعش لە ڕۆژئاوای ئەفریکا کۆششێکی گرنگە کەوا ویلایەتە یەکگرتووەکان وابەستەیە بۆ پشتیوانیکردنی.

XS
SM
MD
LG